Skip to Content

Wednesday, October 27th, 2021

نامه‌ی حه‌وته‌م –بۆ ئه‌و كچه‌ی به‌ ده‌نگی ئاسوده‌م

Be First!
by November 10, 2010 ئەدەب

 

ئه‌فسونگه‌رێك پێی وتم، ئه‌و كچه‌ی تۆ به‌ده‌نگی ئاسوده‌یت و بژراده‌یه‌ له‌ جوانیدا، ناسكه‌ وه‌ك باڵی په‌پوله‌ و له‌ پرژاڵی دارچنار و له‌ پرشنگی ئاونگ ده‌چێت.. خۆشه‌ویستی ئافراندویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئیلیانی دڵه‌ شێته‌كه‌ی تۆدا هه‌رچی ئاخداره‌ نه‌یهێڵێ‌ و چرای به‌ینه‌ت پێبكا تا هه‌موو ژیانت پربكات له‌ روناكی، تاوه‌كو له‌ ژیاندا مابیت له‌ به‌رستۆت نابێته‌وه‌ و رۆژ له‌ دوای رۆژ ئالوده‌ی ده‌بیت چونكه‌ ئه‌و پایز ناناسێت و وه‌رزه‌كانی هه‌میشه‌ سه‌وزن، ئاویژه‌ی ژێر بارانی عیشقه‌ و گوڵستانی پاساریه‌ تۆراوه‌كانی خۆشه‌ویستیه‌و هه‌رچی باڵنده‌ی ئه‌وینداره‌ له‌ ده‌شتایی خۆشه‌ویستی ئه‌ودا كۆده‌بنه‌وه‌.
ئه‌فسونگه‌ره‌كه‌ پێی وتم كه‌ تۆ له‌گه‌ڵ كازێوه‌دا ته‌وژمی تیرۆژی ئه‌وین دێنیت بۆ زه‌وی و دواتر ده‌بیته‌ چنورو ئاوێنه‌به‌ندی دڵه‌ ئاشقه‌كان، ده‌نگت باكه‌شی خۆشه‌ویستیه‌و بێ‌ تخوب هه‌ركه‌سێك بۆنی بكا په‌لكێشی ئه‌ڤینداری ده‌بێ‌، ئاوازه‌خوانی دڵدارانه‌ و له‌ده‌ریای خۆشه‌ویستیدا له‌گه‌ل ماسیه‌كاندا سه‌ما ده‌كات.. زستانان وه‌ك به‌فه‌ره‌ژیلكه‌و هاوینان له‌كه‌ڵ سروه‌دا و پایزانیش ئامێته‌ی سه‌وزایی ده‌بێته‌وه‌ چونكه‌ هه‌میشه‌ لای ئه‌و به‌هاره‌.

Previous
Next

Leave a Reply