هه‌موارکردنی یاسی باری که‌سێتی یان سوکایه‌تی کردن به‌که‌سێتی ژن!
هه‌موارکردنی یاسی باری که‌سێتی یان سوکایه‌تی کردن به‌که‌سێتی ژن!
بڕوانامه‌یه‌ک، به‌مۆری زۆربه‌ی ده‌نگده‌رانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، درا به که‌سێتی ژن. له نێو
چه‌سپاندنێک به ئاشکرا که‌مایه‌تی یان لاوازی ئه‌و ڕه‌گه‌زه‌یان مۆرکرد له‌نێو دیدو بۆچونه‌کانی خۆیاندا. به‌پشت به‌ستن به ئه‌حکامگه‌لێک سه‌رچاوه‌که‌ی له دینی ئیسلام و نێرسالاری باوی کۆمه‌ڵگه‌وه هه‌ڵهێنجاوه. ئه‌م بڕیاره په‌سندکردوه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان، جارێکی دیکه ئه‌و ڕاستیه حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ی دووپات کرده‌وه که چیتر ئه‌م به‌ڕێزانه نوێنه‌رانی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان نین.
به ئه‌ندازه‌ی ئه‌و لێکدانه‌وه‌ی که زۆرینه‌یه‌کی ئه‌م به‌ڕێزانه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌حزاب گه‌لێکی ناسیۆنالیزمی دواکه‌وتوانه‌ی، ڕۆژهه‌ڵاتیانه ده‌که‌ن، به تێک ئاڵا‌و بوون به ئه‌حزابی ئیسلامیزم و بارودۆخێک که مه‌لاکان به هه‌موو شێوازێک به‌خۆیان و په‌یامێک هه‌ڵیان گرتوه، ته‌واو شه‌ریکه به‌شێکن له نێو ده‌سه‌ڵاتی کوردستاندا.
ڕه‌نگه جێگای گومان بوایه ئه‌گه‌ر بهاتبایه زۆرینه‌ی زۆری ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان ده‌نگیان بدایه به ته‌واو ڕیشه‌کێش کردنی دیارده‌ی دوو ژنه، چونکه ئه‌وکات ڕوو به‌ڕووی پرسیارێک ده‌بووینه‌وه؛ ئاخۆ ئه‌گه‌ر به‌زۆرینه ده‌نگبدرایه بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و دیارده ته‌واو نامرۆڤانه‌یه، بۆخۆی نه‌ده‌بوو به‌جێگای سه‌رسوڕمان، ئه‌ی ئاخۆ ئه‌رک و کاری دین چیه له نێو یاسا و ڕێساکانی په‌رله‌ماندا؟ ئه‌وه‌ی که‌ناوی هه‌موار کردنی لێنراوه بۆ دیاری کردنی یاسایه‌ک که جیگاوڕێگای (ژن) وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی سه‌ربه‌ست و خاوه ده‌نگ، ئه‌م هه‌موارکردنه‌ی یاسای باری که‌سێتی ساڵی 1959 بۆخۆی نه‌ک توانی که‌سایه‌تی (ژن) له ڕووی فیزیکی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه یه‌کسان بکات به که‌سایه‌تی ( پیاو) له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا، بگره ڕاسته‌وخۆ به شێوازێکی زۆر نامه‌ئقولانه‌تر باری که‌سێتی (ژن)ی خسته ژێر چنگ و پێی پیاوی پیاوسالار و مۆرکێکی بنده‌ست بوون درا له که‌سایه‌تی ژن. ده‌کرێت ئه‌م که‌م سه‌یرکردن و بێڕێزی نواندنه به‌رانبه‌ر که‌سێتی ژن به کارێکی نامۆ نه‌بینین، چونکی خودی په‌یامێک په‌رله‌مان و ئه‌ندامه‌کانی هه‌ڵگرین، هیچ جیاوازیه‌کی نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌لایانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی دینی ئیسلام ده‌که‌ن. ئه‌مه ناهه‌قی کردن نیه به ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه‌ی به‌ردوام وتنه‌کانیان له‌سه‌ر پاراستنی ژینگه‌یه‌که، چه‌وساندنه‌وه تێیدا باڵا ده‌سته. چوساندنه‌وه‌ی چینایه‌تی تا ده‌گات به چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان.
