Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
من پیاوی پاراستن و زانیاری و كاك نەوشیروان بوم نەك رۆژنامەنوس.!…رزگار رەزا چوچانی

من پیاوی پاراستن و زانیاری و كاك نەوشیروان بوم نەك رۆژنامەنوس.!…رزگار رەزا چوچانی

Closed
by January 8, 2009 گشتی

 من پیاوی پاراستن و زانیاری و كاك نەوشیروان بوم نەك رۆژنامەنوس.!!!!
 رزگار رەزا چوچانی – ئۆسلۆ

 rzgarchuchani@yahoo.com
 
 سەرەتا سوپاس بۆ هەواڵ پرسینی هەموو ئەو دەزگاو هاوڕێیانەی بەردەوام پرسیار لە بێدەنگی و چۆنیەتی گوزەرانم دەكەن سوپاسی هەموو ئەو ماڵپەڕو رۆژنامە و هاوڕێ و دەزگایانە دەكەم گرنگیان بە شوێن بزركردن و ڕفاندنی مندا لە هەولێر دڵنیایان دەكەم لە داهاتوو راستییەكانی پشت ئەو لایەنە وەك خۆی دەخەمە روو.
 
 رونكردنەوە
 
 دیارە بە حوكمی ئەوەی هەرگیز بۆ رۆژێكیش رێگەم بەخۆم نەداوە قەڵەمەكەم بگۆڕمەوە بەپارە و ئامادەی ئەو خۆ فرۆشییە نەبووم، بەردەوام شەڕمكراوە و هەوڵی ناوزڕاندنم دراوە, چونكە قەڵەمێكی تیژ بووم بۆ روی ئەو گەندەڵانەی كە خوێنی میللەتێك هەڵدەلوشن و سامانی وڵاتێك بەتاڵان دەبەن و توانیشیان زیندان بكەنە پاداشتی من، بەڵام من لە هەولێردا بێ منەتانە بە مانگانەیەكی كەم رازی بووم لەبەرانبەر موكافەئەیەكی كەم كاری خۆمم دەكرد وەكو پیشە نەك بڕوا فرۆشتن، بەڵێ حزبایەتیم كردووە و بڕواشم پێی هەبووە، بەڵام هەرگیز  رۆژێك لەرۆژان ئەگەر هەموو دنیاشیان پێدابم ئامادەنەبووم سوكایەتی بەكەسێك بە رۆژنامەیەك بە كەسایەتییەك بكەم، وەك هەندێك كەس كە لەبەرانبەر دەسكەوتێكی كەم ئەوە دەكەن، هیچ حزبێكیش ئەو داوایەی لەمن نەكردووە، بەڵام تاسەر ئێسقان لەدژی گەندەڵەكان بووم و لە دژی ئەوانەش بووم كە مادام باوكیان لەسەركردایەتی حزبێكە دەبێت خۆیان و خوشكەكانیشیان بەرپرس بن و چاوپۆشیش لە گەندەڵییەكانیان بكرێت، ئەوەش وایكردبوو رزگار چقڵ بێت بۆ چاوی ئاغاكانی ئەوانەی كە دەزانن ئینشا بنوسن و ئەو فەرمانانەی لەسەروی خۆیانەوە لە دژی رۆژنامە و نوسەرەكان بۆیان دێت دابڕێژنەوە، من رزگارم مێژوی كار كردنم ئەو شاهیدییەم بۆ دەدات كە چی و كێ بووم و چۆن كارمكردووە بۆیە پارتی و یەكێتی نا بەڵكو رۆژنامەنوسە جدییەكان و من ئەو دەریایەین كە بەدەمی سەگە بەكرێگیراوەكان پیس نابین، تەحەدای هەموو ئەوانەش دەكەم كە بەناوو تەلەفۆنی خوازراوەوە شت لەسەر من دەڵێن و بڵاو دەكەنەوە توانایان هەبێت بەناوی خۆیانەوە یەك دێڕ لەسەر من جێ بكەنەوە چونكە لەرابردوو بۆیان دەركەوت شتی لا بەلا و ناراست و بەگرتدانم لە هەواڵگری و كەلەبچەكردنم هیچ لە من كەم ناكاتەوە و هیچ دەسكەوتێكی نابێت بۆ ئەوان و قەڵەمەكەی منیش لەكۆڵی خۆیان و ئاغاكانیان ناكاتەوە، هەر لەم دەرفەتەدا پێم باشە بۆ بیرهێنانەوەش چەند شتێكیان لەوانە بیر بێنمە كە دەرهەق بەمن دەیانكرد ئەوان نەبوون ئافرەتە سۆزانییەكانیان هاندەدا و بە تەلەفۆنی ژمارە تایبەت و تایبەتتر بەم ژمارەیە "07507767442" كە دواتر كۆمپانیای كۆرەكیشم لێ تێگەیاندن و هیچی نەكرد، دایك و خوشك و برا و هاوسەر و كچە هاوڕێ كان و ماڵی كەسوكاریان بیزار دەكردن و تۆمەتی بەد ئەخلاقییان دەخستە پەنام؟ ئەدی چییان پێكرا؟ ئەوان نەبوون راپۆرتیان بۆ پاراستنی پارتی دەنوسی كەمن بەكرێگیراوی زانیاری و پیاوی نەوشیروان مستەفام؟ ئەوان نەبوون لەنێو رۆژنامەكان وایان بڵاو دەكردەوە كەمن پیاوی پاراستنم و بەمەیل و تەلەفۆن بەڕێز "كاك كوردە حەسەن" ی بەڕێوەبەری رادیۆ نەوایان ئاگادار دەكردەوە لەوەی كە رزگار پیاوی پاراستنە و پاراستن ناردویەتییە رادیۆ نەوا؟ ئەدی ئەوان نەبوون جاش قەڵەمەكانیان هاندەدا لە بەناو ماڵپەڕی هاوكاری رزگار بەحیز لەقەڵەم بدەن و لەماڵپەڕە روو زەردە داخراوە بەكرێگیراوەكە 22 بابەتیان لەسەر من نوسی كە لە بابەتێكدا من پاراستن بووم لە بابەتێكدا من زانیاری لەبابەتێكدا من بەكرێگیراوو لەناو پارتی كار بۆ دوژمنانی پارتی دەكەم لە بابەتێكی دیكەدا من جاسوسیم بەسەر رادیۆ نەواوە دەكرد و لە بابەتێكی تر من ئافرەتم بۆ مەسئولین بردووە بەرانبەر بەكڕینی خانوو زۆر شتی تر؟ كە دواتریش دادگام لەو ماڵپەڕە گرت و تاكو ئەمرۆش دادگای هەولێر ئەملاولا بە كەیسەكە دەكات بۆیە هەموو ئەو بابەتانەم بۆ میژوو هەڵگرتووە چونكە شەخسیش بێت خۆش نابم لەوەی بەتەنها دێڕێك ناحەقی بەرانبەرم كردبێت و لەو ماڵپەرەش كاری كردبێت منیش لەداهاتوش بێت هەموو نهێنییەكانی ژیانیا دەخەمە روو و بەسەربەرزی و بەناوی خۆشمەوە نەك ناوی خوازراوو نایاسایی، ئێستاش كە هەرەشە هاتە سەر ژیانم و كوردستانم بەجێهێشت هەر ئەوانەن بە تەلەفۆن ماڵی ئەو ئافرەتانە بێزار دەكەن كە بۆ رۆژێك هاورێیەتی منیان كردبێت و تۆمەتی ئەخلاقی دەخەنە پاڵیان بۆیە من جارێكی تریش دڵنیایان دەكەم چۆن بە تۆمەت و كەلەپچەو سوكایەتی و ناوزڕاندن هیچیان پێنەبڕا ئێستاش هیچیان پێ ناكرێت و هانیان دەدەم بەردەوام بن لەوەی كە دەیكەن ماوەیەكی كەمی تر ئەوانیش دەزانن رزگار چی بەوان دەكات و چۆن بەبەڵگەوە خیانەتی مێژوییان دەخاتە روو چۆن گەندەڵییەكانیان باس دەكەم و چۆن ئاشكرای دەكەم ئینشا نوس و كامیرامانی بەرپرسەكان كە خۆیان ناو ناوە نوسەر و دزو تاڵان چییەكان كە خۆیان ناو ناوە هونەرمەند چۆن كار دەكەن و چی لەپشت كاكردنیانەوەیە.
 هەروەها دوای گەشتن بە چەند راستییەك كە لەپشتی گرتنی من و دەركردنمەوە بوو لەوڵات كە ئێستا لە كۆتایی گەشتنم بەراستییەكان باسی چۆنییەتی دەسگیركردن و كەلەبچەكردنم و چۆنیەتی گواستنەوەم بۆ زیندان لە مەسیف و لێ پرسینەوەم دەخەمە روو بۆ ئەوەی دۆخی رۆژنامەوانی لە وڵاتی من بزانرێت چۆنە و چ خەتەرێكیش لەسەر ژیانیان هەیە.
 با ئەوان هەر خەریك بن لە دروستكردنی تۆمەت چونكە درۆكانی ئەوان رونە ئەگەر بە گۆتەی ئەوان بێت لە یەك كاتدا ئەبێت من پیاوی پاراستن و زانیاری و كاك نەوشیروان بم وەك بڵێی ئەو پیاوە واتە كاك نەوشیروان لەبری دەزگای ئیعلامی لقێكی میتی توركیای كردبێتەوە وا خەڵك بەپیاوی ئەو تۆمەتبار دەكەن با هەر بڵێن كە لەبچەكردنی من لەسەر بەدوادا چونی رۆژنامەوانییم شاهیدی راستگۆیی و سەربەرزیم دەدات لە بەكار هێنانی قەڵەم با ئەو جاش قەڵەمانە هەر خەریكی ناو زراندن بن بەوەی كە دروستی دەكەن و گوایا من لە ڕێی پەیوەندییم بە چەند ئافرەتێكەوە گەشتومەتە دەرەوە و بە مەبەستی ژیانی هاوسەری پارەیان بۆ من خەرجكردبێت، با هەر خەریكی تیلكردن بن بۆ ئەو ئافرەتانەی كە هاوڕێی من بوون چونكە من بەر لەخۆیان خانەوادەی كچە برادەرەكانم دەزانن كێم و هاوسەرەكەشم باشتر دەزانێت من چۆنم و باك و برا و هاورێكانیشم دەزانن كە من بڕی 15000$ پازدە هەزار دۆلارم بۆ سەفەر لەكێ قەرزكردووە تەنها بۆ ئەوەی ژیانم نەكەوێتە بەردەستی گورگەكان ئەگەرچی ئەمرۆ یان سبەی هەر دێمەوە كوردستان و لەوێشەوە بەردەوامی بەكارەكانم دەدەم.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.