Skip to Content

Sunday, November 28th, 2021

كوردستان لەبەردەم ئەزموونی (( مك كارتیزم ))دا

Be First!
by October 16, 2008 گشتی

 كوردستان لەبەردەم ئەزموونی (( مك كارتیزم ))دا 
 ڕێبوار
عارف

 

 سالانێ پاش شەڕی جیهانی دووەم، سناتۆری ئەمریكی( جومك كارتی) دەێتپێشخەری پرۆژەی " شكاری" كۆمۆنیستەكانی ئەمریكای داهێنا، كە دواتر كابینەی دیموكراتەكان وسەرۆك كۆمار هاری ترومن "ئیبتكاری" مك كارتیزمی وەك رٍەوشتێك بۆ عەمەلی كردنەوەی ئەو  پاكسازیكردنە لەئەستۆگرت. كەبریتی بوو لە تەسفیەكردنی كۆمۆنیستەكان لە شوێنی كارو وەدەرنانینان و بڕینی كۆمەڵێك لە خزمەتگوزاریەكانیان. كە ئەمەش تەنیا بەهۆی بوونی بیروڕای جیاوازی كۆمۆنستی و مەترسیدابوونیانەوە بوو بۆ دەسەلات. تۆقان و شەپۆلی فراوانكردنەوەی ئەم جولانەویە لە سالانی 47 تا 56  نزیك بە 2600 كەس لەسەر كار دەركران و زیاتر لە 12 هەزار ناچاركران بەوەی كە واز لە كاربهێنن وە نزیك بە 600 مامۆستای قۆتابخانەو زانكۆكان بە دەلیلی سیاسی لەسەركار دەكران و 500 كەسی تریش بەپاساوی لەو چەشنە لەسەركار دەركران و هاوكات زیاتر لە 250 نووسەرو هونەرمەند لەسەر كار وەلاناو بەم جۆرە ئەوەی كە ئەمڕۆ ڕۆشنبیرانی لیبرال پێی دەڵێن كۆتای ئایدۆلۆژی ئەم چەمكە لەوقوناغەدا بەو شێوە مانۆری خۆی لێدەدا دەیوویست لە ڕێگەی پشكنینی بیروباوەڕو دۆخی ترسان ونان بڕین ومەحكومكردن بەمەرگی لەسەرخۆی كۆمۆنیستەكان كۆتای بەو ئایدۆلۆژیە بهێنێت كە مەترسی بۆ دروستكرد بوون . بێ دەلیل نیە هەر لەو قۆناغەدا زۆربەی لیبراڵەكانی ئەمەریكا لە ڕیزی پێشەوەی پشتگیریكردنی ئەم هێرشكردن ونابڕین و پاكسازیەی كۆمۆنیستەكاندا بوون.

