هه ڵه‌بجه.. په ته كه‌ی ملی عه‌لی كیمیاوی ناوێ ….ئازادی ده‌وێ
ئه‌م سالِیش حیزب و حكومه‌ت وه‌ك بیست ساڵی ڕابووردوویادی هه ڵه بجه كرده‌وه و ئه‌مساڵیش بارێ به‌رپرس و بارێ به‌ڵێنی درۆ باریانكرد بۆهه‌ڵه‌بجه ئه‌م ساڵیش ده سه‌ڵات ڤیستیڤاڵێكی حیزبی باو سواو ته‌قلیدی هه‌روه‌ك ساڵانی پێشووی سازدا بۆ هه‌ڵه‌بجه و
دیاری ئه‌مساڵی ده سهڵاتی كوردی له ڤیستیڤاڵه حیزبیه‌كه ی‌دا ئه وپهته بوو كه عه‌لی كیمیایی پێ له‌سێداره درا له رێوڕه‌سمێكدا ته‌سلیم به یه‌كه‌ی ئیداری شاركرا من پێم وایه ئه مه گه مه‌یه‌كی تره ده‌سه‌ڵات خۆی پێده خه ڵهتێنێت نه‌ك خه‌ڵكی هه ڵه‌بجه ده‌سه‌ڵات ده یهوێت له ڕێگه ی ئه‌م دیاریه‌وه كه خۆی به شتێكی زۆر گه‌وره‌و گرنگی ده‌زانێ كه له ڕاستیدا ئه و په ته لای هه ڵه بجه یه‌كان هیچ ئه ههمیهتێكی نیه ته‌نها لای ده سه‌لاته ئه ههمیهتی هه یه ئه‌ویش بۆ داپۆشینی كه موكوڕیهكان وخۆدزینه‌وه له داواكاریه‌كان و سه‌رقاڵكردنی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به شتێكی تره‌وه كه هیچ خزمه‌تێك به‌شاره كه‌و خه ڵكه كه‌ی ناكات ئه م په ته په‌تی یاریه‌كی تره ده‌سه‌ڵات له سه‌ری یاری ده‌كات بۆ فریودانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌وڵێكی مناڵانه‌و نه‌زۆكانه‌یه له پێناو ختوكه‌دانی عاتیفه و مهشاعیروحه ماسی خه‌ڵكی هه ڵهبجهدابه ڵام ده سه‌ڵات خۆی باش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانێ كه خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه زۆر ووشیارترن له‌وه كه به په‌تێكی چڵكنی ملی جه لادێك بخهڵتین وفریووبدرێن وباش ئه‌وه‌ش ده‌زانێ كه ئه‌م گهمهیهشی شكست دێنێ َو به بن ده‌ست ده‌گا چوو نكه خه ڵكی هه‌ڵه‌بجه بیست ویه‌ك ساڵه ده‌ست و په‌نجه‌ی له گه‌ڵ درۆ‌و گه‌مه‌و فێڵ و فریوو بێ به ڵێنی وسیناریۆكانی ده سه‌ڵادا نه رم كردوه و ده‌سته‌كه‌ی ده سه‌ڵات كه شفه لایان
وه‌ك هه ڵه‌بجه ییهك به ده سه ڵات ده‌ڵێم خه‌ڵكی هه ڵه بجه هیچ پێویستیان به و په‌ته‌ی ملی عه لی كیمیایی نیه و هیچ كاتێ داوای ئه‌و په تهشیان له ده سه‌ڵات نه‌كردوه تا به دیاری بۆ یان بهێنێت ووه‌ك دهسكوتێكی گه‌وره پێیان بفرۆشێت ئه‌ی ده سه‌ڵات خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه پێویستیان به‌ئازادیه وئازادیان ده‌وێ یه‌كسانیان ده‌وێ خزمه‌تگوزاریان ده‌وی َعه دالهتی كۆمه‌ڵایه‌تیان ده‌وێ ژینێكی شیاوی ئینسانیان ده‌وێ ئاوه‌دانیان ده‌وێ نه‌مانی گه‌نده‌ڵی و نه مانی سه‌ركوتیان ده‌وی َوهتد به ڵێ خه ڵكی هه ڵه‌بجه پێویستیان به م شتانهیهو ئه‌م شتانه یان ده‌وێ و چه‌ندین ساڵه له‌وپێناوه‌دا چه‌ندین خۆپیشان و ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه وئه‌و داواكاریانه‌یان داوهبهگوێ و به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدا به ڵام ده‌سه ڵات به‌فیشه‌ك وه‌ڵامی داواكاریهكانیانی داوه ته‌وه داواكاریهكانیانی پشت گوێ خستوه هه ربۆیه ئه‌و په‌ته‌ی عه‌لی كیمیاوی ئه‌م شتانه بۆ خه‌ڵكی هه ڵه‌بجه دابین ناكات و ئازار‌و موعاناته‌كانی خه‌ڵكی ئه‌م شاره كه‌م ناكاته‌وه وتووڕه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شاره له ده‌سه‌ڵات هێوور ناكاته‌وه سه‌یره به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات كاتێ له هۆڵی یادكردنهوكدا له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا قسه‌ی باقه و بریق و زلیان دهكردو خۆیان وه‌ك فریشته‌ی ئاشتی و ئازادی و دیموكراسی نیشان ده‌دا كه چی له هه‌مان كات و