Skip to Content

Thursday, December 9th, 2021

مه‌جالیسی ئیسناد،باهه‌بێت،بۆ نه‌بیت..!…..خاله‌به‌کر

Be First!
by December 16, 2008 گشتی

 مه‌جالیسی ئیسناد،باهه‌بێت،بۆ نه‌بیت..!
 خاله‌به‌کر

 
 ماوه‌یه‌کی که‌م نیه‌ که‌سه‌رجه‌م میدیا کوردی و عه‌ره‌بێکان چ مه‌رئی و چ نامه‌رئی سه‌رقاڵی لێدوان و دیمانه‌و تاووتوێ کردنی  بێنه‌و به‌ره‌ی هێزه‌کانی پشتیوانین(مه‌جالیسی ئیسناد)که‌له‌ته‌ک لێپرسراوه‌کانی کوردا ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن،له‌ته‌ک ئه‌وه‌شدا وه‌ک  ئاگادارین زووربه‌ی هه‌ره‌ زۆری په‌رله‌مانتاره‌کانی هاوپه‌یمانی کوردستان له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژانه‌ په‌یامی مه‌ترسی ئه‌و  مه‌جالیسانه‌ له‌ڕێگه‌ی که‌ناڵه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌کانه‌وه‌ ڕاده‌گه‌ێنن و به‌گوێی خه‌ڵکانی به‌شمه‌ینه‌ت و سته‌مدیده‌ی کوردوستانیدا  ئه‌ده‌ن،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ په‌رله‌مانه‌که‌ی له‌مه‌ڕ خۆشمان چه‌ندین دانیشتنی بۆ دژایه‌تی کردنی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی حکومه‌تی مالیکی ته‌رخان کرد که‌گوایه‌ ئه‌مه‌ زیندووکردنه‌وه‌و ژێنه‌ره‌وه‌ی جاشایه‌تی و ئه‌فواج خه‌فیفه‌که‌ی جارانه‌و حکومه‌تی مالیکی گه‌ره‌کێتی سه‌رله‌نوێ له‌گۆڕه‌پانه‌که‌دا بیچێنێته‌وه‌ به‌پاساوو بیانوی به‌رهه‌ڵستکاری کردنی کاری تیرۆرستی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نائارامی له‌و سنورانه‌ی که‌ته‌ماسی له‌ته‌ک هه‌رێمی کوردوستانا هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌زنجیره‌ چیاکانی حه‌مرین و پێده‌شته‌که‌یدا،به‌ڵام  سه‌رکرده‌کانی هه‌رێمی کوردوستان زۆر نیگه‌ران کردوه‌و به‌م دوعایه‌ ناڵێت ئامین،جا له‌به‌ر هێندێ کورد وه‌یان ڕه‌وانتر بڵێین سه‌رانی کورد له‌مه‌ڕ ئه‌و جه‌خت و هه‌نگاوه‌ی مالیکی بێشومارو بێ ئه‌ندازه‌ زاره‌تره‌ک بوون و ترسیان لێ نیشتوه‌و،ده‌سته وه‌ستانیشن بۆ ڕێگرتن و به‌ربه‌ست دانان و به‌رگری کردن و پوچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی مالیکی،بێ شوماریش سره‌وتی لێ بڕیون که‌گوایه‌ ئه‌م مه‌جالیسانه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ته‌نها بۆ دژایه‌تی کردنی دۆزی ئه‌مڕۆکه‌ی کورد ده‌خوڵقێت و ساز ده‌کرێت له‌وه‌لا هیچی تر نیه‌.
 