 كوردستان و سەرەتای پرۆژەی مك كارتیزم 
 هەموومان شاهیدی ئەوەین كە حكومەتی هەرێم لە ماوەی ئەم چەند ساڵەی ڕابردودا لەپاڵ شانخاڵیكردنەوەی لەبەرامبەر بەگەلێك لە پێداویستی و خزمەتگوزاریە سەرەتایەكانی خەڵكی كوردستاندا لە چەشنی ئاو، كارەبا، سووتەمەنی،.. هەروەها درێخی نەكردوە لە سەركوتی ناڕەزایەتیە جەماوەریەكان و پێشێلكردنی ئازادی بیروڕا دەبرین و ئازادی بەیان وخۆپیشاندان ومانگرتنەكاندا.  پەسەندكردنی یاسای ڕۆژنامەگەری نموونەیەكی بەرچاوی گۆشەیەك لەو ڕاستیانەیە كە پاش ناڕەزایەتی دەربڕینێكی زۆرفرانی خەڵكی كوردستان و بەتایبەت بەرەی عەلمانی و ڕۆشنبیران ونووسەران وئازادیخوازان، بەلام سەرئەنجام دەبینین كە ئەم ڕۆژانە چۆن پەرلەمان پێ لەسەر ڕەسمیەت پێدانی بەشێك لە مەترسیدارترین ئەو یاسایانە دادەگرن كە لەدواهاتوودا دەتوانن كێشەومەترسی گەورە بخولقینن. هەربۆیە ئەم دەسەلاتە حزب و وەزارەت و ئۆرگانە جۆربە جۆرەكانی دەیانەوێت لەپاڵ داڕشتنی هەر یاساو ڕێسایەكیدا دەست بەكاری " پاكسازی" نەیارانی سیاسی خۆیان و كەسانێكبن كە مل نادەن بە هیچ "یاساو ڕێسایەك" كە مۆری هەڵپێچان و قەدەغەكردنی ئازادی بەیان لێبدات. بۆیە دەبێت وەك سەرەتایەك ئاسۆ جەبارەكان بكرێنە قوربانی خاڵی دەست پێكردن و هەنگاو هەلهێنانەوە بۆ پاكسازیكردنی ئۆرگان ونیهادە جۆراوجۆرەكان و لەم ڕێگەیەشەوە بەكردەوە دەست بەرن بۆ پیادەكردنی جۆرێك لەهەمان پرۆژەی (مك كارتیزم ) لە كوردستاندا. لە ڕواڵەتدا ئەم كارە لەوكاتەدا زۆر ئاسانترە كە ساڵەهایە هەڵسوڕانی كۆمۆنیستەكانیان قەدەغەكراوە، ئەوە باسێك لە وەدەركردنیان ناكەین لەسەركار بەتایبەت لە وەزارەت وشوێنە هەستیارەكاندا چۆنكە هەر لەسەرەتای هاتنە سەركاری ئەم دەسەلاتەوە كاركردنی كۆمۆنیستەكان لەو ناوەندانە ڕێگەی پێنەدراوە كە ڕەنگە ئەو قۆناغە پاساوی "ستوونی پێنچەم" لەمپەرێكی گونجاو بووبێت بۆ بێبەشكردنی دامەزراندنی كۆمۆنیستەكان لەو ناوەندە هەستیارانەدا. هەقیقەت ئەوەیە كە پێشێلكردنی ئازادی بەیان وئازادی هەلسوڕانی سیاسی و ڕێكخراو بوون تەنیا بەمانەوە نەوەستاوە بەڵكو دیاریدەی تەقەكردن لە خۆپیشاندەران وگرتن و زیندانیكردن وسزادانی هەڵسوڕاوانی ناڕازیەتیە جەماوەریەكان لەم چەند ساڵەی ڕابردودا شەقاوی گەورەبوون لە ڕاستای پێشێلكردنی ماف وئازادیەكانی خەڵكی كوردستان و عەملی كردنەوەی گۆشەیەك لە ڕێكەوتنامە ستراتیجیەكەی نێوان پارتی و یەكیەتی بۆ بەرتەسك كردنەوەی ماف وئازادیە فەردی ومەدەنیەكانی خەڵكی كوردستان كە هەڕەشەو گوڕەشەكانی ئەم ڕۆژانەی كۆمیتەو مەڵبەندو یەكیەتی (ماستاوچیانی) ببوورن یەكیەتی مامۆستایانی كوردستان دەتوانێ مشتێ لە خەرمانی ئەو ڕاستیەبێت. گاڵتەجاڕیەكە لەوەدایە سەردەمانێك كە بازاری پێشبڕكێی نێوان پارتی ویەكیەتی پێویستی بە" تعین"كردنی هەزاران كەس بوو لە دائیرەو ناوەندە جیاجیاكانی خۆیاندا، سەرباری دانپیانانەكانی خۆشیان بەوەی كە زۆرێكیان بۆ تەنیا ڕۆژێكیش دەوامیان نەكردوە، نەك هەڕەشەی دەركردن لە هیچ كەسانێك نەكراوە بەڵكو كەم نین ژمارەی ئەو "كارمەندو كەسایەتیانەی" لەپشت دامەزراندیانەوە لەو شوێنە وەهمیانەدا لە ئیمتیازی تریش بەهرمەندبوون. ئەشێ ئەوەیان لەبەر ئەوەبووبێت كە ئەوكەسانە بۆ "ئەمنیەتی قەومی" مەترسیەكیان نەبووبیت و لە ڕیزی "ئاژاوە گیڕاندا" نەبووبن.
 لێرەدا ئەگەر سەرنجێكی سیاسەتی پاكسازی كردنی شوێنی كاربكەین لە ئەمریكای ئەو سەردەمانەدا، دەبینین كە جێبەجێ كردنی ئەو سیاسەتە تەنیا بڕیارێكی سیاسی حزب و پەرلەمانێك نەبوو بۆ دەركردنی كۆمۆنیستەكان لە شوێنی كاری خۆیاندا بەڵكو لە ڕاستیدا هەر لە ( كۆنگرەی ئەمریكایی ئازادی فەرهەنگ)ەوە بگرە تا دەیان ئۆرگان و ڕێكخراوی پیشەی وكرێكاری چوونە پشت ئەو سیاسەتەو تەنانەت كار بەوەگەشت كە زیاتر لە 40 نقابەی كرێكاری بەهەمان شێوە لە ژێر كاریگەری ئەو دۆخە ترسێنەرو سەركوتگەرانەدا دەست بكەن بە دەركردنی هەموو ئەندامە كۆمۆسیتەكان لە نقابە كرێكاریەكانی خۆیان. كەواتە دژایەتی كردنی یەكیەتی مامۆستایان لە داخوازیەكانی دەیان هەزار مامۆستای كوردستان لەم ڕۆژانەدا نە ڕێكەوتەو نە هەڵەیەكی هەڵوێستگرتنە، بەڵكو لە ڕاستیدا خۆگونجان و پشتگیریكردنە لە سیاسەت وهەلویستە ڕەسمیەكانی دەسەلاتداران لەبەرامبەر بەماف وئازادیەكانی خەڵكی كوردستاندا. هەربۆیە ئاساییە كە هەڵپەكردنی پارتی ویەكیەتی وەك دووهێزی پرۆ ئەمریكی لە كوردستان بە پەلهاویشتنێك بێت بۆ كۆپیكردنەوەی یاساو ڕێسا تۆقینەرەكانی مێژووی دەسەلاتداریەتی ئەمریكا لەقەلەم بدرێت. بەگەرخستنی پرۆژەیەكی هاوشێوەی (مك كارتیزم) ڕەنگە بۆ ئەم دەسەلاتە ڕێگەیەكی تری گونجاو بێت بۆ دەمكوتكردنی مخالفینی سیاسی خۆیان و ئازادیخوازانێك كە خوازیاری ژیان وچارەنووسێكی باشترن بۆ خەلكی كوردستان.

