Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
لە كەركوك غیابى عەقڵى راگەیاندن كارده‌کا یان غیابى كەناڵى ئاسمانى كوردی،

لە كەركوك غیابى عەقڵى راگەیاندن كارده‌کا یان غیابى كەناڵى ئاسمانى كوردی،

Closed
by May 18, 2008 گشتی

كۆسرەت عەبدولڕەحمان…….

 مانشێتەكەى سەرەوە، پرسیارێكە زۆرێك لە ئێمەى مرۆڤ  ئەم جۆرە پرسیارانە دێن بە مێشكماندا، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە لە دواى پرۆسەى ئازادى عێراقەوە كەركوك وەك هەموو شارەكانى دیكەى عێراق ئازاد كرا، دواى پرۆسەى ئازادی لە كەركوك زۆرێك كەناڵى راگەیاندنى ناوخۆیى هاتنە ئاراوە، لەوانەش (كەركوكtv,زاگرۆسtv,یەكگرتوtv …..هتد)، كەوا هەریەكێك لەو تەلەفزیۆنانەى كە ناویانم هینا، ئەوانەشى بیرم چوون ناویان بێنم، پاشكۆ و زمانحاڵى حیزبێكى كوردین، نەك زمانحاڵى كورد، هەموو ئەم كەناڵە كوردیە ناوخۆییانەى كەركوك بە مارشى حیزبەكانیان دەست پێدەكەن و، بە مارشى حیزبەكانیان كۆتایى دێت، ئەمە تا ئەم نوسینەش هەر وایە،  بڕواى تەواوم هەیە تا ئایندەیەكى زۆر دور هەر واش بمێنێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئومێدێكى گەورە هەبوو، كە كەناڵێكى راگەیاندنى ئاسمانى كوردى لە كەركوكدا بكرێتەوە، بەڵام (چش) ئەبوایە و واش بوایە، كە كورد بەر لە پرۆسەى ئازادى لە رووى عەقڵ و بیرى راگەیاندن خۆى كۆبكردایەتەوە، ئنجا  بهاتایە بۆ كەركوك كارى راگەیاندنى بكردایە، نەك وەكو ئێستا هەر حیزبە و كۆمەڵىَ ڤیدیۆ و یەك  دوو كامێراى هێناوە و بە كۆمەڵىَ بیرى تەسكى حیزبایەتى سەرقاڵى كوردایەتین بە قەناعەتى خۆیان! كەچى هیچى دەرنەچووە بەو پێەى تا ئەم نوسینە tvلىَ نیە، ستراتیژیەتێكى دیاریكراوى هەبێت لە راگەیاندنى كوردیدا لە كركوك تەنها و تەنها هەواڵ و چالاكى بارەگا و خۆیان دەگوازنەوە و بە خەڵكى دەفرۆشنەوە. هەموو ئەمانەش قبوڵە هەبێت، گەر هاتوو حكومەتى هەرێم بیرى كردەوە لەوەى لە كەركوكدا كەناڵێكى راگەیاندنى كوردى هەبێت و زمان حاڵى كورد بێت و هەڵقوڵاوى ئێش و ئازارەكانمان بێت. (26) كورسى پارێزگا و شارێك سىَ بەشى دانیشتوانەكەى كورد و زۆرینەى خەڵكى شارەكە و گەرەكەكانیان كورد بێت، كەچى تاكە كەناڵى ئاسمانى لە كەركوكدا جەبهەى توركمانى بێت، ئەمە چ خوێندنەوەیەك لە خۆ دەگرێت، جگە لە نەبوونى عەقڵى راگەیاندن كار زۆرى قسەى تر هەڵدەگرێت، بە باشە نا، بەڵكو بە كەمتەرخەم و بىَ بەرنامەیى راگەیاندنى كوردى، لات سەیر نەبێت توركمان نەتەوەیەكى هێندە زۆر نین، لە چاو ئێمەى كورد، بەڵام وەكو ئێمە گەندەڵكاریان تێدا زۆر نیە، توركمان لە عێراقدا و لە كوردستاندا بە میلەتێكى كەم ئەژمار دەكرێن. زۆرینەى كەركوك كوردە، یانى چى كەناڵە ئاسمانیكى كەركوك كەناڵى ئاسمانى توركمانى بێت؟! و مۆركى جەبهەى توركمانى بێت؟! ئەمە رێك ناونیشانەكەم دەكات، بەو پێەیى كورد لەم ماوە زۆرەدا سەرقاڵى ئەوە بوە بگاتە لاى هەر دیوارێك بە گەورەى بنوسێت ((گیراوە بۆ ………….