هۆشه‌نگ ئیبتهاج (سایه)، دیارترین …
هۆشه‌نگ ئیبتهاج (سایه)، دیارترین غه‌زه‌لنووسی هاوچه‌رخی فارسی
ئه‌ی عیشق ئه‌م به‌هانه‌یه هه‌موو له تۆوه‌یه
من خامۆشم، ئه‌م گۆرانیه له تۆوه‌یه
ئه‌و بانگه به‌رزه‌ی به‌یانیان و
ئه‌م لوره لوری شه‌وانه‌یه
له تۆوه‌یه ..
من كه به خه‌می خۆم نازانم ..
ئه‌م گریانه، بێ به‌هانه‌یه‌ش
له تۆوه‌یه ..
له دایك بوون وقۆناغی مناڵی وگه‌نجێتی:
ئه‌میر هۆشه‌نگ ئیبتهاج سه‌میعی گه‌یلانی ناسراو به ((ه . الف . سایه)) له‌شه‌شی مانگی ئه‌سفه‌ند(كانونی یه‌كه‌م)، ساڵی 1306 هه‌تاوی به‌رامبه‌ر ساڵی 1929 زاینی، له شاری ره‌شت له دایك بوو. ئه‌و نۆبه‌ره‌ی فاتیمه ره‌فعت ومیرزا ئاغاخانی ئیبتهاج بوو، له نێوچوار منداڵدا، ته‌نیا كوڕی خانه‌واده‌كه‌ی بوو، باوكی ئاغا خانی ئیبتهاج، یه‌كێك بوو له پیاوه ناسراوه‌كانی ره‌شت وماوه‌یه‌كیش به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی “پور سینا”ی ئه‌و شاره بووه.
هۆشه‌نگی ئیبتهاج ده‌ستپێكی خوێندن وبه‌رده‌وامی خوێندنی سه‌ره‌تایی و به‌شێكی خوێندنی له ئاماده‌ییه‌كانی (عنصری، قائانی، لوقمان، وشاهپور) بووه، دواتر پۆلی پێنچه‌می له ئاماده‌یی (تمدن)ی تاران به‌رێكرد. له ساڵی1318 له ته‌ك مۆسیقا وهۆنینه‌وه‌ی شیعردا ئاشناییه‌تی په‌یداكرد. له گه‌نجێتیدا ئه‌وینداری كچێكی ئه‌رمه‌نی به ناوی(گالیا)وه بوو، كه ئه‌ویش له‌ره‌شت نیشته‌جێ بوو، ئه‌م عیشقه‌ی له قۆناغی گه‌نجێتی بووه مایه‌ی هۆنینه‌وه‌ی شیعره عاشقانه‌كانی كه له‌و رۆژگاره‌دا هۆنیبوویه‌وه. دواتر كه ئێران نغرۆی خوێنڕشتن وجه‌نگ وئاڵۆزی بوو، له گه‌ڵ ئه‌و دۆخه‌شدا، شیعری ئاماژه‌داری به په‌یوه‌ندییه عاشقانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ (گالیا) ده‌چڕی.
هاوسه‌رگیری:
له‌ساڵی 1337 له گه‌ڵ خانم ئاڵما مایكیاڵ هاوسه‌رگیری كرد، ئه‌م هاوسه‌رگیریه‌ش چوار مناڵ به ناوه‌كانی (یه‌ڵدا 1338 ، كه‌یوان1339، ئاسیا1340، كاوه1341) لێكه‌وته‌وه.
وه ئێسته له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی.
چالاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی:
ئیبتهاج ماوه‌یه‌ك وه‌ك به‌رێوبه‌ری گشتی كۆمپانیای حكومی چیمه‌نتۆی تاران سه‌رقاڵی كار بوو، له ساڵی 1350 تا وه‌كو1356 له رادیۆی ئیزگه‌ی ئێران سه‌رپه‌رشتیاری به‌رنامه‌ی (گوڵه‌كان) بووه، دوای كه‌ناگیری (داود پیر نیا) به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی مۆسیقای(هه‌مه‌ڕه‌نگ )شی له ئه‌ستۆ گرت. كۆمه‌ڵێك له غه‌زله‌كانی له لایه‌ن گۆرانی بێژانه‌وه كراون به گۆرانی وپێشكه‌شكراون. له ساڵی 1374بۆ شیعر خوێندنه‌وه ووتار پێشكه‌شكردن ده‌رباره‌ی دیوانی حافز، سه‌فه‌ری ئه‌مریكای كرد، له شاره‌كانی( بركلی، لۆس ئه‌نجلۆس، دالاس، نیویۆرك، فیلادلفیا، سانتیاگۆ، سیاتڵ ) چالاكیه‌كانی خۆی ئه‌نجامدا.
