واده گرتوه‌کانی مه‌رگ … سه‌عید عارف باپیر
ــ 1 ــ
( هه‌رانت دینیک ) له‌یه‌که‌م مانگی ئه‌مساڵ ( 2012 ) دا ، پێنج ساڵ به‌سه‌ر غافڵکوشتنه‌که‌ی داتێپه‌ڕی . له‌و کاته‌وه ده‌مه‌ویست سێ که‌سایه‌تی مه‌غدوری نێو سێ ده‌سه‌ڵاتی جیاوازی ( تورک ، کورد ، عه‌ره‌ب) به‌سه‌ربکه‌مه‌وه .
هاوبه‌شی و هاوشێوه ییهکم له‌نێوانیان دا ده‌بینیه‌وه ، له باری هه‌ڵوێست و مه‌رگ و شێواندنی به‌ڵگه‌ی تاوان و خومسار کردنی کێشه‌کانیان ، له‌لایه‌نی که‌سی خۆیان و هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاته‌وه .
(هه‌رانت دینیک) ڕۆژنامه‌وانی تورکی به‌ره‌گه‌ز ئه‌رمه‌نی ، له ئه‌سته‌مبوڵ له به‌رده‌رکی(ئاگۆس) ، نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی یه‌که‌ی خۆی له‌پشته‌وه به‌گوله لێی دراو کوژرا . به‌زویی تاوانبار ده‌گیر کرا ، شتێکی دلخۆشکه‌ر بو لهکتو پڕی کات دا ، چاوه‌ڕوانی چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و به‌رگری کردن له ئازادی بیر‌و ڕای لێده‌کرا ، هه‌روه‌ها له‌رویه‌کی تره‌وه ، به‌گۆڕانی هه‌ڵوێستی تورکیای ده‌ژمێررا ، بۆ دڵدانهوهو باربۆ کردنه‌وه‌ی کێشه‌ی ئاڵۆزی ڕه‌شه کوژی ئه‌رمه‌نی و ههنگاوێکی چهرسهر ده‌بو بۆ ئاسایی کردنه‌وه‌ی بارودۆخی ئاڵۆزی نێوان ئه‌رمه‌نستان و تورکیا ، له هه‌نگاوی نوێی سیاسه‌تی سفر کردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی دا .
پاش ئه‌وه‌ی ( ئه‌ردۆگان) له و ده‌مه‌و ، له نێو حوکمه‌ته‌که‌ی دا ده‌یگوت :
( ئه‌و کاره تاوانێک پێک دێنێ ، دژ به‌ئازادی ڕاده‌ربڕین و هه‌مومان ده‌گرێته‌وه دژی یه‌کێتی و ئاسایش و ژیانی دیموکراسی یه له تورکیا ).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا، لکێکی ڕیکخراوی ( ئه‌رگه‌نه‌کۆن)ی سه‌ربه‌شاری(ته‌رابزون) ترۆرکردنهکهی گرته ئه‌ستۆی خۆی و ئه‌سته‌مبوڵی کردبوه شوێنی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌رکه‌که‌ی ، له تێوه‌گلانی تاوانه‌که‌دا 19 که‌سی تر ده‌سگیر کرابون . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ، پیاوانی ئاسایش بۆ یادگاری و شانازی کردن ، وێنه‌یان له گه‌ڵ قاره‌مانانی ترۆرکردنهکهدا گرت بو .
وه‌لێ 18که‌سیان مه‌ره‌خه‌س کران و ته‌نها که‌سێکیان مایه‌وه ، به‌وه‌ی سه‌رجه‌م تاوانه‌که‌ی گرته ئه‌ستۆی خۆی .
سه‌ره‌نجامی هات و بردنی دادگا‌و تێههڵچونهوهکانی ، بڕیاری دادگا کۆتایی هات به‌وه‌ی :
( ئۆگۆن ساماست) له‌پیشه‌ی چۆره‌ک فرۆشی دا ، وه‌کو هه‌رزه‌کارێکی ته‌مه‌ن 17ساڵه‌ی ناکامڵ ، بۆ تۆڵه کرنه‌وه له ( ئه‌رمه‌نیه‌ک که سوکایه‌تی به تورک کردوه) وه‌کو ته‌نها که‌س هه‌ڵساوه به‌و تاوانه.
ئه‌م سه‌ره‌نجامه ، پ ڕاستیه‌کی له‌ناوه‌رۆکه گه‌وره‌که‌ی پوچه‌ڵ کرده‌وه .