بەرپرسى لق یان مەڵبەند))، هیچیتر، كەچى توركمانیش دەستە گوڵى خۆى بردوە و كەناڵێكى راگەیاندنى دروستكرد، دەنگى بە هەموو دونیا دەگەیەنێت، تۆش هەر بڵىَ كىَ سەیرى توركمان دەكات و كىَ گوێیان لێ دەگرێت، كەچى كوردیش (چش) چش بەو پێیەى كەوا بیرى تازە و عەقڵى راگەیاندن كارى تێدا نییە، ئەگەر چى بىَ ستراتیژترین كەناڵى راگەیاندن كەناڵى جەبهەى توركمانیە بەس قسەكردنە بە كورد و ناشرینكردنى كوردە بە جیهان، دژى هەموو پرسێكى كوردى قسە دەكات، دژى هەموو پڕۆژەیەكە، كە لە كەركوكدا دەوەستێتەوە بكرێت، دواتر حەقیقەت ئاشكرایە كەوا ستراتیژیەتى دیاركراوى نیە، ئەوەتا كەناڵە كوردیەكان بەو هەموو ئەزمونەیانەوە تاوەكو ئەم نوسینەش ستراتیژیەتێكى كار كردنیان نییە، چاوەڕێى چى بكرێت لە كەناڵێكى جەبهەى توركمانى، كە جگە لە قسە كردن نەبێت لە دژى كورد، ئەمە لە لایەك، لە لایەكیكەوە شێواندنى راستیەكانى ئەو كەناڵە رون و ئاشكرایە، بۆیە بونى كەناڵێكى راگەیاندنى كوردى لە كەركوك، خۆى لە خۆیدا وەڵامدانەوەى هەموو شتێكە، نەك تەنها وەڵامدانەوەى جەبهەى توركمانى، ئیدى كاتێتى كە بڵێین كەركوك پێوسیتى بە كەناڵێكى راگەیاندنە، كە هەڵقوڵاوى ناو كەركوك بێت، بەڵام جارێكى دى ئەیڵێمەوە غیابى عەقڵى راگەیاندن كار و زۆرى گەندەڵیى و بیرى خراپ و، نەبوونى لێپێچینەوە ماناى وایە، كە غیابى كەناڵى ئاسمانى كوردى لە كەركوكدایە، لە دواى پرۆسەى ئازادیەوە هەزاران هەزار دۆلار لە وڵاتدا ونبو كەچى بیریان لە كەناڵێكى ئاسمانى كوردى لە كەركوكدا نەكردوە.
 دوایین كارت بە دەستمەوە لەم نوسینەمدا، ئەوەیە ئەگەر بیریشى لێناكەنەوە، هەرنا هیچ نەبێت با كەناڵێكى ئاسمانى شارێكى دیكەى كوردستان بهێننە كەركوك تاوەكو لەوە زیاتر بێمانا تر نەبێت، خەڵكى كەركوك دڵخوش دەبێت بە بونى كەناڵێكى ئاسمانى كوردى لە كەركوك  نەك تەنها و تەنها تاكە كەناڵێكى ئاسمانى جەبهەى توركمانى لێیە  بیرى نوىَ و عەقڵى جوان و عەقڵى راگەیاندن كار لە وڵاتى مندا (چش) بیرى گەندەڵى و شتى لابەلا لە وڵاتى مندا (فرەن)، ئەكرێت تروسكایەك كات مابێت، لاپەڕەیەكى تازەتر لە چاو دوێنێوە هەڵدەینەوە بیر لەوە بكەینەوە كەركوك پێویستى بە كەناڵێكى ئاسمانى كوردیە، كە تێیدا باس لە ئێش و ئازارەكانى و رەسەنایەتى كەركوك بكات و راستیەكان وەكو خۆى بگوازێتەوە و نەهێڵێت بشێوێت و هەقى خومانە داوا بكەین، بەڵام نازانم لە كىَ؟ تەنها و تەنها ماوە بڵێم غیابى عەقڵى راگەیاندن كار غیابى كەناڵێكى ئاسمانى كوردى دەربڕینى ئێش و ئازارەكانى كەركوكە.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.