كڕنووشی ئه‌کادیمیا …. ڕزگار عومه‌ر
له ڕۆژی 21 دیسه‌مبه‌ری 2010 دا، ڕۆژنامه‌ی (ڕۆژنامه) چاوپێکه‌وتنێکی له گه‌ڵ مێژوو نووس (د.که‌مال مه‌زهه‌ر) ساز کردووه . ئه‌م چاوپێکه‌وتنه که بابه‌ت و مه‌به‌ستی ئه‌م نووسینه‌یه،ده‌چێته ڕیزی ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌ی که تیایدا ناوه گه‌وره‌کانی مه‌یدانی ئه‌کادیمی و ڕۆشنبیری له ئه‌مڕۆی کوردستاندا هه‌ڵوێستی چاوه‌ڕوان کراو ده‌نوێنن .
ئه‌زموونی تاڵی ژیان له‌ژێر سایه‌ی حکومه‌تی کوردی فورسه‌تی دا به چاوی خۆمان : وێران بوونی به‌های فیکر ، فرۆشتنی ” بێ ده‌نگی ” له ئاستێکی به‌ربڵاودا له نێو نێوه‌ندی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست وتوێژی ئه‌کادیمیدا ببینین . ‘ که‌وتنی ‘ ناوه گه‌وره‌کانی دونیای نووسین وئه‌کادیمیا له 19 ساڵی ڕابردوو ته‌نیا چاره‌نووسی کۆمه‌ڵایه‌تی و تراژیدیایه‌کی شه‌خسی تاک تاکی ئه‌م ناوانه نییه،به‌ڵکو دیارده‌یه‌کی سیاسی و ئایدیۆلۆژیه ده‌سه‌ڵات سه‌رکه‌وتووانه به به‌کارهێنانی ڕێگه‌ی جیاواز به به‌رژوه‌ندی خۆی به‌ڕێوه‌ی ده‌با. که‌وتنی ناوه زله‌کانی دونیای نووسین وئه‌کادیمیا، ته‌نیا ئه‌دیب و نووسه‌رو مێژوو نووس ناگرێته‌وه،به‌ڵکو لیستێکی درێژ له هونه‌رمه‌ندانی بواره‌کانی (نیگارکێشی،شانۆ،په‌یکه‌رتاشی،مۆسیقاوگۆرانی) هه‌مووی بوون به به‌شێک له بارودۆخی سه‌پێنراودا. که‌وتنی ئه‌م هه‌موو ناوانه له باوه‌شی سیسته‌می سیاسی‌دا ، ته‌نیا ئه‌وه‌نیه له‌ڕووی پاره‌داری و کلتوری به‌خشیش بوون به مشه‌خۆرو برابه‌شی سیسته‌می تاڵان . به‌ڵکو که‌وتن ی یه‌کجاره‌کی بریتیه له خاڵی کردنه‌وه‌ی هه‌موو توانای ئه‌کادیمی و به‌هره ئیستاتیکیه‌کان ،بریتیه له فرۆشتنی حه‌قیقه‌ت ناسی له شێوه هه‌ره ساده‌که‌ی خۆیداو گۆڕانی ئه‌و که‌سانه بۆ بڵندگۆیه‌ک له سه‌کۆی ده‌سه‌ڵاتدا.
چاوپێکه‌وتنی مامۆستا که‌مال مه‌زهه‌ر له بواری ” هه‌ڵوێست ” دا زۆر جێگه‌ی شۆک نیه به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی ئێستا له کوردستان ده‌گوزه‌رێ،ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شۆکه ئه‌و پینه ئایدیۆلۆژیانه‌یه که وا له مێژوو نووسێکی به توانا ده‌کا ” مێژوو ناسی ” به مانا هه‌ره پڕۆفیشناڵه‌که‌ی له ژێرپێ بنێ و به‌هه‌مان زمانی ده‌زگای ئیعلامی ده‌سه‌ڵات ئه‌فسانه ئێکسپایه‌ره‌کان وه‌کو ده‌ق و ” حیکمه‌تی ” مێژوویی بخاته ڕوو. ئه‌م ڕاستیه له‌پاڵ ده‌یان نموونه‌ی تری هاوشێوه، یارمه‌تیمان ده‌دا به ته‌واوه‌تی پشت له‌و چاوه‌ڕوانیانه بکه‌ین که به‌شێک له کۆمه‌ڵگه هه‌یه‌تی سه‌باره‌ت به ڕۆڵی ناوه زله‌کان له خوڵقاندنی گۆڕان له کۆمه‌ڵگه‌دا .