 لە پەراوێزی پەرچەكردارەكانی بڕیاری دەكردنی ئاسۆ جەباردا 
 وەك ئاگادارین لەپاش دەركردنی بریاری فسلكردنی ئاسۆ جەبار لە وەزارەتی ڕۆشنبیری ژمارەیەكی بەرچاو لە دەستەو ڕێكخراوەكان و نووسەرو ڕۆشنبیران بەدروست ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی دژ بەو بڕیارە وەزارەتی ناوبراو… نامەوێت زەرەیەك لەو پشتگیریكردنە بۆ ئاسۆ جەبار وەك یەكێك لە ڕۆشنبیرو نووسەرانی دیاری كوردستان كەم بكەمەوە، لە ڕاستیدا دەكرێ كە بلێم دەبێت ئەم پشتگیریكردنە تەنیا سەرەتای كاربێت وشەپۆلی نارەزایەتیەكانی ڕۆشنبیران ونووسەران و دەستەوگروپ ولایەنەكان بەرەو ئایندەیەكی گەلێك فراوانتر هەنكاو بنێت لەبەرامبەر بەهەرجۆرە مەترسیەكی لەم چەشنەدا. بەلام كاتێك بەراوردی ڕێژەی ئەم هەڵوێست ودەنگ هەڵبڕینە بەرهەقەی نووسەران وكۆروكۆمەڵەكان دەكەی بۆ داكۆكیكردن لە نووسەرێك و هەڵوێستی نادیاری گەلێك لەو نووسەرو لایەنانە دێنێتە بەرچاو، كە ئاخۆ لەبەرامبەر بە تەقەی ئاسایش لە خۆپیشاندەران وگرتن و زیندانی كردنی هەڵسوڕانی سیاسی و پێشەی و ئازادیخوازان و تەنانەت لەخۆین هەڵكێشانی جەستەی دەیان كرێكاری كارگەی چیمەتنۆی تاسلوجە خۆپیشاندان ومانگرتنەكانی كوردستاندا چیان كردوە ؟ بەرامبەر بە بێكاركردنی سەدان و هەزاران كرێكارو نان بڕین و شیرگرتنەوەی دەمی مندالانیان چیان كردوە ؟ بەرامبەر بە بەردەوام بوونی دیاریدەی ڕەشەكوژی ژنان چیانكردوە؟ بەرامبەر بە ژیان و چارەنووسی نادیاری گەنجانی كوردستان و شەپۆلی خۆكوشتن و سەرهەلدانی دیاریدە مەترسیدارەكانی ژیانیان چیان كردوە ؟ تەنانەت لەبەرامبەر بە ژیان وچارەنووسی ئەو دەیان هەزار مامۆستایەی كە ئەمڕۆ لە كوردستان مانیان گرتووە چیان كردوە ؟…. ئەوكاتە ئینسان دووچاری نیگەرانیەكی گەلێك گەورەو شانخاڵیكردنەوەیەكی تاڵ دەبێتەوە. بۆیە جێگەی خۆیەتی كە بلێن ئەگەر ڕۆشنبیران و نووسەران و ئەو لایەنانەی كە ئەمڕۆ وەدەنگ هاتوون لە بەرامبەر بە ژیانی ئاسۆ جەباردا ئەگەر بێت و لە سوونگەی هەست بە بەرپرسیارییەوە ئەم هەڵوێستەیان نواندبێت ئەوا چاوەڕوان دەكرێت كە لەبەرامبەر بەو دەیان كێشەو گیروگرفتە سیاسی وكۆمەلایەتیانەی تریش هەڵوێستیان هەبێت و بێ خەم و دەستەوەستاو نەبن لەبەرامبەر بە ڕەشەكوژی ژنان و تەقەكردن لە كرێكاران و بێ نانكردنیان و دەەستەبەركردنی ماف و ئازادیەكانی خەڵكی كوردستان !
 
 سەرچاوە : لیبرالیزمی غەرب ، سەرهەڵدان و ڕوخان لە نووسینی انتۆنی ئاربلاستر، وەرگێراوە بۆ سەر زمانی فارسی.   27 / 9 / 2008
 
 

Previous
Next

Leave a Reply