Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
لەكۆمەڵگەى ئێمە ئەخلاق درۆ و خیانەت ناگرێتەوە

لەكۆمەڵگەى ئێمە ئەخلاق درۆ و خیانەت ناگرێتەوە

Closed
by September 10, 2008 ژنان

 لەكۆمەڵگەى ئێمە ئەخلاق درۆ و خیانەت ناگرێتەوە
 رێزان بابەشێخ
 لە كۆ مەڵگاى ئێمەدا جیاوازیەكى زۆر لە نێوان كوڕان وكچان دەكرێ ،هەمومان ئەم دیاردەیە باش دەبینین وهەستى پێدەكەین ، لە كۆمەڵگاى ئێمە تاچەند گوىَ لە كچ دە گیرێت وبۆچونەكانى بەهەندوەردەگیرىَ ،لەماڵى باوانى تائەوكاتەى ژیانى هاوسەریش پێك دەهێنێت دەبێت كچ گوێرایەڵى باوك وبراى بێت لەقسەكانى ئەوان دەرنەچێت و پارێزگارى لەشەرەفى بنەماڵەكەى بكات ،خۆتەنها كچ بەرپرسیارنیە لەشەرەفى بنەماڵەكەى ،بەڵام لەكۆمەڵگەى ئێمەدا كچ شەرەفى بنەماڵەیە ، بەڵام كوڕ بەوڕادەیە نیە وسەربەستە هەرشتێك بكات ،شەرەفى بنەماڵە تەنها لەجەستەى ئافرەت دەبینرێت ،شەرەف وئەخلاق لەكۆمەڵگەى ئێمە تەنها لە سێكس دایە و ئافرەت بەرپرسە لە لكەداركردنى ئەم شەرەفە، بۆیە درۆكردن وخیانەت كردن لەمیللەت و گرانكردنى بازاڕ وقات وقڕى و ……… ئەمانە لاى ئەوان شەرەف وئەخلاق ناگرێتەوە . كچ لەكۆمەڵگاى ئێمەدا ولەنێوبنەماڵەكەى بەمیوان سەیردەكرێت یاخود وەكو ئەوەوایە بەڵایەكە دەبێت زوو بەشوبدرێت نەوكو شەرەفى بنەماڵەكە بدۆرێنێت ، كەچى لە هەمان كاتدا كچەكەش وەكو كوڕە كە پێویستى بە سۆزو خۆشە ویستى ئەوان هەیە ،بەڵام ئەوەى بۆكوڕبەرەوا دەبینرێت بۆكچ وانیە ،لەكۆمەڵگەى دواكەوتوەكەى ئێمەدا تائێستاش كە خێزان كوڕى دەبێت دڵخۆش دەبێت وبەبوونى كچ دڵگران دەبێت ، خەڵكى دەڵێن فە قیرەى كچێكى بووە چەندگوناحە ،ئەوە لە هەمو لایەك كەم كردنەوەیە لە نرخى كچ بەرامبەر بەكوڕِ ، تارادەیەك لەهەندىَ شوێن كچ لە خوێندنیش مافى نیە و ڕێگەنادرێت خوێندن تەواوى بكات ، زۆر بەى كچەكان بەرامبەر هەریێكێك بێًت دەڵێى دەمى بە ستراوە ناتوانێت بە دوو وشە ى گونجاو وڵامى بەرامبە رەكەى بداتەوەچونكە لەمناڵیە وەئاوا فێر كراوە وسەركوتكرداوە ، هەر كاتێك كوڕەكە هەر شتێكى لە دەست ڕوبدا لە ژن هەڵگرتن یاخوود پەلاماردانى ئافرەتان یاخوود كوشتن ئە وە دەبئ كچكە بكرێتە قوربانى و باجەكەى بداتەوە ، لەكۆنەوە ئافرەت باجى كارەخراپەكانى پیاوى داوەتەوە ،هەرپیاوانیش سێكس لەگەڵ ئافرەتان دەكەن وهەرپیاوانیش بەردباران یاخوود گولەبارانیان دەكەن ،چەندان كچ لەسر نوكەیەك یاخوود مەسجێكى مۆبایل گولەباران كراوە ،كەچى كوڕەكانیان لەبەر چاوى باوانیان بەمۆبایل لەگەڵ كچان خۆشەویستى دەكەن كەچى هیچ كێشەیەك نیە بەڵكو باوانیان شانازیشى پێوەدەكەن ،ئافرەت لەسەرەتاى هاتنەدنیاوە هەموو خراپەیەكى دراپاڵ ،هەرلە ئاینەئاسمانیەكانەوە باس كراوە دایكە حەوا بووە هۆى دەركردنى ئادەم لەبەهەشت .
 rezanbarznjy@yahoo.com
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.