Skip to Content

Sunday, October 17th, 2021

كوچی خه‌یاڵ …. حه‌مه‌ی هیوا

Be First!
by November 4, 2010 هۆنراوە

 

كه‌ ڕوانیمه‌ ده‌م و چاوو رووی ماتت ، دیتم چاوه‌ باراناویه‌كه‌ت هه‌ورێكی ره‌ش پێشی گرتووه‌ ، هه‌ركه‌ ڕوو له‌من ده‌كات ئه‌یه‌وێ داكاته‌ باران ، بێخه‌به‌ربووم له‌ هه‌موو شت ، په‌ری زاده‌ ئه‌زانی كێ‌ هه‌واڵی كۆچی تۆی پێدام ، په‌رییه‌كانی خه‌یاڵم. هه‌رچی ده‌كه‌م باوه‌ڕناكه‌م ، چۆن ئه‌بێ ئه‌وكه‌سه‌ی بینای خه‌یاڵم له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ناسكی بوو ، هه‌موو هیواو ئاواتێكم گه‌ڕانێك بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بۆ جه‌مسه‌ره‌كانی باشور به‌بێ پاڵتۆ ، بۆ ئه‌وه‌ی توند توند باوه‌ش به‌یه‌كتردا بكه‌ین ، ئه‌وسا گه‌رممان ببێـته‌وه‌.
دڵنیابه‌ له‌دوای كۆچت دڵی منیش كوچی یه‌كجاره‌كی ئه‌كا ، چونكه‌ له‌تێكی دڵم تۆبووی ،هیچ دڵیكیش به‌یه‌ك له‌ته‌وه‌ ناتوانێت بژی .
ئازیزه‌كه‌م ئه‌ی كچه‌ سواری خه‌یاڵی من گه‌ر بیرێك له‌من ناكه‌یته‌وه‌ بیرێك له‌و شه‌ونمانه‌ بكه‌ره‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر گه‌لای داره‌كه‌تاندان ، به‌ڕۆشتنت ئه‌وانیش ئه‌بێ تا نه‌فخی صور هه‌ر به‌وێووه‌ بن .
ئه‌زانی نه‌ چاوه‌كانم باوه‌ڕی ده‌كرد نه‌ خه‌یاڵم  كه‌ شۆڕه‌ سواره‌كه‌یان كۆچی كردبێت ، تا ئه‌و رۆژه‌ی كه‌ بوومه‌ ناحه‌زه‌كانی باكور به‌ره‌و شاری حه‌زه‌كانی من هێرشیان هێناو داغانیان كرد ، به‌ چاوی دڵ دیتم كه‌ حه‌شاماتێك له‌ كوڕوكچ خرۆكه‌ی سورو سپی له‌به‌رده‌م ده‌رگای پشته‌وه‌ی دڵم كۆبوونه‌ته‌وه‌ ، له‌و كاته‌دا ئه‌وانیش شایه‌تیانداو باوه‌ڕیان به‌و حه‌قیقه‌ته‌ هێنا.
هه‌ر له‌و ساته‌وه‌ چاوه‌كانم بڕیاری دا چیدی بۆ ڕووناكی نه‌ڕوانێ‌ و بۆ هه‌میشه‌ له‌تاریكاییدا بمێنێته‌وه‌ .
هه‌رچی خه‌یاڵیشه‌ بۆ بۆ ڕزگاربوون له‌ زیندانی كه‌لله‌ی سه‌رم ، گۆبه‌نێكی گه‌وره‌ی نایه‌وه‌ كه‌ كۆتاییه‌كه‌ی به‌ تێكشكانی ئێسكه‌كانی كه‌لله‌ی سه‌رو ڕزگاربوونی خه‌یاڵ كۆتایی هات .
دلیشم له‌وان باشتر نه‌بوو ، ڕاسته‌ له‌ لێدان نه‌كه‌وت به‌ڵام له‌و ساته‌وه‌ ئه‌نالێنێ‌ و بڕیاریشی داوه‌ واز له‌ ناڵین نه‌هێنێ‌ تا ئه‌وكاته‌ی كه‌ مه‌سیح داخلی زه‌وی ده‌بێت ده‌ستێك به‌سه‌ر دڵی عاشقاندا دێنێت

Previous
Next

Leave a Reply