 لێ،لێره‌دا سه‌رکردایه‌تی کورد ناهه‌قی نیه‌ نیگه‌رانی و دڵه‌ ڕاوکێی تووش بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕاست و درووست و  حه‌کیمانه‌ به‌ره‌و ڕووی چاره‌سه‌رکردن و تاووتوێی دۆزه‌ سیاسه‌که‌‌ ناڕوات و ئه‌م هه‌له‌ بۆ خۆیان ناقۆزنه‌وه تاوه‌کو‌ له‌ئه‌جندای سیاسی خۆیانا ژێر به‌ژێر بیکه‌ن به‌ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی خۆیان و جڵه‌وی ئیسناده‌کان بگرنه‌ ئه‌ستۆی خۆیان و ئه‌م بێنه‌و به‌ره‌یه‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی مه‌رکه‌زی درێژه‌ پێ نه‌ده‌ن و به‌ڵکو خۆیان بۆ مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسزاه‌کان ته‌رخان و ئاماده‌ بکه‌ن و خۆیان سه‌رقاڵی مه‌جالیس نه‌که‌ن.  
 
 له‌وانه‌یه‌ خوێنه‌ر بڵێت ئه‌مه‌ چۆن وچۆن ده‌بێت خۆ دۆزی مه‌جالیسیش مه‌سه‌له‌یه‌کی چاره‌نوسزازه‌…پێم وابێ له‌مێژوی هه‌موو میلله‌تانا،به‌تایبه‌تی ئه‌و میلله‌تانه‌ی که‌ زیاتر بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاری خوازی به‌شێکی هه‌ره‌ زۆری خه‌بات و تێکۆشانی ژیانی ڕۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی زه‌وت کردبوو،دوژمن به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵ و ته‌قه‌لاو کۆششی چاندنی تۆویی جوداخوازی و دوژمنکارانه‌ی خۆی له‌ گۆڕه‌پانی بزوتنه‌وه‌ ڕزگاری خوازه‌که‌دا وه‌شاندوه‌و زۆر به‌ئاسانی بۆی مه‌یسه‌ر بووه‌ له‌ڕێگه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌وه‌ که‌هیچ هاونیشتیمانی و هاوسۆزی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌ییان نیه‌(ولاو) به‌رامبه‌ر به‌خاک و به‌نه‌ته‌وه‌که‌یان و ته‌نها خیانه‌ت کردن وه‌ک بۆماوه‌یه‌ک له‌ باووباپیرانیانه‌وه‌ بۆیان ماوه‌ته‌وه‌و به‌درێژایی ژیانی خۆیان ناتوانن ده‌ستبه‌رداری ئه‌و پیشه‌ نه‌گریسه‌ بن و هه‌رده‌م خه‌ون به‌و ڕۆژه‌وه‌ ده‌بینن که‌ ده‌سه‌ڵاتی مه‌رکه‌ز وه‌ک په‌له‌وه‌ڕ دانه‌وێڵه‌یان بۆ ڕۆ بکات و ئه‌وانیش شه‌قه‌ی باڵیان بێت و ده‌نوکی تێ وه‌رده‌ن و ببن به‌عه‌بدی موتیع و ده‌سه‌ڵات چۆنی بوێت به‌و شێوه‌یه‌ هه‌ڵیان فڕێنێت به‌ئاسمانا..لێره‌شدا مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیم له‌م ووتاره‌دا ئه‌وه‌یه‌ که‌ بڵێم تا ئێساش وه‌ک لای هه‌مو تاکێکی کورد ئاشکرایه‌ که‌ موسته‌شارو سه‌ره‌ک عه‌شره‌ته کورده‌‌ دڵسۆزه‌کانی سه‌دام و شێخه‌کانی ته‌ریقه‌تی عیزه‌ت دوری و کوڕه‌ به‌نازه‌کانی داموده‌زگا داپڵۆسێنه‌ره‌کانی به‌عس و ته‌واری و جه‌یش شه‌عبێکان هه‌ر له‌لای خۆیانن(پارتی و یه‌کێتی)وه‌ له‌سای سایه‌یاندا هه‌ر کورده‌ دڵسۆزه‌که‌ی جارانن و هه‌موو تاوانێکی که‌ ده‌رهه‌ق به‌ (گه‌لی کوردی له‌وه‌و پێش) و( کوردوستانی جارانی) له‌وه‌و پێشیان ئه‌نجامداوه‌و کردویانه‌ تا ئێستاکه‌ش له‌ڕیزه‌کانی پارتی و یه‌کێتیدا بۆ هه‌ڤده‌ ساڵ ده‌چێت ته‌راتێنیانه‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتن و متمانه‌یه‌کی زۆریان له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبه‌وه‌ پێ ده‌کرێت و به‌هه‌موو