له‌لایه‌ن فه‌رهه‌نگی باوی کۆمه‌ڵگه‌وه. بارودۆخێک ئێستا بره‌وی پێده‌درێت، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌ک عێراق و زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵگه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان، که‌تێیدا دین وه‌ک هه‌ڵگری پیرۆزترین چه‌مک ده‌بێت له‌نێو سه‌رجه‌م کایه زیندوه‌کانی ژیاندا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، ئه‌مه نه‌ته‌نها په‌یوه‌سته به دۆخی دواکه‌وتوی کۆمه‌ڵگه خۆیه‌وه، به‌ڵکو کارکردی سه‌ره‌کی له نێو ئه‌م پیرۆز ڕاگرتنه‌دا کارێکه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حاکم به شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی هیمه‌ت پێده‌ریه‌تی. پرسیار ئه‌وه‌یه؛ ئایا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، که‌ده‌سه‌ڵاتێکی چینایه‌تی چه‌وسێنه‌رانه‌یه، ئه‌گه‌ر بزانێت له‌یه‌کێک له کایه سه‌رخانیه‌کانی کۆمه‌ڵگادا قازانج ناکات و ده‌بێت به‌هۆکاری له‌ق کردنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه کاری بۆبکات و یارمه‌تی ده‌ری بێت؟ ئاخۆ ئێستا ئه‌و که‌لێنه به‌رته‌سکه‌ی که ناویان لێناوه ئازادی ڕاده‌ربڕین، بۆخۆی به‌رهه‌می قوربانی دانی هه‌زاران ئیناسانی ڕه‌نجده‌ری ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌یه، ئێستا ئه‌م تروسکه کزه له ئازادیه‌ک بوونی هه‌یه نه‌بوه به له‌مپه‌رێک له‌به‌رده‌م لێپێچینه‌وه له‌و گه‌نده‌ڵی و باره ناجێگیره‌ی که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حاکم سه‌به‌بکارێتی له نێو ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکیدا، بۆخۆی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ڕۆژ به‌ڕۆژ له به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه ئازادانه‌دایه و هه‌رجاره و به‌بیانویه‌ک خه‌ریکی ته‌واو قه‌تیس کردنی ئه‌و ده‌نگه ئازادانه‌ن له ده‌ربڕیندا. ئه‌مه بۆ؟ ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له کوردستاندا خۆی له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدا نابینێته‌وه ئه‌گه‌ر ئازادی سیاسی بچه‌سپێت له کوردستاندا؟ بێگومان خۆی له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدا ده‌بینێته‌وه، چونکه ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا هه‌یه، به‌سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ردیسه‌ریانه‌ی زۆرینه‌یه‌کی خه‌ڵک ڕۆژانه پێوه‌ی ده‌تلینه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێگا درا به لێپێچینه‌وه له ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌و گرفتانه‌ی یه‌خه‌ی به‌ژیانی خه‌ڵکی گرتوه، ئه‌و کات ڕوون دیاره که سه‌رجه‌م کێشه‌کان ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسیاره. هه‌ر له‌مانه‌وه‌ی دواکه‌وتووی کۆمه‌ڵگا تا ده‌گات به جێگایه‌ک ناوی مانه‌وه‌ی حوکمه‌کانی مزگه‌وته له ژیانی تاکه‌که‌سه‌کاندا! ده‌بێت بڵێین ئه‌مه چۆن! ده‌توانین