خانه‌واده و خێزانی ( هه‌رانت دینیک ) زوتر پێش بینی ،ئه‌م سه‌ره‌نجامه‌یان ده‌کرد .
کاری دادگا‌و ده‌وڵه‌تی تورکی ، وه‌کو گرتنی مارمێلکه‌یه‌ک بو لهکلکیهوه ، مارمێلکه که به زیندویی ده‌رچو ته‌نها کلکی مردوی به‌ده‌ستی ده‌زکاکانی ده‌سه‌ڵاته‌وه مایه‌وه .
بابه‌تی سه‌ره‌تا و هات و هه‌ڵای حوکومه‌تی داد‌و گه‌شه پێدانی ( ئه‌ردۆگان) ، ته‌نها بۆ هێوردکردنه‌وه‌ی کاتی و پیشاندانی تراویلکه‌ی ئومێدێک بۆ غه‌درلێکراوان .
حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار ،لهپهرێز پاکردنه‌وه‌ی خۆی دا چه‌کوشی دادی زۆر به توندی خسته سه‌ر ڕیکخراوی (ئه‌رگه‌نه کۆن) ، تاگهیاندی به‌وه‌ی (ئیلکه‌ر باشبۆخ)ی سه‌رۆکی ئه‌رکانی پێشوی سوپای تورکیای ده‌سگیر کرد ، که‌چی له‌بابه‌ته‌که‌ی ( هه‌رانت دینیک)دا گه‌ڕایه‌وه بۆ خانه‌ی سه‌ره‌تا ی ده‌ساڵ له‌وه‌پێش به‌شێوازه سونهتیهکهی چاره‌سه‌کردنی کیشه‌ی ئه‌رمه‌نی . (*)
لێره‌دا ،هه‌ڵوێستی( هه‌رانت دینیک) مایه‌ی ده‌ربڕینێکه ، ئه‌و هه‌میشه سور بووه له‌سه‌ر بڵاو کردنه‌وه ڕۆژنامه‌ی ( ئاگۆس) به هه‌ردو زمانی تورکی و ئه‌رمه‌نی ، بۆ به‌رده‌وامی ناساندن و زیندوڕاگرتنی په‌یوه‌ندی نێوان تورک و ئه‌رمه‌ن ، به‌وه‌ش ( هه‌رانت دینیک) ببوه که‌سێکی ناوازه‌و ئامانجێکی ته‌نها ، خۆی ده‌یزانی بوه به‌ئامانجێکی پرۆژه‌یه‌کی له‌ناو چون له پێناوی هه‌ڵوێسته‌که‌ی دا . به‌وه‌ی جارێکیان له ده‌ربڕینی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکه‌ی کۆتایی پێهێنانی ژیانی دا ، ده‌ڵیت :
(( من وه‌کو کۆتره شینه‌ی سه‌ر شه‌قام ، هه‌میشه له ترس و نیگهرانیدام به‌رامبه‌ر ڕێبوارو پیاده‌ڕه‌وان ، به هه‌مو لایه‌کی خۆم دا ئاوڕی به‌رده‌وام و خێرا ده‌ده‌مه‌وه ، هه‌میشه له‌چاوه‌ڕوانی خراپهکاریك دام)). (**)
ئاااای ، چۆن وادهبڕیهکه له‌گه‌ڵ مه‌رگی خۆی دا ؟!!
ــ 2 ــ
( هادی مه‌هدی) هونه‌رمه‌ندێکی نمایشکاری به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب ، پارساڵ به چه‌کی بێ ده‌نگ له به‌غداو له خانه‌ی خۆی دا ترۆر کرا .
من چه‌ند جارێک ( هادی)م لهچاخانهێ شه‌عب دا دیوه ، ده‌زانم له و ماوه‌یه‌دا له سلێمانی دا ده‌ژیا ، ئه‌و عه‌ره‌بێکی ته‌نها بو ،ده‌یه‌ویست کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تری بگرێته به‌رخۆی ، له‌وێوه سنورشکێنی لهڕهگهزو هونه‌ره‌که‌ی دا بکات به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی فراوانتر . هه‌ڵوێستی ( هادی ) له سلێمانی ، له هه‌واڵی سانسۆرکردنی زنجیره سریالێکی ته‌له‌فزیۆنیه‌وه ده‌ناسم ، نه‌یان هێشت به‌رده‌وام بێت له پێشان دانی به‌رهه‌مه‌که‌ی ، به‌بیانوی ناجۆری بونی به ناوه‌رۆکی ئاین ، ئه‌وه‌ش ( هادی) نیگه‌رانی کرد، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ( به‌غدا) و زادگای خۆی . ڕه‌نگبێ جۆرێک له دڵشکان و پاشه‌کشه پێ کردنی هه‌ست پێ کردبێ . دیاره ئه‌و نه‌به‌زی بو ، ده‌یه‌ویست خوێندنه‌وه‌یه‌کی تر بۆ ده‌سه‌ڵاتی وڵات بکات و هه‌وڵی جیاکردنه‌وه‌ی دین و ده‌سه‌ڵات بدات ، یان ڕونتر بڵێم مه‌رگی ئه‌و سوتانێک بو بۆ کێشه و ئاریشه‌کانی دیموکراتی .