 شێوه‌یه‌ک خزمه‌ت ئه‌کرێن و له‌ڤیلاو کۆشک و مه‌زره‌عه‌و عه‌یش و نۆش بێ به‌ش نین،جائیتر سه‌رکردایه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌مڕۆکه‌.. بۆچی.!!؟؟ هه‌ر ئه‌وانه‌ گردو جیـــــــــا ناکاته‌وه‌و له‌ژێر ڕکێفی سه‌رکردایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ نایاننێرێت بۆ جه‌نابی مالیکی و له‌ژێر ڕکێفی خۆیانا وه‌ک مه‌جالیس هه‌ڵیانسوڕێنێت تاوه‌کو به‌چه‌ک و جبه‌و ته‌قه‌مه‌نی و دارایی حکومه‌تی مه‌رکه‌زی پۆشته‌و په‌رداخ بکرێن و ببن به‌ هێزی پشتیوانی خۆتان و ئێوه‌ش  بودجه‌و موچه‌ی چاشمه‌رگه‌تان له‌کۆڵ ئه‌بێته‌وه‌و به‌و بودجه‌یه‌ش زیاتر خزمه‌تی ڕۆڵه‌ به‌ئه‌مه‌که‌کانی ده‌وروبه‌رتان بکه‌ن و خۆشتان ته‌رخان بکه‌ن بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌ چاره‌نوسزانه‌ی که‌ گه‌له‌که‌مان به‌هیوایه‌ بۆیان بهێننه‌ دی،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ نه‌ته‌وه‌که‌م به‌ئاشکرا لای ڕوونه‌ که‌ئێستاکه‌ چه‌ندین مه‌جالیسی ترسناک له‌گۆڕه‌پانه‌که‌ی مندا که‌کوردوستان هه‌ن و له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزب پشتیوانیان لێ ده‌کرێت و په‌رله‌مانه‌که‌ی کوردوستانیشیان ته‌نیوه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ وه‌لائێکی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌بێت جگه‌ له‌وه‌لائی زمانی قورئان و پشتگیری کردنی ئه‌وانه‌ی به‌زمانی قورئان ده‌ئاخفێن که‌ نه‌ته‌وه‌ی ئه‌ره‌به‌( من که‌ ئه‌م ڕاو بۆچونه‌ش درده‌بڕم به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ڕه‌گه‌ز په‌رست نیم ئه‌وه‌ی بوونی ئینسانی پێوه‌ بێت و پێوه‌ی لکابێت ڕێزی ده‌گرم)،(لێ له‌ڕاستیدا ناهێڵم به‌سه‌رمه‌وه‌ که‌ڵه‌گا بێت و بکارێت مافه‌کانم زه‌وت بکات،چ مافی تاکه‌ که‌سی بێت وه‌یان مه‌سی نه‌ته‌وایه‌تیم بکات،)ئه‌م گروپه‌ فه‌نده‌مینتاڵانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆکه‌ له‌گۆڕه‌پانه‌که‌مدا خزمه‌ت ئه‌کرێن به‌حه‌قیقه‌ت ئه‌وانه‌ مه‌جالیسی ئیسنادن و مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌سه‌ر دۆزی نه‌ته‌وه‌که‌م،باسی ئه‌و بودجانه‌ش ناکه‌ین که‌له‌لایه‌ن ووڵاته‌ ئیسلامیه‌ توندڕه‌وه‌کان و وولاتانی که‌نداوه‌وه‌ بۆیان بڕڕاوه‌ته‌وه‌،ئه‌مه‌ وێڕای ئه‌و بودجه‌یه‌ی