شیعر ورێچكه‌ی تایبه‌تی ئیبتهاج:
ئیبتهاج له ده‌ستپێكیدا، هه‌روه‌كو شه‌هریار، چه‌ندێ كۆشا تاوه‌كو به‌رێچكه‌ی نیما بڕوات، به‌ڵام روانگه‌ی نوێگه‌رایی وكۆمه‌ڵایه‌تی شیعری نیما، به تایبه‌ت پاش هۆنینه‌وه‌ی “قه‌قنووس” له گه‌ڵ سروشتی ئه‌و كه له بنه‌ڕه‌ته‌وه غه‌زه‌ڵبێژی بوو، لێكنزیكی نه‌بوو. پاشان له سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی خۆی كه غه‌زه‌ل چڕین بوو مایه‌وه. كۆمه‌ڵێَك له هه‌واداران وهۆگرانی شیعره‌كانی، له غه‌زه‌لبێژیدا، له دوای حافزه‌وه ئه‌و به باشترین غه‌زه‌لنووس داده‌نێن.
“سایه” له غه‌زه‌ڵنووسین یا شیعری ئه‌وینداریدا له حافزه‌وه له رووی زمانه‌وه زۆر نزیكه. غه‌زه‌له عاشقانه‌كانی ئه‌و هاوكات له گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكگه‌لێكی راز وپه‌نهانگه‌را له دووتوێی غه‌زه‌له‌كانی، ئه‌فراندی به باشترین غه‌زه‌لیاتی هاوچه‌رخ. سایه له ساڵی 1325 كۆمه‌ڵه شیعری (ئاوازه یه‌كه‌مه‌كان) كه ته‌واوی شیعره‌كانی دوو تووێی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه به شێوه‌یه‌كی كلاسیكی بڵاوكردۆته‌وه. له‌م قۆناغه‌دا هێشتا به (نیما یوشیج) شاعیری گه‌وره‌ی نوێگه‌رای شیعری فارسی ئاشنایه‌تی په‌یدا نه‌كردبوو.
(سه‌راب) هه‌وه‌ڵین كۆمه‌ڵه شیعری بوو، كه به شێوازێكی تازه به‌ڵام به هه‌مان قاڵبی چوارینه له گه‌ڵ ناوه‌ڕكێك له چه‌شنی غه‌زه‌ڵ ـ و به ده‌ربڕینێكی پڕ هه‌ست وسۆزی خودی ، كه هه‌ڵگری سۆزگه‌لێكی واقیعی وسروشتین.
كۆمه‌ڵه‌ی (مه‌شقی قه‌ترانی/ یا مه‌شقی ره‌ش) له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوای سه‌راب بڵاوبووه. شیعره‌كانی ساڵانی 25 تاوه‌كو 29 له خۆ ده‌گرێ، له‌م كۆمه‌ڵه شیعره‌دا، سایه ژماریه‌ك له غه‌زه‌ڵه‌كانی خۆی چاپكرد وتوانای خۆی له هۆنینه‌وه‌ی غه‌زه‌ل یاخود شیعری ئه‌وینداریدا نیشاندا . شه‌هریار له پێش وتارێكیدا له‌باره‌ی ئه‌و غه‌زه‌لانه‌وه ده‌نووسێ: سایه له كۆمه‌ڵه‌كانی به‌رهه‌مه‌كانی دواتریدا ، شیعری عاشقانه‌ی ره‌هاكرد، به چه‌شنێك له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی بوو به هاوده‌م و هاوڕێ.
كۆمه‌ڵه شیعری (شبگیر ـ كازیوه) به‌رسڤی ئه‌م ئه‌ندێشه تازه‌یه‌ی ئه‌وه، كه له‌م میانه‌یه‌دا، كۆمه‌ڵێ شیعری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هادار وبه‌رچاوی هێنایه كایه… هه‌ردووكۆمه‌ڵه‌ی (كازیوه وزه‌مین) ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن. كۆمه‌ڵه شیعری( چه‌ند به‌رگێك له یه‌ڵدا) رێگه‌ی رۆشن وتازه‌ی سایه نیشان ده‌دا، كه له‌شعیری هاوچه‌رخدا شوێنی خۆی كرده‌وه.
به بڕوای ئیبتهاج شیعر ئه‌مڕۆكه ناچاره، ده‌ربڕ ونمایشی دۆخی زمان و هه‌سته‌كانی
شاعیر بێت، كه له‌هه‌مبه‌ر دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئه‌ودا، كاریگه‌ری به سه‌ردا جێده‌هێڵێت، به‌یانكردن وده‌ربڕینی ئه‌م هه‌ست واژانه جێی دڕدۆنگی و گومان نین، خۆ ئه‌گه‌ر له قاڵبی شیعره گوزه‌راوه‌كاندا مومكین بووبێ، لانیكه‌م ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌مان تێكڕژان ولێكدانی هێماوواژه كۆن وبه‌كار هاتووه‌كاندا گونجاو نیه.
