Skip to Content

Sunday, October 17th, 2021

ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی کۆیه‌ دژ به‌ قاسم ئاغا ی کۆنه مسته شار به ڕێوه چوو

Be First!
by October 4, 2010 جینۆساید

 

شه مه  کاتژمێر ٩ ی سه رله به یانی له پارکی شه هیدانی کۆیه،  به ئاماده بوونی ژماره یه کی زۆر له جه ماوه ری کۆیه و ده ورو به ری و که س و کاری شه هیدان و ئه نفال کراوه کان، که مپینی بنه ماڵه ی که س و کاری شه هیدان و ئه نفال کراوه کان بۆ ته سلیم کردن و به دادگایی کردنی قاسم ئاغا ی کۆنه مسته شار به ڕێوه چوو،٠٠ له  لایه ن لیژنه ی که مپین و بنه ماڵه ی قوربانیان و رێکخراوه جه ماوه ریه نا حکومیه کانه وه  چه ندین وتارو به یان نامه ی ناڕه زایی و ئیدانه کردنی ته سلیم نه کردنی تاوان بار خوێندرانه وه ،وه هه روه ها چه ندین به ڵگه ی تاوانه کانی قاسم ئاغا به نووسراو و سیدی کۆمپیوته ری به ناو جه ماوه ردا بڵاوکرایه وه و ده ست کرابه هه ڵمه تی ئیمزا کۆکردنه وه ،بۆ ته سلیم کردن و دادگایی کردنی تاوانبار ٠له هه مان کاتدا داوا له که س و کاری شه هیدان و ئه نفال کراوه کان کرا، هه موویان ڕوو له دادگا بکه ن بۆ تۆمار کردنی سکاڵاکانیان له سه ر تاوانبار ٠
له کۆتایی دا بڕیاردرا یاداشتێک ئاراسته ی سه رۆکی هه رێمی کوردستان بکرێت وله گه ڵ هاوپێچکردنی  به ڵگه ی تاوان به نووسراو و سیدی و دۆکومێنت له گه ڵ هه ندێک کۆدی مه له فی سکاڵاکانی هاووڵاتیان که له دادگای کۆیه ساڵی ٢٠٠٣ له سه ر تاوانبار تۆمارکراوه٠

که مپینی که س و کاری شه هیدان و ئه نفال کراوه کان
کۆیه   ٢- ١٠- ٢٠١٠

ئه مه ش ده قی یا داشته که یه :-

                              به ڕێز / سه رۆکی هه رێمی کوردستان

سڵاوێکی گه رم
به ڕێزان ئێمه بنه ماڵه ی که س و کاری شه هیدان و ئه نفالکراوه کانی[ کۆیه و ده شتی کۆیه و ته ق ته ق و ئاغجه له رو شوان و شێخ بزێنی ] قوربانی ده ستی سه رۆک جاش [قاسم فارس طاهر ناسراو به[ قاسم ئاغا ] ین٠
کاتێک هه واڵی گه ڕانه وه ی ئه و خۆفرۆشه مان بیست تووشی شۆک بووین له لایه ک وه له لایه کی تریشه وه دڵخۆش بووین که ئیتر تاوانبار به سزای یاسایی خۆی ده گات٠ لای هه مووان ئاشکرایه که لێبوردنی گشتی له دوای ڕاپه رینه مه زنه که ی به هاری ساڵی ١٩٩١ ، که له لایه ن به ره ی کوردستانیه وه ده رچوو بۆ سڕینه وه ی ئاسه واری نه هامه تی ئه و سه رده مه کاریگه ری خۆی هه بوو به ڵام ئه و تاوانباره تا دوا ساته کانی ڕاماڵینی ده سه ڵاتی داگیرکه ران له ڕزگارکردنی شاری کۆیه، له ڕاپه ڕین ئاهه نگی ماڵ ئاوایی به شه هیدکردنی [٣٧] هاووڵاتی و پێشمه رگه گێڕا٠
به ڕێزان ئه وکاته ی به ره ی کوردستانی بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ هه موو تاوانباران ده رکرد، ئێمه ش وه ک که س و کاری شه هیدان و ئه نفالکراوه کانیش ئه و بڕیاره مان قبول کرد له به ر به رژه وه ندی و چاره نوسی گه له که مان و پاراستن و ئاسایشی هه رێم و یه کخستنی ماڵی کورد٠
به ڵام ئه و تاوانباره خۆفرۆشه تاڕوخانی ڕژێم له پرۆسه ی ئازادی عێراق به رده وام بووه له جاشایه تیه که ی و لای هه مووان ئاشکرایه که ناو براو لێبوردنی گشتی ئه و کاته ی قبوڵ نه کرد٠
به ڕێزان چ کوردێکی شه ڕه فمه ند هه یه چاو له سه ر یه ک دابنێ  بۆ چرکه ساتێک که دێته گلێنه ی چاوه کانی کاره ساتی [١٨٢] هه زار ئه نفال و [٨] هه زار بارزانی و [٥] هه زار کیمیابارانی شاری هه ڵه بجه و کاولکرنی [٤٥٠٠] گوندی کوردستانی نه یه ته به رچاو٠ بێگومان تاوانبار ده ستی له زۆربه یان هه بوه که زیاتر له ﴾﴿[٥٣٩] هاووڵاتی له ژن و منداڵ و پیرو لاوی بێ تاوانی ئه نفال کردووه به[ دۆکومێنت] وه هه روه ها زیاتر له [٩٠] پێشمه رگه ی شه هیدکردوه،جگه له بریندارکردن و لێدان و ده ستدرێژی کردنه سه رناموسی هاووڵاتیان٠
ئه و له کاتێکدا تاوانباری گه وره له به ر چاوی که س وکاری هه موو قوربانیه کانی سه ره وه وه ک به رزه کی بانان که نه بای پێداهاتبێ ونه باران له پایته ختی هه رێم نیشته جێ بێت٠
ئێمه کاتێک ئه م یاداشته بۆ به ڕێزتان  به رز ده که ینه وه ،ده مێکه سکاڵای یاسایی خۆمان دژی تاوانبار له دادگای کۆیه تۆمارکردووه و ئه وه ی که له به ڕێزتان داواکارین ئه وه یه که ناوبراو و هه موو تاوانباره کان بدرێنه دادگای باڵای تاوانه کان ،له سه ر هه ردوو که یسی ئه نفال و سه رکوتکردنی ڕاپه ڕین بۆ ئه وه ی به سزای عادیلانه ی خۆیان بگه ن و ڕێگا نه ده ن که تاوانباران له سزای گه ل ڕزگاریان ببێت٠

                           له گه ڵ ڕێزماندا٠٠٠

وێنه یه ک بۆ:
  
    به ڕێز سه رۆک کوماری عێراق٠
    به ڕێز سه رۆکایه تی په رله مانی کوردستان٠
    به ڕێز سه رۆکایه تی ئه نجومه نی وه زیران٠
    به ڕێز وه زاره تی شه هیدان و ئه نفالکراوه کان٠
    به ڕێز وه زاره تی ناوخۆ٠
    به ڕیز وه زیری داد٠
    به ڕێز دادگای باڵای تاوانه کانی عێراق٠
    به رێز رێکخراوی چاک٠

له گه ڵ هاوپێچی:
١- به شێک له تاوانه کانی
٢-کۆدی مه له فی سکا ڵاکان
٣-دۆکومێنتی ئه نفال

 

Previous
Next

Leave a Reply