تراژیدیای دره‌نگ وه‌ختی مامۆستا که‌مال مه‌زهه‌ر له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ که ئه‌و ئیعتیباراتی ئه‌کادیمی خۆی خسته نێو سه‌به‌ته‌ی موغامه‌ره‌یه‌کی ئه‌نتی حه‌قیقه‌ت و نائه‌کادیمی . لێدوانی ڕژنامه‌وانی یان ووت‌وێژی تیژڕه‌و له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیه‌کی مێژوو نووس ،له هه‌ڵ و مه‌رجێکی وه‌کو ئه‌مڕۆی کوردستان دیقه‌تێکی زۆر‌و ویژدانێکی (ئه‌کادیمی )ڕاستگۆی گه‌ره‌که ئه‌گه‌ر بڕیاره ئه‌کادیمیا لقێک بێ له حه‌قیقه‌ت ناسی.هه‌ر ڕا به‌خشێنێکی شه‌خسی ده‌کرێ له پڕۆسه‌یه‌کی ئیعلامی زۆر ساده‌دا، ببێته خشتێکی ئایدیۆلۆژی له‌به‌رژوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی . ئیعتیباری ئه‌کادیمی که‌سێکی دیاری کراو به تایبه‌تی که ئه‌م ئیعتیباره له مه‌یدانی مێژوودا بێ، لێپرسراوێتیه‌کی گه‌وره به‌سه‌ر ئه‌م که‌سایه‌تیه ده‌سه‌پێنێ ،چونکه (مێژوو ) نموونه‌ی ئه‌و مه‌یدانه‌یه که ڕاسته‌وخۆ له ده‌رگای سیاسه‌ت وهۆشیاری گشتی ده‌دا.
ده‌سه‌ڵاتی سیسته‌مه شمولیه‌کان له بابه‌تی ئه‌مڕۆی کوردستان پێویستیان به ئیفلیچ کردن یان ته‌ریک کردنه‌وه‌ی یه‌کجاره‌کی زانستی ” مێژوو ” هه‌یه . بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مه‌رج نیه سیسته‌م ته‌نیا داوای نووسینی کتێبی مێژوو له مێژوو نووسه‌کان بکا، چونکه ئه‌م ڕێگایه ته‌واو بێ به‌ها بووه،به‌ڵکو پڕۆسه‌یه‌کی ئاسانتر ئه‌وه‌یه هه‌مان ئه‌و ده‌قه‌ی پێویسته بکرێته مێژو‌ی ده‌ستکردو پف کراو له توێ ی کتێبکێدا ، ده‌کرێ چڕ کرێته‌وه بۆ چه‌ند وه‌ڵامێکی ڕاگوزه‌ر(به‌ڵام مه‌ترسیدار)ی مێژوونووسێک له توێ ی ووتوێژێکی ڕۆژنامه‌وانیدا.
شێوازه‌کانی تێکه‌وتنی که‌سایه‌تی ئه‌کادیمیست مه‌رج نیه ته‌نیا ترس بێت،وه‌کوئه‌وه‌ی له‌ژێر حوکمی ڕژێمه ستالینی و فاشیه‌کان یان ووڵاته‌کانی جیهانی سێیه‌م ڕوویداوه.ڕێگه‌ی تر زۆره، بۆنموونه؛ شوێن کردنه‌وه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تیه وه‌کو کاربه‌ده‌ستێکی بواری خوێندن وزانکۆ ، نقووم کردنی ئه‌م که‌سایه‌تیه له‌نێو له‌قه‌ب و مه‌رجه‌ع و میدالیا فه‌خریه‌کان ، زه‌مانه‌ت کردنی ژیان و خۆشگوزه‌رانی، تێهه‌ڵکێش کردنیان له‌په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌کان و لێپرسراوه‌کان( که له‌م چاوپێکه‌وتنه‌ی مامۆستا زیاد له جارێک ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێ) ، سه‌رجه‌می ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌بنه کۆی فاکتی زه‌مانه‌ت کردنی ئه‌م ئیفلیج کردنه‌و ده‌بێته جۆرێک له شه‌رم وله خۆسانسۆر کردن ،ده‌بێته کلتوری نه‌بینینی ئه‌و ” حه‌قیقه‌ته ” مێژوویانه‌ی که به‌رژوه‌ندی سیسته‌م وا ده‌خوازێ به لای که‌می لای مێژوونووسان به ” نه‌بینراوی ” بمێنێته‌وه.
