Skip to Content

Friday, May 7th, 2021

لە خولەكێكدا 4 منداڵ گیان لە دەست دەدات

Be First!
by August 25, 2008 گشتی

لە خولەكێكدا 4 منداڵ گیان لە دەست دەدات
 مەجید حەمە فەرەج

 پاش گۆڕانى كەش و هەواو دروست بوونى ئافاتەكانى وشكە ساڵى و باو بۆرانى لەناكاو لە جیهاندا چەندین دیاردەى ترسناكى بۆ مرۆڤایەتى بەگشتى و هەژاران بەتایبەتى لە خۆگرتووە ئەگەر بەوردى وەك چاودێرێك بڕوانینە هەڵمەتى خولى 18 هەمینى بۆ هەفتەى جیهانى ئاو لە ستۆكهۆڵم لە 17/23/8 درێژەى بەكارەكانى خۆیدا بەئامادەبوونى زیاتر لە (2500) لە زاناو شارەزایان و سیاسیەكان لە جیهانەوە ئامادەبوون لە ژێر ناونیشانى (ئاو چۆنیەتى بەكارهێنانى سەرچاوەكانى) پیسبونى سەرچاوەكانی ئاو, ئاوى خواردنەوە  باڵی بەسەر خولەكەدا كێشابوو بەتایبەتى لە ووڵاتانى تازە پێگەیشت و هەژارەكان لە خواروى خۆرهەڵاتى ئاسیاو ئەفریقا وەژمارەیەك لەوڵاتانى ئەمەریكاى لاتینى.
 كێشەى پیسبوونى ئاو لەوڵاتانى تازە پێگەیشت و هەژارەكان بۆتە هۆكار بۆ لە ناوچوونى 4 منداڵ لە خولەكێكدا ئەمەش لەسەر ژمێرى لەیەكێ لە پەیمانگا نێو دەوڵەتیەكاندا هات ئەمەش لەڕێگەى توشبوون بەچەند نەخۆشیەك كە لەڕێگەى پیس بونى ئاوەوە یە كە چارەسەرى هەیە لە ڕێگەى بەدواداچونێكى تەندروستى سەرتایى.
 بۆیە ئێستا پیسبوونى ئاوى خواردنەوە بۆتە هۆكارى لە ناوچوونى ملیۆنەها منداڵ لەلایەكى تر ژمارەیەكى یەكجار زۆر لەزەویە بەراوەكان كەبۆ كشت وكاڵ بەكاردێت بەئاوى پیس ئاو دەدرێن بۆتە هۆكارى پیس بوونى بەرهەمە كشتوكاڵیەكان كە لە 80% شارەكان دەگرێتەوە مردنێكى زۆرى لێدەكەوێتەوە لە لێكۆڵینەوەیە كدا هاتووە (53) لەشارە جیاجیا كانى جیهانى گرتۆتەوە 70% ى ئاو خواردنەوەش لە شارەكان پیس بوون ئەو ڕووبەڕە زەویانەى كەبەئاوی پیس كشتوكاڵیان تێدا دەكرێ نزیكەى 20 ملیۆن هیكتار زەویە زۆربەى كەوتۆتە وڵاتە هەژارەكان .
 گەندەڵى ڕژێمە سیاسیەكان
 كێشەیەكى تر لەم بوارەدا گەندەڵى ڕژێمە سیاسیەكانە لە ژمارەیەك لە وڵاتەكاندا بۆتە كۆسپ لەبەردەم بەرهەمهێنانى ئاوى پاك بۆ خواردنەوە و كشت و كاڵ نزیكەى 45% ئەو پارانەى بۆ بەرنامەى پاكردنەوەى ئاو دیارى دەكرێ بۆ هاوكارى لەلایەن ڕێكخراوە جیهانیەكانەوە. دزى و گەندەڵى لەڕێگەى نا شەرعیەوەئەم بودجانە سەرف دەكرێت بەپێى ڕاپۆرتى ڕێكخراوى شەفافیەتى جیهان.
