Skip to Content

Sunday, October 24th, 2021

هه‌یئه‌ی عوله‌مای موسلمین به‌فتوایه‌ك كوشتنی كوردی حه‌ڵاڵ كرد

Be First!
by February 5, 2011 گشتی

 

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌و به‌ر حارس ئه‌لزاری سه‌رۆكی هه‌یئه‌ی عوله‌مای موسلمین له‌ عێراق رایگه‌یاند ئه‌وانه‌ی كه‌داوای فیدراڵزم و مافی چاره‌ی خۆنووسین ده‌كه‌ن “فتوای كوشتن به‌سه‌ریان جێبه‌جی ده‌كرێت و ده‌چه‌سپێت.” له‌م راگه‌یاندنه‌یشدا له‌سه‌دا سه‌د وته‌كه‌ی ئاراسته‌ی كورد كرد. بێگومان ئه‌م قسه‌یه‌ی زاری دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ له‌ كۆنگره‌ی سیانزه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان دا مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ كورد جاڕدرا وه‌ك مافێكی ره‌وای هه‌رنه‌ته‌ویه‌ك.
ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌ هه‌یئه‌ی عوله‌مای موسلمین، كه‌ هه‌یئه‌یه‌كی ناوبانگ زڕاوی سونه‌ مه‌زهه‌ب و شۆڤێنی و تیرۆرست و ئاژاوه‌گێڕه‌و ته‌ها كه‌سانی جاهل لێی كۆبوونه‌ته‌وه‌، دژایه‌تی خۆی بۆ كورد رابگه‌یه‌نێ‌ به‌ڵكو چه‌ندین و چه‌ندین جاری تریش، به‌ شێوه‌ی جۆراو جۆر، دژایه‌تیی خۆیان بۆ كورد دووپاتكردووه‌ته‌وه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی شه‌رم و حه‌یا به‌ خۆیان دا بكه‌ن.
هه‌ر هه‌یئه‌ی عوله‌مای موسین نییه‌، به‌ڵكو ته‌واوی هێزه‌ سونییه‌كان دژی بچوكترین مافه‌كانی كوردن و به‌ دوژمنی سه‌رسه‌ختی خۆیانی ده‌زانن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیریی خۆیان بۆ جینوسیادكردنی كورد دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ كورد هیچ وه‌ڵامێكی گونجاوی بۆ ئه‌و شۆڤێنی و به‌ربه‌رییه‌ی حارس ئه‌زاری نه‌بووه‌.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی داخه‌ حزبه‌ ئیسلامییه‌كانی كوردستانیش خۆیان له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌لاماره‌ جۆر به‌جۆرانه‌ی سونه‌ مه‌زهه‌به‌كان ده‌دزنه‌وه‌ وخۆیانی لێ‌ كه‌ڕ ده‌كه‌ن و هه‌میشه‌ خۆیان به‌شتی لاوازه‌وه‌ خه‌ریك ده‌كه‌ن. واته‌ ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی كاروباری حزبی خۆیانن ئه‌وه‌نده‌ له‌به‌ر ژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌كه‌شیان كار ناكه‌ن.
ئه‌وانه‌ی كه‌ ئێستا له‌ هه‌یئه‌ی عوله‌مای موسلمینن، هه‌ر ئه‌وانه‌ش بوون كه‌ پشتیوانی یه‌كه‌می به‌عس بوون بۆ ئه‌نفاكردنی كورد و ئێستایش ناوی ئیسلامیان له‌ خۆیان ناوه‌و ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌نده‌ی تر ئیسلام پڕ تربكه‌ن له‌ پۆخڵه‌وات.
هیوا دارم چیتر كورد ئه‌وه‌نده‌ به‌ بێبكانه‌ نه‌ڕوانێته‌ ئه‌و جۆره‌ په‌لاماره‌ ناڕه‌وایانه‌، به‌ڵكو له‌ ئاستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ تێپه‌ڕێت بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ و هه‌مان ئه‌و بنه‌مایه‌ په‌یِڕه‌و بكرێت كه‌ وه‌ڵامی ئه‌و شوڤێنیانه‌ بداته‌وه‌.

 

كاروان ته‌یب

Karwan_tayib@yahoo.com

Previous
Next

Leave a Reply