ساتدا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هۆڵه‌دا له شه‌قام و كۆڵانه كاندا هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانیان بهردابویه خه‌ڵكی ئه‌م شاره‌و گه‌نجانی ئه‌م شاره هه‌رله وساته دا به شێوه‌یه‌كی دڕندانه به‌ربوونه گیانی گه‌نجێكی ناڕازی شار وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین تیرۆرستی جیهانیان گرتبی به ڵێ ئه‌وكاته‌ی به‌رپرسانی دام و دهزگاكاتی شار په تهكهی ملی عه لی كیمیایان وه‌ر ده‌گرت له ڕێوره‌سمێكدا هه رئالهو كاته‌دا له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هۆڵه‌دا هاوڵاتیه‌كی ناڕازی ئه‌م شاره كه جامی توڕه‌ی وناڕه‌زایی پڕپڕبوودژبهدهسهڵات كه وته شكاندنی كێلی شه‌هیده‌كانی كه‌س و كاره كه‌ی خۆی ئه‌گه‌ر كه‌سێك تهوتو نه‌گه‌یشتبێته تینی و گیانی چۆن ده‌ست ده‌بات بۆ شكاندنی كێلی ئازیزانی خۆی من پیئَم وایه ده‌سه‌ڵات به‌رپرسه له ڕوودانی ئه‌م حاڵه‌ته‌و ئه‌و مرۆڤه‌ی ناچاركردوه به شكاندنی كێلی گۆڕی ئازیزانی خۆی ئاشكرایه ده سهڵاتی كوردی بیست ویه‌ك ساڵ كار له سه‌ر بچوككردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی هه ڵه‌بجه ده‌كات وله به‌غدا ده‌مێكه ئه‌و دۆسیه یه‌ی دۆڕاندوه كه‌چی ئێستا ده یه وێت به په‌ته‌كه‌ی ملی عه‌لی كیمیایی بێته‌وه مایه به ڕاستی ئه مه مایه‌ی پێكه نین و گاڵته جاڕیه دوای ئه‌وه خه‌ڵكی هه ڵه‌بجه نایه‌وێت شاره‌كه‌ی به و په‌ته پیسه پیسبێ وئه وانه‌شی ئه‌و په‌ته‌یان وه‌رگرت له و ڕێوڕه‌سمه‌دا ئه وانه كه سیان نوێنه‌ری سهربهخۆو ڕاسته قینه‌و هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵكی هه ڵهبجهنین وخه‌ڵكی هه ڵه‌بجه متمانه‌ی به وانه نه به‌خشیوه به ڵكو ئه‌وانه له ڕێ ی حیزبه كانیانه‌وه هه ڵبژێراون و به زۆر سه‌پێنراون به سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه دا‌و كراونه‌ته ده‌م ڕاست و نوێنه‌ری هه‌ڵه‌بجه بۆ یه ئه وشهرعیهته یان نیه له جیاتی خه ڵكی هه ڵه‌بجه بیربكه نه‌وه و بڕیاربده‌ن چونكه ئه‌وانه نوێنه‌ری حیزبه كانیانن نه‌ك نوێنه‌ری خه ڵكی كه واته ئه‌و پهتهتان له كوێ هێناوه بیبه‌نه‌وه بۆ هه‌مان شوێن چونكه كێشه‌ی خه لِكی هه ڵه‌بجه ئه‌و په‌ته چڵكنه نیه و كێشه‌و داواكاری و مافه‌كانی خه ڵكی هه ڵه‌بجه زۆر زۆرگه‌وره وگرنگترن له وپه ته چڵكنه من پێم وایه ئه‌م په ته چڵكنه له دوومانا زیاتر هیچ مانایه‌كی تری نیه یه‌كه‌م به‌مانای بچووككردنه وهو كورتكردنه‌وه‌ی كاره ساتی هه‌ڵه‌بجه دێت له په‌تێكی چڵكندا و دووه‌م به مانای گاڵته كردن و سوكایه‌تی كردن دێت به مه‌شاعیری خه‌ڵكی هه ڵه‌بجه وقوربانیه‌كانی هه‌ربۆیه داواكارین لێتان ئهوپهته ببه‌نه‌وه بۆ شوێنی خۆی ئێوه په‌تی چی دێنن به دیاری بۆ هه‌ڵه‌بجه له كاتێكدا ئێوه مافی خۆپیشاندانتان له خه‌ڵكی ئه‌م شاره سه‌ندۆته‌وه وده تانهوێ په‌ت له ده‌م و ده‌ست و قاچی خه ڵكی ناڕازی هه‌ڵه‌بجه ببه‌ستن نه‌یه‌ڵن بێنه سه‌رشه‌قام و داوای مافه ئینسانیه‌كانی خۆیان بكه‌ن داوای ئاو كاره باو خزمه‌تگوزاری تر بكه‌ن بۆ شاره كه‌یان ئێوه گه رزه ڕهیهك هه‌ست وشعورتان هه‌بوایه له و ڕۆژی یاده ی هه‌ڵه‌بجه‌دا په‌لاماری گه‌نجانی ناڕازی و خه‌ڵكی ئه‌م شاره نه دهداوشارتان نه ده‌كرده سه‌ربازگه یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ركوتكردنی خه ڵكهكهی وگه‌ر زه ڕڕهیهك هه ست و شعورتان هه‌بوایه فیستیڤاڵتان بۆ ئه‌و یاده ساز نه ده‌دا چونكه ئێوه خۆتان به‌شێكن له تاوانی هه‌ڵه‌بجه وله دۆسیه‌ی هه ڵه‌بجه دا ئێوه‌ش تاوانبارن.