که‌ یه‌کێتی و پارتی له‌بودجه‌ی له‌17% که‌ی ئێستاو بودجه‌که‌ی پێش 2003 بۆی بڕیبوونه‌وه‌و بۆی ته‌رخان کردبوون که‌نه‌ته‌وه‌ به‌شمه‌ینه‌ته‌کم باجه‌که‌ی ئه‌داو به‌سکێ تێرو و به‌ ده‌ سک برسی ژیانی کوله‌مه‌رگی به‌ڕێ ده‌کرد،ئه‌وانیش(فه‌نده‌مینتاڵه‌کان) تاوه‌کو زیاتر به‌و بودجه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌کیه‌ خه‌لكان وه‌یان ڕه‌واتر بڵێین کوڕوکاڵی نه‌ته‌وه‌که‌م به‌ناوی(برایانی دینی و خوشکانی دینی) به‌نێرو مێینه‌وه‌ له‌ڕیزه‌کانی خۆیانا ڕێکخیان بخه‌ن و له‌نه‌ته‌وه‌که‌می بکه‌ن به‌دوژمن چونکه‌ ئه‌و گروپه‌ فه‌نده‌مینتاڵانه‌ی ئه‌مڕۆکه‌ له‌گۆڕه‌پانه‌که‌ی کوردوستانه‌که‌م ته‌راتێنیانه‌ که‌س گلله‌یی چاکزازی و نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاریان لێ ناکات،چونکه‌ ئه‌وان به‌فه‌رمی سه‌ره‌وکاری کوردوستانه‌که‌م ناکه‌ن و به‌ڕێوه‌ی نابه‌ن بودجه‌که‌ش به‌هه‌وانته‌ ته‌خشان و په‌خشان ناکه‌ن بگره‌ له‌پێناو ئه‌و کوڕو کاڵ و گه‌نجه‌ سه‌ر لێشێوانه‌دا سه‌رفی ئه‌که‌ن که‌چاوه‌ڕێی ده‌روازه‌یه‌کی بژێوی ژیانن و ده‌یانکه‌ن به‌مه‌جالیسی ئیسنادی خۆیان له‌کوردوستانه‌که‌مدا که‌ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا مه‌جالیسی هه‌ندێک ده‌وڵه‌تانی دراوسێن و له‌گۆڕه‌پانی کوردوستانه‌که‌م چه‌نده‌ها ساڵه‌ چاندویانن و به‌هه‌ردوو شێوه‌ی مه‌عنه‌وی و مادی یارمه‌تی ده‌درێن چ له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبه‌وه‌و چ له‌له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌ فینده‌مینتاڵه‌کانه‌وه‌ که‌ئه‌مه‌ بێ گومان گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ ئاینده‌ی کوردوستان و ناوچه‌که‌ به‌گشتی هه‌یه‌،جا من لێره‌دا ئه‌پرسم ئایا ئه‌و گروپ و حیزبه‌ فه‌نده‌مینتاڵانه‌ی که‌ ئێستا له‌سایه‌ی هه‌ردوو حیزبه‌وه‌ ده‌ستی نه‌وازش و دڵسۆزی و ناسیونالیستی به‌سه‌ریانا ده‌هێنرێت،له‌ڕاپه‌ڕینه‌که‌مدا وه‌ک جاشه‌کان هاوکاری جه‌ماوه‌ری کوردوستانه‌کمیان کرد بۆ تێکشکان و وه‌ده‌رنان و ته‌فروتونا کردنی داموده‌زگاکانی به‌عس له‌کوردوستانا.(؟؟؟؟؟؟)                                                            
 جا،با،مه‌جالیسی ئیسناد هه‌بێت بۆ نه‌بێت هه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌له‌لای خۆتانن بیاننێرنه‌وه‌ بۆ مالیکی و(ماڵی قه‌ڵب بۆ سه‌رو ساحێبی خۆی)بائیسنادبن بۆ نه‌بن،لێ له‌ژێر ڕکێفی خۆتانا بن…یان له‌وه‌ ده‌ترسن که‌جارێکی تر به‌قسه‌و فه‌رمایشته‌کانتان نه‌که‌ن و پشتتان تێ بکه‌ن و پشتیوانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌رێوی ئاینده‌بن.  
 
 
 ‌‌
 
 

Previous
Next

Leave a Reply