ئه‌م چاو پێکه‌وتنه لێواو لێوه له وه‌هم ! نه‌ک ته‌نیا بۆ نه‌وه‌یه‌ک که کتێبه‌کانی مامۆستا که‌مال ڕۆڵی هه‌بووه له هۆشیاری سیاسیان ، به‌ڵکو بۆ هه‌موو ئه‌و خوێنه‌رانه‌ش به گشتی ڕێز له که‌سایه‌تیه‌ک ئه‌گرن که باکگراوندێکی ئه‌کادیمی هه‌بێ به تایبه‌تی له مه‌یدانێکی هه‌ستیاری وه‌کو مێژوو. وه‌ڵامه‌کانی مامۆستا که‌مال شۆکن ، چونکه دابڕانێکی بێ سنوور، بێ ئاگایه‌کی (به مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست ) نیشان ده‌دا به سه‌رجه‌می بارودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستان .
به‌ر له‌هه‌موو شتێک ئه‌و زمانه‌ی مامۆستا وه‌ڵامی پێده‌داته‌وه: هه‌ڵگری ناکۆکی قوڵه، له‌م زمانه تێرمینۆلۆژی (ئاینی ، نه‌ته‌وه‌یی،مارکسی ) له هه‌ریسه‌یه‌کی بێ مانادا دابڕاو له دونیای ڕاستی به یه‌کتر ده‌گه‌ن . وه‌ڵامه‌کانی مامۆستا له‌وه‌ڵامی که‌سێک ده‌چێ له ساڵی 1991 کوردستانی جێهێشتبێت چووبێت بۆ هه‌ساره‌یه‌کی تر‌و تا کۆتایی ساڵی 2010 یه‌ک هه‌واڵی کوردستان و حکومه‌تی کوردی پێنه‌گه‌یشتبێت و هه‌رله‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ گۆی زه‌وی به سودفه یه‌که‌م که‌س تووشی ئه‌و ڕۆژنامه نووسه بووبێت گفتوگۆکه‌ی ساز کردبێت.
سه‌رنج له‌م ڕسته وده‌سته‌واژه بێ په‌یوه‌ندیانه بده‌ن :
((به‌ڵام وتومه‌و ده‌یڵێمه‌و،ماڵی کورد،ماڵی هه‌تیوه و نابێت که‌س ده‌ستی تێی بچێت.))
((لینین قسه‌یه‌كی نازداری هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت: “ته‌نها ئه‌وانه ناكه‌ونه هه‌ڵه‌وه كه هیچ ناكه‌ن))
(( ده‌بێت سه‌نگی مه‌حه‌كمان ئه‌وه بێت كه نابێت به‌هیچ كارێك هه‌ستین كه دوژمنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دڵی پێی خۆش بێت، دوژمنان چه‌پڵه‌مان بۆ لێبدات، ئێمه دوژمنمان زۆره.))
ده‌ست نه‌چوون له‌ماڵی ‘ هه‌تیو ‘ ڕه‌گێکی قوڵی له ئامۆژگاریه‌کانی دین دایه‌وهه‌ژاریه‌کی زۆرگه‌وره نیشان ده‌دا بۆ له قاڵب دانی سیسته‌می تاڵان و گه‌نده‌ڵی له کوردستانی سه‌ده‌ی بیست ویه‌کدا . که مێژوو نووس لێدوان ده‌دا زمان و ده‌سته‌واژه‌کانی به‌کاری ده‌هێنێ ئه‌بێ له ناوه‌ڕۆک ڕوخساردا له ئاستێکی زۆر پته‌ودا ده‌بن ، کاتێ سنوور له نێوان زمانی لێدوانی مێژوو نووس له گه‌ڵ زمانی مه‌لاو واعیزێکی دینی نامێنێ ئه‌مه به‌ر له‌وه‌ی که‌لێنێ هۆنینه‌وه‌ی زمان بێ،که‌لێنی په‌رته‌واز بوونی فیکر‌و جیهان بینی سیاسی – ئایدیۆلۆژی ئه‌و مێژوونووسه نیشان ده‌دا،که به ئه‌نجامێکی سروشتی زمانی یه‌کگرتووی فیکریش ئاسه‌واری نابێت .
گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و تێڕمه ‘ ماڵی هه‌تیو ‘ له‌لایه‌ن مێژوو نووسێک که سه‌رجه‌م کتێبه‌کانی سه‌رکه‌تووانه بناغه‌کانی قوتابخانه‌ی ( ماتریالیزمی مێژوو) پراکتیس کردووه له بواری مێژوونوسیندا،له کۆی خۆیدا شێواندنی وێنه‌یه‌کی ڕوون و ڕه‌نگ ڕێژکراوی پڕ له ئاماری 19 ساڵ ته‌مه‌نی ئه‌زموونێکی حوکمڕانیه ، بۆ ده‌سته‌واژه‌یه‌کی بچووک کراو و ته‌ئویل کردنێکی چروک وساده که به‌قه‌ده‌ر ته‌مسیله ڕه‌ش و سپیه‌کانی هه‌فتاکانیش له بابه‌تی ( باوه‌ژن خوا بناسه)ش ڕادیکاڵ نابێت .
بۆ زۆر چاو‌دێر ڕه‌نگه ئه‌مه تراژیدیایه‌کی شه‌خسی بێ،له‌بابه‌تی :- وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و جۆرێکی تر له بیرکردنه‌وه. ڕه‌نگه په‌شیمان بوونه‌وه‌یه‌کی هێمن و به ئه‌سپایی بێت له‌و زانسته‌ی بڕوانامه‌ی (دکتۆرای) پێ وه‌رگیرا . یان له‌وانه‌یه ئه‌زموونێکی ته‌واو سایکۆلۆژی بێت له بابه‌تی : چوونه ته‌مه‌ن و کۆنسێرڤه‌تیڤ بوونی ناچڕه‌لی مرۆڤێک .
ئه‌مانه هه‌مووی ده‌کرێ فاکتی سه‌ره‌کی یان لاوه‌کی بن. به‌ڵام،کاره‌سات له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌کا،که به چاوپۆشین له‌وه‌ی کام له‌و فاکتانه سێنته‌ری ئه‌و وه‌رچه‌رخانانه‌ن ، ئه‌م وه‌رچه‌رخانه له مێژوویه‌کی دیاری کراودا،له ڕیزبه‌ستنێکی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیدا ڕووده‌دات،که ته‌وقیته‌که‌ی له خزمه‌تی ڕژێمێکی سیاسی ده‌خوێنێ ، که له‌به‌رامبه‌ردا له ئه‌مڕۆی کوردستاندا که‌م نین ئه‌و جه‌ماوه‌ری ئه‌م ڕژێمه سیاسیه به تاڵانچی ئابووری وڵات و به ته‌زویرچی سندوقه‌کانی ده‌نگدان ناوده‌به‌ن . له‌وه‌ش واوه‌تر له زمانی سیاسی میدیای ئه‌نتی ده‌سه‌ڵات ڕۆژله‌دوای ڕۆژ ئه‌و ده‌نگانه له زیادبووندایه که ئه‌م ڕژێمه به‌شمولی و ته‌نانه‌ت به فاشیستیش ناو ده‌به‌ن.
شوێن کردنه‌وه‌ی قسه‌یه‌کی’ لینین ‘ له تێکستێکدا که تێرمی ئاینی له بابه‌تی ‘ ماڵی هه‌تیو ‘ جیهان بینیه‌که‌ی کۆبکاته‌وه ، زۆر له‌هه‌وڵی به‌شێکی به‌رچاوی چه‌پ ده‌چێ له تورکیا که زۆر به‌جدی له‌وباوه‌ڕه‌ن مارکسیزم سوودی زۆری له ئه‌زموونی (ئیمام عه‌لی) بینیووه ، ئه‌مان ته‌نانه‌ت کتێب و نامیلکه فرۆشه‌کانیان وێنه‌ی مارکس ولینین وماوتسی تونگ و ئیمام عه‌لیان به یه‌که‌وه ده‌فرۆشت .
