Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
لەستایشی شانۆدا”2”

لەستایشی شانۆدا”2”

Closed
by February 7, 2012 شانۆ

یەکێک لەوکێشانەی کەبەردەوام لەناو بزوتنەوەی شانۆی کوردی هەیە ئەوەیەکە لەنێو فەراخی بوونی رەخنەیەکی درامیدا دەناڵێنێت.
رەخنەیەک کەبەردەوام بتوانێت پرسیار لەسەر ئاستی فۆرمو ناوەرۆکی هەر کارێکی شانۆیی دروستبکات ولایەنەکانی شانۆ هەر لە دەرهێنان و نواندنەوە هەتاوەکو روناکی و جلوبەرگو سەرجەم پێکهاتەکانی شانۆیی شیبکاتەوە.
ئەمەش بەکێدەکرێت؟
ئەدیبێک کەتەنها رۆمان وشیعری خوێندوەتەوەو چەند نمایشێکی شانۆیی بینیوە یاخود چەند تێکستێکی شانۆیی خوێندوەتەبەسە بۆئەوەی کە ئیتر قسە لەسەر شانۆیەک بکات وسەرجەم پێکهاتەکانی شیبکاتەوە؟
من پێموایە ئەوەی جورئەتی هەبێت کارێکی وابکات ئەوە نیشانەی چاونەترسییەتی لەوەی کە دەتوانێت قسەلەسەرشتێک بکات کە نەک لێی نەگەشتووە بگرە ناشتوانێت دەرک بە بوونی ئەو شتەبکات.
بەداخەوە مێژووی شانۆیی ئێمە پڕە لەم هەڵەگەورانە، پڕە لەم نوسینە بێبایەخو بێمانایانە کەکەسانێک بەنیشانەی شاعیربوون یان رۆشنبیربوون نەوەک لەخۆیان رابینیوە کە رەخنەی کارێکی شانۆیی بکەن بەڵکو خۆشیان کردووە بەحاکمو بریاردەر لەسەر باشی و گرنگی بەرهەمی شانۆیەک وزۆرجار حوکمیشیانداوە کە کامکارە دەبێت باشترینکاربێت ولەبەر لاوازی تێگەشتن ولەو فەراخەگەورەیەی کە لەرەخنەیشانۆیدا هەیە بەردەوام ئە ۆچونانەش بەهەند وەرگیراون.
کە نین ئەو خوێنەرانەی کە لەبەر ئەوەی رۆشنبیرێک یان ئەدیبێکی گەورەی کورد پێی وابووە فڵانە نمایش لەئاستێکی باڵادایە ئیتر دەروێش ئاسا ئەمقسانە بەهەند وەرگیراوە.
ئەڵبەت راستییەک هەیە کەدەبێت دانی پێدابنێم ئەوەیە کە بۆچونی کەسانی هۆشیار و بەئاگا لەدنیای ئەدەب وهونەر گرنگە بۆهەر بەرهەمێکی شانۆیی لەوەی کەتاچەند ئەم بەرهەمە توانیویەتی ئامانجەکانی بپێکێت.
بەڵام کارەساتەکە لەوەدایە بەردەوام ئەو ئەدیب ورۆشنبیرانەی کە قسەیان لەسەر شانۆکردووە خۆیان لەشتانێکداوە کە لەواقیعدا ناتوانن دەرکی پێبکەن.
لەشانۆدا کاتێک دەچیتە نێو هۆڵی شانۆو پرۆسەی خۆئامادەکردن و پرۆڤەکردن دەستپێدەکات سەرجەم ئەو تێورو نوسینانەی کە تەنانەتلەسەر ئەکتەرو دەرهێنەرو تێکست هەیە دەکەونە لێژی و بەرادەیەکی زۆر هەڵدەوەشێنەوە.
بۆیەگرنگترین شت لێرەدا ئەزمونە بەرکەوتنە لەگەڵ ئینێرژی و جەستەو خەیاڵی دەرهێنەر نەوەک نوسراوی نێو کتێبەکان وبۆچونە فەلسەفییەکان.
وەک چۆن ئەستەمە کەسێک نەچوو بێتە سەرمانگ بتوانێت وەسفی سەرمانگ بکات ئاواش ئەستەمە کە کەسێک دەرکی درامی وجوڵەی شانۆیی نەکات ولەنێو پرۆڤە شانۆییەکاندا ئازاری نەکێشابێت بتوانێت وەسفی نواندن ودەرهێنان بکات.
پرۆسەی رەخنەی شانۆیی بەتایبەت لەسەر هەردوو لایەنی دەرهێنان ونواندن وەک پرۆسەی پزیشکی وەهایە.
تەنها ئەوەکەسانەی کە پسپۆرن و بەچەندین قۆناخی ئامادەکردنی تێوری وپراکتیکیدا رەد بوون ئینجا دەتوانن نەشتەرگەری بکەن، ئەگینا زۆر ئەستەمە کەسێک  بەتەنها لەژوورەکەی دانیشتبێت وبەتەنها خوێندنەوەی کتێبە پزیشکییەکان بتوانێت نەشتەرگەرییەکی سەرکەوتو بەئەنجام بگەیەنێت.
بۆیە من پێوایە رەخنەی شانۆیی تەنها ئەوانەدەتوانن لەماهیەت وگرنگی بکەن ودرک بە دراماو جوڵەکان بکەن کە خودی شانۆکاران خۆیانن، ئەوانەن لەپاڵ خوێندنەوەی کتێبەکان لەنێو هوڵەکانی شانۆدا پراکتیکیان کردووە.
ئەوەی کە بەردەوام کارەساتی ئەوەی خوڵقاندووە کە رەخنەی شانۆیی ئێمە ئاستێکی لاوازی هەبێت ئەوەیە کە شانۆکاری ئێمە خۆی لەقەرەکردنی باسکردنی بەرهەمی شانۆیی نادات، ئامادەنییە بە باش وخراپ لەسەر کارە شانۆییەکان قسەبکات، ئەو چەند شانۆکارەشی کەخەریکی ئەمەن بەپەنجەی دەست دەژمێرێن.
ئەم بێدەنگ بوونەی خودی شانۆکاران بووەتە هۆی ئەوەی کە رۆشنبیرو ئەدیبەکانمان کە تەنها لەکتێبەکانەوە دنیا دەبینن ببنە فریاد رەسی رەخنەی شانۆیی وبڕیاردەری.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.