Skip to Content

Monday, November 29th, 2021

كڵاویان لە سەرى رۆژنامەنووسان نا ….سمكۆ عەبدولكەریم

Be First!
by January 6, 2009 گشتی

 كڵاویان لە سەرى رۆژنامەنووسان نا 
 سمكۆ عەبدولكەریم

 پێش هەموو شتێك پێویستە سەندیكاى رۆژنامەنووسان و خودى رۆژنامەنووسان بە جدى لەسەر ئەوە بوەستن كە لە پڕۆژە یاساى رۆژنامەگەرى لە كوردستان بڕگەیەك هەبوو كەنابىَ رۆژنامەنووس لە سەركارى رۆژنامەنووسى دەستگیربكرىَ ، بەڵام دواى دەرچوونى یاساكە بەبىَ ئەوەى كەس هەستى پێكردبىَ ئەو بڕگەیە لە یاساكەدا لادراوە ، بە هیچ شێوەیەك ئاماژە بۆ ئەوە نەكراوە كە نابىَ رۆژنامەنووس لەسەر كارى رۆژنامەگەرى دەستگیر بكرىَ ، بۆیە ئەو لە هەڵادانەى رۆژنامەنووسان كە گوایە دادگا تا ئێستا كارى بەو یاسایە نەكردوە لە شوێنى خۆیدا نەبووە و ، پێناچىَ كەسیان بە وردى یاساكەیان خوێندبێتەوە .
 من زانیومە كە لە هەموو ململانێكدا دەستكەوتێك دەكرێت دەسكەوتێك بكرێتە قوربانى دەستكەوتێكى دیكە ، ئەگەر بشتواندرىَ بەبىَ قوربانى هەمووى بەدەست بێت ئەوە هەر زۆر باشتر، رۆژنامەنووسان پێیان وابوو بەبىَ قوربانى توانیویانە لە گەمەى دەركردنى یاساى رۆژنامەگەرى لە كوردستان بیبەنەوە ، بەڵام نەك هەر نەیان بردەوە ، بەڵكو كڵاوێكى قیت و قۆزیان لەسەرى رۆژنامەنووسان نان ، دواى گەمەیەكى گەرم و سەخت و دژوار ، رۆژنامەنووسان لەو گەمەیەدا وەها دۆڕاندیان كەس نازانى چەند بە چەندیش بوو ، چونكە بە پێى یاساكە رۆژنامەنووسان وا تێگەیشتبوون كە بە هیچ شێوەیەك رۆژنامەنووس لەسەر كارى رۆژنامەگەرى زیندانى ناكرىَ ، كەچى هەردواى دەرچوونى یاساكە دوو حالەتى زیندانیكردن روویدا ، رۆژنامەنووسانیش ئەوەیان بە جێبەجێنەكردنى یاساكە لێكدایەوە ، بىَ ئاگا لەوەى كە لە یاساكەدا شتێك نییە رێگربىَ لە زیندانى كردنى رۆژنامەنووسان ، دواتریش داواكارى گشتى لە روونكردنەوەیەكیدا كە لەبارەى كێشەى زیندانیكردنەكەى دكتور عادل-دا بڵاویكردەوە زیاتر پەردەى لە رووى راستییەكان هەڵماڵى و بۆ هەموو لایەكى ئاشكرا كرد كە نابىَ رۆژنامەنووسان دڵیان بەوە خۆش بىَ ، كە لەیاساكەدا (دابى گشتى) لادراوە ،  داواكارى گشتى لە روونكردنەوەكەیدا كە لە 15/12/2008 بڵاویكردۆتەوە دەڵىَ: (تاوانەكە لەناو دەقەكانى یاساى رۆژنامەگەرى نەهاتوە ، چونكە ناوبراو بە سەرپێچى كردنى (ئادابى گشتى) ئیدانە كراوە ، بۆیە دادگا گەڕاوەتەوە سەر یاساى گشتى كە یاساى سزایە لە ماددەى (403) باس لە تاوانەكە دەكات و سزاى بۆ دیارى كردوە ) ، لە بەشێكى دیكەى روونكردنەوەكدا هاتوە ( ئەگەر یاساى رۆژنامەگەرى بوارى جێبەجێكردنى هەبوایە لەسەر ئەو تاوانەى خراوەتە پاڵ ناوبراو ئەوكات تانەمان لە بڕیارى دادگا دەدا ) .
 بۆیە رۆژنامەنووسان بە پێى ئەم یاسایە نەك هەر ئەوەى دەیان ویست بەدەست بێنن بە دەستیان نەهێنا ، بەڵكو ئەوەى هەشبوو لەسەریان دانا ، چونكە بەر لەدەرچوونى یاساكە حكومەتى هەرێم بۆ ئەوەى ئەزموونەكەى بە رووى دەرەوەدا لەكەدار نەبىَ زۆر لێپرسینەوە هەبوو خۆى لێدەبوارد ، بەڵام ئێستا لە سێبەرى یاساكەدا دەیكات و رۆژنامەنووسیش زیندانى دەكات . 
 بەڕاستى داواكارى گشتیش حەقى خۆیەتى بڵىَ (هەندێك لە ئەندام پەرلەمان و وتەبێژى وەزارەتى مافى مرۆڤ بە ناهۆشیارى یاسایى باسیان لەم كێشەیە كردوە) .
 
 

Previous
Next

Leave a Reply