بڵێین ئابه‌م ڕێگایه‌ی، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئاماده نه‌بێت له به‌رنامه‌یه‌کی ڕیشه‌یی ته‌واو ئاڵگۆڕ پێکراو، له سیستمی دوێنێ بێته ده‌ره‌وه، هه‌ڵگری په‌یامێک ده‌بێت، ده‌بێت له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شێوه سیستمی باوی کۆمه‌ڵگه‌وه ده‌ست پێ‌بکات و کایه ئابوریه‌کان وه‌ک یه‌که‌یه‌کی سه‌ره‌کی گۆران به‌سه‌ر خۆیاندا بهێنێت، تا ده‌گات به گۆڕان له نیو سیستمی په‌روه‌رده و سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌نه‌ی په‌یوه‌سته به ئاڵگۆڕ هێنان به‌سه‌ر ئاستی هوشیاری کۆمه‌ڵگه‌وه. ده‌ست بردن بۆ ئه‌م ئاڵوگۆره ده‌توانێت له‌گه‌ڵ خۆیشیدا گۆڕانی ڕیشه‌یی له نێو فه‌رهه‌نگی باو و که‌لتورێک تا ئێستا هه‌یه بکرێت. به‌ڵام ئاخۆ ده‌سه‌ڵات ئاماده‌یه ئه‌م کاره بکات؟ بێگومانم وه‌ڵامه‌که به نه‌خێر ده‌بێت. بۆیه کارێکی نامۆ نیه کاتێک زۆرینه‌ی پیاوی ناو په‌رله‌مان ده‌نگ ده‌دات به‌مانه‌وه‌ی فره ژنی، ئه‌م ده‌نگ دانه جارێکی دیکه ئه‌و په‌یامه ڕاده‌گه‌یه‌نێت، که ئه‌قڵیه‌تی ئه‌و سیستمه کۆنه‌پارێز و پیاو سالاره ئاستی ته‌قدیر و حورمه‌تێک بۆ ژن هه‌یه‌تی له کوێدایه! ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یڵێن به‌مه‌رج دارکردنی هێنانی ژنی دووه‌م بۆخۆی بێجگه له بێحورمه‌تی کردن و شکاندنی که‌سایه‌تی ژن هیچی دیکه نیه. ئه‌وان ناڕاسته‌خۆ ده‌یانه‌وێت ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نن که به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ هاتنه مه‌یدانی ژنان نین بۆ نێو کۆڕی شۆڕشگێڕانه و دابین کردنی دنیایه‌ک له ئازادی خوازی. ئه‌وان به‌پێی ئازادیه‌کی کراوه که دینه‌که‌یان پێیداون، که‌سایه‌تی ژن ته‌نها وه‌ک کۆیله‌یه‌ک ده‌بینن، به‌غه‌یری ئه‌م سه‌یر کردنه، درۆ ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئاماده‌ین حورمه‌ت بده‌ین به ژنه‌کانمان!! کامه پیاو هه‌یه بتوانێت له ڕووی یه‌کسانی و داد په‌روه‌ریه‌وه هه‌ڵسوکه‌وت بکات له‌گه‌ڵ چه‌ند ژنێکدا؟ ئاخۆ ئه‌و پیاوانه‌ی ئه‌گه‌ر ته‌نها وه‌ک کاری له‌زه‌ت و چێژی سیکس کردن سه‌یری ژنان ناکه‌ن، بۆ ده‌بێت ئه‌و هه‌قه به‌خۆیان بده‌ن به ناوی منداڵ خستنه‌وه، یان نه‌گونجان پێکه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژنی دووه‌م و سێیه‌م بهێنن؟ ئه‌مانی پیاو ته‌نها ژیریه‌که‌یان له ڕووی خۆشی وه‌رگرتن له سێکس کردنێکی نوێوه له گه‌ل ژنی نوێ تامێکی که وه‌رده‌گرن، ژنی کۆنیش کراسێکی چڵکنه‌و به‌که‌ڵکی له‌به‌رکردن نه‌ماوه. ئه‌مه‌یه به‌کاڵا کردنی ئینسانی ژن، له کاتێکدا به‌پێی کاردابه‌شکردنه چینایه‌تیه‌کان مرۆڤ وه‌ک کاڵایه‌ک ته‌عاملی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، به‌ڵام ژنان وه‌ک کۆیله‌یه‌کی ته‌واو کۆیله‌کراو ئازادی، پێده‌درێت، ئازادیه‌ک که ته‌نها له چه‌ند مسقاڵ زێڕێک که به‌هاکه‌ی خۆی پێ دیاری ده‌کات، به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆی هه‌ست به‌و به‌کاڵا بوونه‌ی خۆی بکات.