 كەمبونەوەو نەمانى ئاو كێشەیەكى ووڵاتانە بەتایبەتى وڵاتانى ئاسیاو ئەفریقاو خۆرهەڵاتى ناوەڕاست و ئەمەریكاى لاتین. گۆڕانەكان لەكەش و هەوادا ڕۆڵى لەكەم بوونەوەى ئاو وشك بوونى سەرچاوەكان. دابەشكردنى ئاو لەنێوان وئەوڵاتانى كەسەرچاوەى هاوبەشیان هەیە ئەمەش جێگەى گرنگى ئامادەبوانى كۆنگرەى ستۆكهۆڵم بوو ئەم ساڵ زاناى بەناوبانگى جیۆلۆجی ئەڵمانى دكتۆر (رالف كلینجبایل) رایگەیاند ئەم كۆنگرەیە ڕۆڵى سەرەكى و گرنگ دەگێڕێ لەو یاسانەى كە لەنێوان بەرنامەكاندایە بۆتە هۆى كۆكردنەوەى تەواوى بەرپرسەكان لەووڵاتان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتیە كۆمەك بەخشەكان وەك وەزیرەكانى گەشەپێدان و بانكى نێو دەوڵەتى و بانكى گەشەكردنى هەرێمەكان و دام و دەزگاكانى نەتەوەیەكگرتووەكان وەنێونەرى ئەو ووڵاتانەى كە هاوكاریان وەرگرتووە بە تایبەتى ووڵاتانى ئەفریقاو ناوچەكانى خۆرهەڵاتى ناوەڕاست .
 هەر بەهەمان شێوە خۆرهەڵاتى ناوەڕاست و ووڵاتانى عەرەبی  لەبەردەم چەند ڕووبەڕووبونەوەیەكى سەختدان سەبارەت بەئاو هەواى ناوچەكە، بەتایبەتى ئاو ژێر زەوى سەرچاوەكانى ئاو زۆربوونى ژمارەى دانیشتوانى, ئەو ئاوەش هەیە بەشى پێداویستیەكانى ئاوى خواردنەوەو كشتوكاڵ و بەرهەم هێنانى خواردەمەنى ناكات لەدواڕۆژ.
 كێشەیەكى تر كە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە نەبوونى سیاسەتێكى ئاوى كامڵ و بەرنامە داڕێژراو بۆى، ئەوانەى بڕیارى سیاسیان بەدەستە دەبێت سیاسەتێكیان هەبێت لەم بوارەداو چۆنیەتى بەكارهێنانى و ڕێگاو شوێنێكى زانستیانە بگیرێتەبەر بۆ پاراستنى ئاو كەم كردنەوەى بەفیڕۆدان بەتایبەتى ئەو ووڵاتانەەى ئێستا ئاوى ژێر زەوى بەكاردەهێنن لە كاتێكدا ئەو سەرچاوانەش ووشكى كرد ئایا بەدیل چى یە؟. زۆرگرنگە رایەڵەكانى هاوكارى لەگەڵ حكومەت و ڕێكخراوە نێودەوڵەتى و كۆمپانیا تایبەت مەندەكانى بوارەكانى تەكنەلۆجیاى ئاو فراوان بكرێ ئەمەش لەبەر دووهۆكار گۆڕینەوەى ئەزمون و شارەزایى لەگەڵ ڕاهینانى كوادیرى نیشتیمانى لەم بوارەدا و پێشكەش كردنى بوجەى دیاریكراو لەم بوارەدا.
 بەپرسیاریەتى لە چۆنیەتى بەكارهێنانى ئاو لە هەموو قۆناغەكانى بەرهەم هێناندا بۆ نمونە بەرهەم هێنانى دروستكردنى سەیارەیەكى نوێ 450 هەزار لیتر ئاوى دەوێ دروست كردنى كراسێك لەلۆكەى سوك 4100 لیتر ئاوى دەوێ هەر ئەم پێداویستیەش وادەكات لە كۆمپانیاو كارگەیە بەرهەمهێنەرەكان دواجار بچنە ژێر فشارى پارێزەرانى ژینگە بۆ دروست كردنى چوارچێوەیەكى سیاسى لەپێناو بەرپرسیارێتى لەبەكارهێنانى ئاودا كاریگەرى پیشەسازى و پیس كردنى ژینگە زەرەرێكى زۆرى لەسەرچاوە ئاویەكانداوە. وەستراتیجیاتى ئاسایش ئاو بوونى نیە لەبەرنامەى زۆربەى ووڵاتان.
  كێشەى ئاو لە كوردستان و ناوچەكە.
 كوردستانى ئێمەش هەروەك هەموو جیهان ڕووبەڕوو گۆرانى كە شو هەوایەكى نالەبار بۆتەوە و كاریگەرى ووشكە ساڵى, پیسبوون و وشك بوونى سەرچاوەكانى ئاو. گەندەڵى بەڕێوەبردنى پڕۆژەكانى بەهەردەربردنى ئەو پارانەى بۆئەم بوارە دابین دەكرێ نەبوونى سیاسەتێكى ستراتیجى بۆ پاراستنى ئەم سەروەتە نیشتیمانیانە لەڕوى پاراستن و پەرەپێدانى لەلایەكى تر بێ بەرنامەى لەبەكارهێنانى ئاوى ژێر زەوى لەهەمان كاتدا ئەو سەرچاوە ئاویانە ڕووبارو زێ بچوكەكان لەوڵاتانى توركیاو ئێران, دوست كردنى بەربەست لەبەردەمیاندا كەم كردنەوەیا ون و وشك كردنى ئاوەكان
