هه‌ڵه‌بجه‌و یادی 16/3…..عه‌لی که‌رکوکی
هه‌موو ساڵێک
له‌م ڕۆژه‌دا … له یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه !!!!!
چاوه‌کانم …بۆ ماوه‌یه‌ک ده‌نووقێنم .
سه‌رم داده‌خه‌م و ده‌گریم
تاکوو 5000 فرمێسکی خوێن …
بۆشه‌هیدان … ببا‌رێنم .
* * *
ده‌چمه ناو دونیای خه‌یاڵ و …
جه‌سته‌م … ده‌که‌م به باڵدارێ
ده‌فڕم و ده‌فڕم و ده‌فڕم
تاکوو ده‌گه‌مه هه‌ڵه‌بجه‌و …
لای شه‌هیدان … دێمه خوارێ
* * *
ئه‌و کاته‌ی چاوی خه‌یاڵ …
گۆڕی به کۆمه‌ڵی وان ده‌بینێ !!!
زمانم دێنێته گۆ و .. ویژدانیشم ده‌جووڵێنێ .
پڕ به ده‌نگم هاوار ده‌که‌م و .. ده‌گریم .
تا هاوارم …
ئاگا … به‌ڕووحی پاکی ئه‌وان دێنێ .
* * *
له ڕووحیاندا …
چاوی پڕ خۆزگه‌و ئاواتیان ده‌مدوێنێ .
جه‌سته‌ی شه‌که‌ت و ماندویان ده‌مهاژێنێ .
ئه‌و کاته‌ی چاوی منیش .. له‌چاویاندا
ترس و هاوارو گریان ده‌بینێ .
ئه‌وسا .. خه‌یاڵی منیش ده‌پچڕێ و …
بۆ جیهانی پڕ ئه‌شکه‌نجه .. ئاگام دێنێ !!! .
* * *