قسه‌ی ‘ نازداری لینین ‘ ی مامۆستا که‌مال مه‌زهه‌ریش ده‌یتوانی لۆژیک له شوێنێک په‌یدا بکات،که مه‌نهه‌جێکی ‘ نازدار ‘ ی فیکر‌و بۆچوون له‌توێ ی تێکستێکی ڕه‌خنه‌یدا سه‌رگه‌ردانی شیکردنه‌وه‌یه‌کی سیاسی بێت ، جا به ئه‌م تێکسته ڕه‌خنه‌ش بوایه له‌سه‌ر تا پێ ی ئه‌زموونی لینین . له‌په‌ره‌گرافێک ‘ ماڵی هه‌تیو’ سه‌ر ده‌رده‌کا ،له په‌ره‌گرافێکی تر ‘ قسه‌ی نازداری لینین ‘ ،له‌په‌رگرافێکی تر مامۆستا ده‌بێ به ئایدیۆلۆژیستێکی ناسیۆنالیست و هه‌مان بیانووی ده‌سه‌ڵات بۆ سانسۆر کردن دووباره‌ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێ ‘ ئێمه دوژمنمان زۆره ‘
ئه‌گه‌ر به کڵێشه‌یه‌کی ئه‌کادیمی ده‌ستکردو مۆڵه‌ت‌پێدراو باس له ئه‌فسانه‌ی ‘ دوژمنان’ ی کورد بکه‌ین ،ئه‌وه ده‌بێ به ویقاره‌وه بنووسین هه‌رچوار ووڵاتی دراوسێ له په‌یوه‌ندی دیبلۆماسیدان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی کوردی‌دا ! ئه‌گه‌ر ئه‌و کڵێشه مۆڵه‌ت پێدراوه‌ش داگرین و به‌زمانی حه‌قیقه‌ت و تاڵی ئه‌و مێژووه‌ش قسه بکه‌ین که مامۆستا که‌مال پێمان ده‌ڵێ ‘ مێژوو ڕه‌حم به‌که‌س ناکا ‘ ئه‌وه 19 ساڵی ڕابردوومان به شاهێدی شه‌ڕی ناوخۆ،به شاهێدی چاوساغی بۆ سوپای تورکیاوسوپای پاسداران،به شاهێدی هه‌موو کۆنتراکته نهێنیه‌کانی ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هێزه دینی و قه‌ومیه‌کانی عێراق ،به شاهێدی هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه ؛ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌په‌یوه‌ندیه‌کی سیاسی- سه‌ربازی – موخابه‌راتی- زۆر به‌هێز بووه له‌گه‌ڵ ‘ دوژمنان ‘ .
وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و ڕاست وکۆنسێرڤه‌تیڤ بوون له ئه‌مڕۆی کوردستاندا بووه به ‘ عاده‌ت ‘ ێکی سیاسی زۆر ئاسایی .کاتێک ئه‌م عاده‌ته ده‌بێته ئاشێکی ئایدیۆلۆژی به ده‌ستی نه‌وه‌و مامۆستاکانی دوێنێ ،نه‌وه‌ی تازه نه‌ک ته‌نیاده‌بێ فورسه‌ت خوازی به‌رژوه‌ندیه مادیه‌کان و جاڵه بوونی له‌قه‌به ئه‌کادیمیه‌کان وه‌ک به‌رمیلی به‌تاڵ پاڵ پێوه‌بنێت ، به‌ڵکو هه‌موو یه‌که‌کانی ئه‌و جیهان بینیه‌ش هه‌ڵوه‌شێنێت که هێشتا چاوێکی له‌وه‌یه توێژی ‘ ئه‌کادیمیا ‘ به مانا قۆپاوه‌که‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان ،به‌قه‌د تاڵه موو‌یه‌ک په‌یوه‌ندیان به ساده‌ترین فۆرم له حه‌قیقه‌ت خوازی مابێ .
ڕزگار عومه‌ر
orezgar@yahoo.ca