Skip to Content

Thursday, April 25th, 2024
مروە قوربانییەكى دیكەى دەستى تاریكى

مروە قوربانییەكى دیكەى دەستى تاریكى

Closed
by December 21, 2008 گشتی

 مروە قوربانییەكى دیكەى دەستى تاریكى
 سەردار زەنگنە
 كەركووك

 (مەروە) قوربانییەكى پەپوولەیى بوو لەتەقینەوەكەى ریستۆرانى عەبدوڵڵا ڕووە و كینە، مەرگ دۆستى، ئاسن بارود ڕەنگى باڵەكانى هەڵوەران، سەرەڕاى ئەوەى ئەو پەپەلەیە لەماناكانى مەرگ دۆستى، لەجیاكردنەوەى رووناكى و تاریكى لەیەكتر نەگەیشتبوو بەڵام نەوەكانى تاریكى، ئەوانەى ڕچەڵەكیان دەچێتەوە سەر ڕەشەباو زریان، ئەوانەى خۆیان بەبراى گۆفان و لافاو دەزانن، ئەوانەى سروود و گۆرانى بۆ شەریعەتى خوێن و دەستوورى وێرانكارى دەلێن نەیانهێشت ئێدى مەروەى  پەپوولە بەئاسوودەیى بەباغەكاندا بگەڕىَ و تامى شیلەى ژیان بكات.
 ئەو كارەساتە جەرگبڕەى كە لە چەند ڕۆژى رابردوو لە چێشتخانەى عەبدوڵڵا لەشارى كەركووك ڕوویدا، رێك لەگەڵ ئەو چەشنە مەرگەى كە گۆرانى شاعیر باسى لێوە دەكات هاوشان بوو، چونكە لەم كارەساتەدا خوێنى دایك تێكەڵ بە خوێنى ڕۆڵەكەى بوو.
 مەروەى تەمەن دوو ساڵان هەمیشە ناوى دایكى لەسەر زار بوو، ئەوەى لەشاشەى كەناڵەكانەوە بینیمان گۆران وەتەنى ناوجەرگى  ئینسانى دەچوزانەوە، لێرەوە دەكرێت ئیشارەت بە پیشەى لە مێژینەى ئەو شەمشەمە كوێرانە بدەین كە هەمیشە رێگەى ترس و تۆقاندن دەگرنەبەر بۆ گەیشتن بەمەرامە بۆگەنەكانیان، بەڵام لە بەرامبەر ئەواندا هێزى رووناكى هەمیشە لەبەرەنگاربوونەوەیاندا، دواجار خەیاڵى كرانەوە و پێكەوە ژیان بەسەر بیركردنەوەى تاكرەوى و ئەندیشەى تاریكى پەرستیدا سەردەكەوىَ، ئەو كارەساتە لەبەر ئەوەى ( مەروە) بەریئترین  كائنیاتی بوو بۆیە لەم نووسینەدا ناوى ئەومان هێنا ئەگینا ئەوانەى لەو كارەساتەدا تیاچوون هەموو خەڵكى سڤیڵ و بێگوناه بوون.
 .
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.