سه‌رۆکی په‌رله‌مان ووتی؛ ژن هێنانی به‌مه‌رج، ده‌بێت ئه‌و پیاوه خاوه‌ن ئابووریه‌کی باش بێت ئینجا بتوانێت ژنی دووه‌م یان سێه‌م بهێنێت، ئه‌م وته‌یه بۆخۆی چه‌مکی ڕۆشنی هوشیاری ده‌سه‌ڵاتێک ڕوون ده‌کاته‌وه، که داهێنان تێیدا له ژێر خاڵی سفره‌وه‌یه. ئاخۆ ئه‌مه تێگه‌یشتنی سه‌رۆک په‌رله‌مانه‌که بێت، ئاخۆ ده‌بێت هوشیاری ئه‌و پیاوه له کوێدا بێت که خاوه‌نی پاره‌ی مفتی زۆره و پێنج فه‌رزه‌ش نوێژی به‌لاشی خۆی ده‌کات؟ ده‌بێت ئه‌می پاره‌دار چی بڵێت بۆ هه‌قی هه‌بوونی چه‌ند ژنه؟
ئاخۆ ده‌بێت تاوانی ئه‌و ژنانه چی بێت که‌ده‌سه‌ڵاتێکی هار و دڕنده‌ی دیکتاتۆر جه‌نگی هێنایه ناو وڵات و ملیۆن پیاوی لێبه‌کوشتدان. ئاخۆ تاوانه‌که‌ی ده‌بێت له ئه‌ستۆی ژنان بێت، که ئێستا به‌ڕاده‌یه‌کی زیاد له پیاو بوونیان هه‌یه؟ یان ئه‌وه‌ش ته‌نها بڕیاری ئه‌قڵیه‌تی شۆڤێنی و پیاوسالاری دواکه‌وتوانه‌ی ئه‌و سیستمه‌یه که تیاچووه وه‌ک لاشه و، وه‌ک گیان زیندوو له نێو سیستمی نوێ‌دا؟ بۆ ده‌بێت ژنان ئه‌م باج ده‌ره بن؟ ئاخۆ پیاوی پاره‌دار و بڕواکه‌ر به بوونی چه‌ند ژنه، دێت یه‌کێک له‌و قه‌یره ژنانه بکات به‌هاوسه‌ری خۆی یان په‌نا ده‌بات بۆ ناسکترینیان؟ ئه‌م هه‌موار کردنه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان پێی هه‌ستا بۆ دیاری کردنی که‌سێتی ژن، هیچ نه‌بوو بێجگه له سوک کردنی زیاتری که‌سایه‌تی ژن. بۆیه ئه‌وه ئه‌رکی ژنانی پێشڕه‌و شوڕشگێڕه دژی سه‌رجه‌م ئه‌و یاسا دواکه‌وتوانه‌یه بێنه مه‌یدان و سه‌ر له‌به‌ری له‌به‌ر یه‌ک هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه. ئه‌رکی سه‌رجه‌م ئازادی خوازان و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه هه‌رچی زیاتر دژی ئه‌و هه‌موار کردنه بوه‌ستنه‌وه. ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی نیزامی چه‌وسێنه‌ر ته‌نها له‌یه‌ک کاتدا ده‌توانێت هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکات، ئه‌گه‌ر هاتوو له‌به‌رانبه‌ر خۆیدا ده‌نگه ناڕازیه‌کانی به شێوه‌یه‌کی ڕێکخراو بینیه‌وه، ئاله‌و کاته‌دا ده‌توانێت له‌به‌رده‌م خواسته ڕره‌واکانی خه‌ڵکدا به چۆکدا بێت، به‌بێ بوونی ڕێکخستنی ئه‌و ده‌نگه ناڕازیانه، نابێت له خه‌یاڵی ئه‌و ڕۆژه‌دا بین که ژیانێکی شایسته و پڕ له حورمه‌تمان به نسیب ده‌بێت!!!!!!!
تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
هۆڵه‌ندا
30/10/2008