Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
كۆڕگێڕان

كۆڕگێڕان

Closed
by August 21, 2008 گشتی

 كۆڕگێڕان
  ئەنوەر  س . مەسیفى

 وەكو باوە كۆڕگێڕان هۆیەكە بۆ لێك تێگەیشتن و شیكردنەوەى ئەو بابەتانەى كە پێویستیان بە شیكردنەوە و باسكردن هەبێت بۆ ئەو كەسانەى ئامادەیى كۆڕەكە دەبن جا بابەتى ئەو كۆڕە ڕامیارى بێت یان ئابوورى بێت وە یان ڕۆشەنبیرى …..هتد.
 كۆڕگێر دێت و دەست بە باسەكەى دەكات و ئامادەبوان گوێى لێدەگرن جا وەك باوە لە هەموو جیهان و لاى زۆربەى خەڵكان ئامادەبوان گوىَ لە كۆڕگێر دەگرن وە هەر كەسە لاى خۆى ئەو شتانەى لاى روون نەبێت  یان نامۆ بێت تۆمار دەكات یان دەینوسێت وە بەردەوام دەبێت لە گوىَ گرتن تا كۆتایى كۆڕەكە. دواى تەواوبوونى كۆڕەكە كۆڕگێر یان ئەو كەسەى لاى كۆڕگێر دانیشتوە دەرگاى پرسیار بۆ ئامادەبووان والا دەكاتەوە بۆ ئەوەى پرسیارەكانیان بكەن.یان ئەگەر كۆڕەكە گفتوگۆیى بێت بۆ ئەوەى گقتوگۆى بابەتەكان بكەن.
 جا لاى ئێمەى كورد بۆتە نەریتێك خەڵكانێكى زۆر لە ئامادەبوان هەڵدەستن بە ناوى پرسیار كردن یا خود خۆ ناونووس كردن ئەگەر لە كۆڕەكە ناوى ئەو كەسانە بنوسرێت كە دەیانەوێت پرسیار بكەن هەندىَ یاخود بلێن زۆربەى ئەو بەرێزانە پێش ئەوەى پرسیارەكانیان بكەن دەست دەكەن بە پیاهەڵدان و پیا هەلگرتن بە جەنابى كۆڕگێر یان هەندێكیان هەر ئەو پرسیارەى پرسراوە دووبارە پرسیار دەكەنەوە یان پرسیارێك دەكەن كەوا ئاسمان و رێسمان لێك دور بێت یان هەندێك مناقشەیەكى بىَ مانا دەكەن.دەیانەوێت باسى شتێكى تر بكەن و گفتوگۆى بكەن كەوا بابەتى كۆڕەكەش نەبێت واتە دەیانەوێت خۆیان باسێكى تر بكەنە بابەتى گفتوگۆیەكە لەجیاتى بابەتى سەرەكى, یان شتێكى زۆر لەوە سەیرتر هەیە كاتێك كۆڕگێر كەسایەتیەكى بیانى دەبێت و بابەتێك پێشكەش دەكات لەرێگاى وەرگێڕەوە , دەبینین خەڵكانێك هەیە كە تەنانەت ناتوانن تەلەفوزى خویندنەوەى  ئینگلیزى بكەن  لەپێش دەست پێكردنى كۆڕەكە پرسارێك ئامادە دەكەن و لەناو كۆرەكەدا بە شێوەیەكى پڕ لە كەموكورى ئاراستەى جەنابى كۆرٍگێرى دەكەن  كەوا دەبێتە هۆى فەرامۆش كردنى وەرگێر و تەنانەت  تینەگەیشتنى خودى كۆڕگێر و  زۆربەى هەرەزۆرى ئامادەبووان.
 من نالێم سوپاسى كۆرگێر نەكرێت بەلكۆ پێویستە بۆ هاندانى و زیاتر بەرەوپێش بردنى بەلام هەر شتێك زیاتر لە پێویست بێت لە جیاتى سوود زیانى دەبێت بۆ كۆرگێر و ئامادەبووان , لەوانەیە هەندىَ جار كۆڕگێر یان هەندىَ لە ئامادەبوان بێگانە بن كە دەبێتە هۆى ئەوەى سەرنجى خراپ لەسەر رۆشەنبیر و كۆمەلگاى ئێمە وەرگرن هەندىَ جار ئەو كۆڕانە زندى لە (TV) كان پەخش دەكرێت و هەموو دونیا دەیانبێنیت.
 بۆیە لێرەوە دەلێم با ئێمەش هەول بدەین خۆمان فێرى ئەوە بكەین كە زیاتر لە پێویست شتەكان گەورە نەكەین و زیاتر لە پێویست پیاى هەڵ نەدەین و شتەكان گەورە نەكەین بەلكو شتەكان وەك خۆیان ببیستین و وەك خۆیان هەڵیان سەنگێنین و هەر بابەتەو بە گوێرەى خۆى.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.