له شیعره‌كانی سایه دووئاڕاسته‌ی ته‌واو جیاواز به‌دی ده‌كرێت، نیوه‌ی هۆنراوه‌كانی، غه‌زه‌لیاتێكن كه لێوان لێوه‌وه له هه‌ست و سۆزێكی ته‌واو شاعیرانه، نیوه‌كه‌ی دی كۆمه‌ڵێ شیعره، كه به‌پێی فه‌رهه‌نگ و راڤه‌ی ئه‌مڕۆ له‌قاڵبی تازه مه‌وزن( كێشی عورزی له بارن، وه‌لێ بێ قافیه وسه‌روا هۆنراونه‌ته‌وه. له‌ڕاستیدا كاره‌كانی سایه كه ده‌ربڕ وگوزارشتی ئیحساسات و هه‌ست سۆزی ده‌روونی ئه‌ون، وابه‌سته‌یه به هه‌ڵفڕێنی ئه‌ندێشه‌ی شاعیرانه‌یی ئه‌وه له‌غه‌زه‌ل و دووبه‌یته‌كانیدا. ئه‌و زیاتر ده‌په‌یڤێ (له‌فۆڕمێكی تازه‌ی شیعری ئه‌مڕۆ قسه ده‌كات) وه‌ك به‌وه‌ی خۆی بنوێنێ).
سایه سه‌رای غه‌زه‌لیاتی حافزه
دكتۆر غلام‌حسین یوسفی باوه‌ڕی وایه 🙁 له‌غه‌زه‌لیاتی هاوچه‌رخی فارسی‌دا، شیعره‌كانی هۆشه‌نگ ئیبتیهاج (سایه) له‌ڕیزی كاره هه‌ره باشه‌كان و پڕخوێنه‌ره‌كان دایه، ناوه‌ڕۆكگه‌لێكی سه‌رنجڕاكێش و دڵڕفێن ولێكچواندن و خواستنی وێنه‌ی خه‌یاڵاوی تازه و رازاوه‌ن، زمانێكی ڕه‌وان و له‌بار –ئاوێته و هاوئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ غه‌زه‌لیاتدا، ئه‌م خه‌سڵه‌تانه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی شیعری ئه‌ون، هه‌روه‌ها ڕنگدانه‌وه‌ی فۆڕمی ناسك وسه‌رنجڕاكێشی كۆمه‌ڵایه‌تی نێو شیعره‌كانی ئه‌و، شێوازه دڵڕفێنه‌كه‌ی (حافز ) بیر دینێته‌وه.
كاره‌كانی:
ئاوازه یه‌كه‌مه‌كان 1325 (1948 ز).
سه‌راب 1330 (1953ز).
مه‌شقی قه‌ترانی ـ كانونی یه‌كه‌م 1332 (1955ز).
كازیوه ـ ئایاری 1332 (1955ز ).
زه‌مین ــ تشرینی یه‌كه‌م 1334 (1957 ز) .
چه‌ند به‌رگێك له یه‌ڵدا ـ ئای 1344 (1967 ز).
یادنامه (وه‌رگێڕانی شیعری تومانیان شاعیری ئه‌رمه‌نی ) ته‌موزی 1348(1971ز) .
تاسپێده‌ی شه‌وی یه‌ڵدا ـ ته‌موزی 1360(1983ز)
یادگاری خوێنی قۆچ ـ تشرینی دووه‌می 1360 (1983ز).
حافز به‌هه‌وڵی سایه ( دیوانی حافز به پیداچونه‌وه‌ی ئیبتهاج) چاپی یه‌كه‌م 1372(1995 ز).
تاسیان (شیعره‌كانی ئیبتهاج له قاڵبێكی نوێ) ته‌موزی 1385 (2006ز).
***********
كچی خۆره‌تاو
له ودیو په‌رده‌ی رازی شه‌وگاره‌وه..
كچی خۆره‌تاو،
به ئه‌سپایی ..
دامێنی سپێده‌یه‌كی سه‌ماكه‌ری زێڕین ،
ده‌هۆنێته‌وه..
له ژێر لێوه‌وه‌ئاوازی نیگای
سیاهی خۆی ئه‌چڕێ …
مه‌لی مه‌رگباریش،
روخساری رازاوه‌ی.. به‌ره‌به‌یانی كه‌سێكه
كانی خۆره‌تاو.. ژاكاو وغه‌مگینه ..
خوێنی ساردی ئه‌م تیغه شوومه
له ناخی شه‌ودا غار ئه‌دا..
ئاوازی ژێرلێوی په‌رده‌ی ،
رازی شه‌وی ئه‌م كچه خۆرتاوییه..
هێشته هه‌ر،
دامێنی زێڕینی سپێده‌ی سه‌ماكه‌ر
به ئه‌سپایی ده‌هۆنێته‌وه..
*****
سه‌رچاوه:
1ـ www.shereno.com
2ـ http://adabmaaser.mihanblog.com/post/23
3 ـ http://www.dayaan.com
* ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری گزنگ ژماره (95) بڵاوبووه‌ته‌وه.