Skip to Content

Tuesday, November 30th, 2021

(مەروە سەرمەد)و راگەیاندنەكانى ئێمە……سالار سیامەند

Be First!
by December 14, 2008 گشتی

 (مەروە سەرمەد)و راگەیاندنەكانى ئێمە
 سالار سیامەند

        كەناڵى الشەرقیە زۆر زیرەكانەو پرۆفیشناڵانە ئەمرۆ ئێوارە چیرۆكى كارەساتبارى (مەروە سەرمەدى) كچە كوردى تەمەن دوو ساڵەیان بۆ گێڕاینەوە كە چۆن لە تەقینەوە تیرۆرستیەكەى كەركووك , دایك و باوك و دوو خوشك و برایەكى لە دەستداو قەدەر بە تەنهاو تەنها بۆ خەم و خەفەت و شایەتى چیرۆكى كۆمەڵكوژى خانەوادەكەى هێشتیەوە.
     شەرقیە زۆر زیرەكانە توانى چیرۆكەكە بوروژێنىَ و فرمێسك لە چاوى من و هەزارانى ترى وەك من ببارێنىَ كاتێك ئەو كچەیان بینى كە بە دەمى پڕ خوێنەوە هاوارى دایك و باوكى دەكرد .ئەوان هەرزوو رایانگەیاند كە كچێكیان دۆزیوەتەوە بە ناوى مەروە , تێكڕاى ئەندامانى خێزانەكەى لەدەستداوەو ئامادەیی خۆیان دەربڕى بۆ بەهاناوە هاتن و كێشانى ئەرك و خەرجى نەخۆشخانەو پێدانى شەرەفى ئەندامێتى بۆ خانەوادەى كەناڵى الشرقیە بۆ هەتا هەتایێ.
     كاتێك خاڵى مەروە گوتى حكومەت بڕارى داوە رەوانەى توركیاى بكات بۆ چارەسەرى دەم و دەست بە خاڵى مەروەیان راگەیاند كە ستافێك لە كادرانى شەرقیە لەگەڵى دەچن بۆ توركیا بۆ ئاگادارى و وەكو ستافى راگەیاندن لەگەڵى دەبن.
     ئەوان دەزانن قۆستنەوەى چیرۆكێكى وا دڵ تەزێن چەند كاریگەرە بۆ راگەیاندن و چۆن كار لە بینەر دەكاو پەیامى راگەیاندن چەند بەرزو پیرۆز دەكا .
     من لێرەدا دەپرسم كوا راگەیاندنى ئێمە لە گەیاندن و دەرخستنى چیرۆكى وا كە ویژدانى مرۆڤایەتى بهەژێنىَ ؟؟ ئەگەر بۆ كەناڵى شەرقیە پەیامەكە پەیامى راگەیاندن و مرۆڤدۆستانە بىَ؟ ئەوە بۆ كەناڵكانى ئێمە ئەرك و پەیامى نەتەوایەتیشى دێتە سەر. لە هەمووى ناخۆشتر ئەوەیە كە سایتى پەیامنێر ناوى مەروەى لە لیستى ناوى شەهیدەكان تۆمار كردووە.
   دیارە مەبەستى من لێرە ریكلام كردن نیە بۆ كەناڵى شەرقیە چونكە پەیامى دوورو نزیكى شەرقیە بۆ هەموو لایەك روون و ئاشكرایە, بەڵكو  ئەوە زیاتر رووى گلەییە لە كەناڵە كوردیەكان و كارمەندانى راگەیاندنى كوردى.
 
 
 Srushti_jwan@yahoo.com
 

Previous
Next

Leave a Reply