 هەردوو بەربەستى دەربەندیخان و دووكان بەس نیە بۆ كۆكرندەوەى ئاوى باراناو. پێویستە پە لە بكرێ لە دروست كردنى ژمارەیەكى زۆر لە بەربەست لە كوردستان, بەڵام ئەوەى دەیبینن وەدەیبیستن چەند ساڵە هەر قسەیە لەلایەن بەرپرسان و وەزارەتە تایبەت مەنیەكان دەكرێ.
 ئاوى خواردنەوەى شارو شارۆچكەكانى كوردستان دەتوانین بڵێن زیاتر لە 75% پاكتر نیەو و بۆ خواردنەوە ناشێ و تۆڕى دابەش كردنى ئاو لە ئاستى پێویست نین و كۆن و زۆربەى ئاو بەفیڕۆ دەدرێ ئەمەش بۆتە هۆكارى سەرهەڵدانى چەندین پەتاى ترسناك لە هەرێمى كەماندا هەروەك لایەنە تەندروستیەكان راى دەگەیەنن لەبەر ئاسەوارى شەڕو بەكارهێنانى چەكى قەدەغەكراوى نێو دەوڵەتى زۆر لە كوێستانەكان و سەرچاوە ئاویە سروشتیەكان جێگاى هەڕەشەن لەسەر مرۆڤ و گیانداران. لە هەمان كاتدا بەكارهێنانى هەردوو بەربەستى دەربەندیخان و دووكان بۆ دابین كردنى ووزەى كارەبا وە باران نەبارێت كەم بوونەوەى ئەم دووئاوەش لەكاتێكدا ئاوەڕۆى زۆربەى شارەكانى دەچێتەوە سەر بۆتە هۆكارى ژەهراوى بوونى ئەو دوو سەرچاوەیە هەروەك ئەو كارەساتە سروشتیەى لە دەریاچەى سیروان دەربەندیخان ئێستا ڕووبەڕوومان بۆتەوە.
 لەم قۆناغە دا ئەركى بەرپرسیاریەتى لاى هەموانە بەدەسەڵات و خەڵكەوە سەرەتا پێویستە دەسەڵات پابەند بوونى خۆى بەپێداویستیە كاتى و ستراتیجیەكان و گرتنەبەرى رێگا زانسیتەكان هەم لە بەرهەمهێنان و پاراستنى سەرچاوە ئاوەكان و چۆنیەتى بەكارهێنانى وە جیاكردنەوەى ئاوەڕۆى شارەكان لەدەریاچەو ڕووبارە سروشتیەكان وەپاراستنى بوودجەى دیاریكراوى ئاو لەدزى و گەندەڵى .گرنگیان بەتەكنەلۆجیاى نوێ لەم بوارەدا وە گرنگى یە تۆڕەكانى ئاو سەرچاوەكانى ژێر زەوى بدرێ بەفیڕۆ نەدرێ ڕێگا گرتن لەهەموو ئەو زیادەڕۆیانەى لەسەر ئەم سەرچاوە ئاوانە دەكرێ وە ڕێگا گرتن لە بەكارهێنانى ئاوە ڕۆى شارەكان بۆ كارى كشتوكاڵ و بەرهەم هێنانى حسابی وردو درشت بكرێ لەئاستى فراوان بوونى شارەكان و زیادبوونى ژمارەى دانیشتوان.
 خەڵكیش هۆشیار بكەینەوە لەبەكارهێنانى ئاو بەپێى پێویست و بەفیڕۆنەدان و پاك راگرتنى ژینگەو پاراستنى سەرچاوە ئاویەكان وەبەرپرسیارێتى لاى تا كەكان دروست بكەین لەبەرامبەر ئەو سامانە سروشتیە گرنگە.
 
 سەرچاوەكان:
 – ووتارەكانى كۆنگرەى ئاو سوید 2008-17-24
 – ڕێنمایەكانى پەیمانگاى ئاو – بەرلین
 – لێدوانەكانى بەرپرسانى تایبەت بەوشكەساڵ و بوارى تەندروستى 
   
 
 

Previous
Next

Leave a Reply