Skip to Content

Wednesday, October 27th, 2021

هه‌واڵێکی داخدار له‌ کوردستانه‌وه

Be First!
by August 22, 2010 گشتی

ئه‌م به‌يانييه 22/8/2010‌ هه‌واڵێکی پڕ له‌ داخ و ناخۆش له‌سلێمانييه‌وه‌ گه‌يشت، ئه‌ويش کۆچی دوايی نووسه‌رو چيرۆکنووسی ناسراوو شيوعی کۆڵنه‌ده‌رو براو هاوڕێی خۆشه‌ويستمان مامۆستا محی الدين زه‌نگه‌‌نه‌ بوو که ‌به ‌نه‌خۆشی له‌ سلێمانی کۆچی دوايی کرد.
محي الدين زه‌نگه‌‌نه‌ ئه‌ديبێکی ناسراوی کورده‌و به‌ عه‌ره‌بی به‌رهه‌مه‌کانی بڵاوده‌کرده‌وه که‌ هه‌ندێکيان کراون به‌ کوردی ‌و، نه‌ک ته‌نيا له‌ کوردستاندا، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت له‌ جيهانی عه‌ره‌ب و کۆڕو کۆمه‌ڵه‌ رۆشنبيرييه‌کانی جيهانيشدا ناسراوه‌، ده‌يان رۆمان و چيرۆکی هه‌مه‌جۆرو شانۆگه‌ری و وتارو لێکۆڵينه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی به‌چاپ گه‌ياندووه‌و له‌دژی رژێمه‌ ديکتاتۆره‌کان له‌ خاباتدا کۆڵێ نه‌داوه‌، له‌باقوبه‌و ناوچه‌کانيتر ساڵانێک مامۆستای دواناوه‌نديی بووه‌. ساڵانێکه‌، دوای سه‌رکه‌وتنه‌کانی گه‌لی کوردستان له‌سلێمانی نيشته‌جێ بووه‌.
کۆچی دوايی محي الدين زه‌نگه‌نه‌ زيانێکی گه‌وره‌يه‌ بۆگه‌لی کوردستان و هه‌موو گه‌لانی عێراق و، رۆشنبيری وهۆنه‌رو بيری پێشکه‌وتنخوازمان و، له‌رووی ئه‌و هه‌موو داهێنانه‌ به‌رزه‌و هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌يه‌وه‌ به‌نه‌مری ده‌مێنێته‌وه‌.
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشيمان به‌ خێزان و بنه‌ماڵه‌و که‌س وکارو هاوڕێ و براده‌رانی و به‌ رۆشنبيران و ئه‌ديبانی گه‌لی کوردستان و عێڕاق پێشکه‌ش ده‌که‌ين!. يادی ئه‌م گه‌وره‌ نووسه‌ره‌ی گه‌لی کوردستان
‌ به ‌گه‌شه‌داری ونه‌مری ده‌مێنێته‌وه‌.. 

    هاوڕێ و براده‌ری کۆچکردوو:
      جه‌لال ده‌باغ

Previous
Next

Leave a Reply