( هادی ) له‌به‌غدای زادگای خۆی دا بێ خولیا نه‌بو ، ده‌یه‌ویست زیاتر له بڕشتی هونه‌ری نواندن بۆ هه‌ڵوێسته‌کانی بحهملێت .
له هه‌واڵێکی نزیک مه‌رگی دا خویندمهوه :
له‌گه‌ڵ هاو هه‌ڵوێسته‌کانی خۆی دا پێش واده‌ی گرد بونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایی پیشان دان به‌رامبه‌ر به ئه‌جیندای ئاینی و تائیفی ده‌سه‌ڵات ، له‌سه‌رو ساختێکی وه‌هادا ، هادی بۆ ده‌ربڕینی نیگه‌رانیه‌کانی به شێوازی ده‌ربڕینێکی خۆی ، ده‌ڵیت:
(( هه‌ست ده‌که‌م من چاوه‌دێری ده‌کرێم ، مه‌ترسی که‌وتۆته سه‌ر ژیانم ، به‌ڵام من ناچارم ، ده‌بێت هه‌ربه‌رده‌وام بم!! ))
ــ 3 ــ
( سه‌رده‌شت عوسمان) وه‌کو نوسه‌رو ڕۆژنامه نوسێک له‌کاتی خۆی دا و به گه‌رمه‌و دواتری ڕوداوی ترۆر کردنی ، سێ جار نوسینم له‌و ساڵه‌دا به‌پێوستی ویژدانی خۆم له‌سه ر بڵاو کرده‌وه .(***)
لێره‌دا بهدوپاتی به‌شێک له نوسینێکم ، هه‌ڵوێست و ، وادهگرتنی له‌گه‌ڵ مه‌رگ دا ، له جالهتی مه‌رگ دا به‌راورد قورسه ، وه‌لێ له به‌راوردێکی داسهپیوی ئێستام دا و له‌گه‌ڵ باری نه‌وجه‌وانی و که‌می رێژه‌یی ته‌مه‌نی ئه‌م دا ، قوڵتر‌و دژوارتر و وادهگری مه‌رگ و هه‌ڵوێست له باری سه‌رده‌شت دا ده‌بینرێت به‌پێی تیکسته نوسینه‌کانی خۆی .
ده‌ربڕینی من له به‌شێک له نوسینی ( مه‌رگی واده‌یی) :
{ من بۆ جارێکی تر هه‌مو نوسینه‌کانی ئه‌م لاوه‌م خوێنده‌وه . سه‌یره مرۆڤێک بتوانێت له‌ئاگری ڕاستیه‌کانی ژیانی خۆی و کۆمه‌ڵگه‌که‌یه‌وه ئه‌وه‌نده نزیک ببێته‌وه تاده‌گات به‌سوتانی خۆی . ئه‌م لاوه هه‌ولێریه ، وه‌ها چۆته ناخی ڕاستیه‌کان و په‌نهانی ناخودئاگای ئێمه‌وه هیچی تری بۆ وتن نه‌هێشتۆته‌وه .
ئه‌و ڕاستیانه‌ی ئێمه زوربه‌مان ده‌یزانین و له ده‌ربڕینی ده‌ترسین ، ئه‌و بێ ترس و به‌ده‌نگی به‌رز گوتویه‌تی و ئاماده‌ی باج به‌خشینی بووه ، تادواسنورهکانی مه‌رگ خویشی به‌وه‌ی ، وه‌سێتی به‌رده‌وامی ڕێچکه‌که‌ی ، به‌هاوڕێکانی ده‌سپێرێت .
من وامده‌زانی ، قاره‌مان سه‌رده‌می به‌سه‌رچووه ، به‌وه‌ی که‌سێک نه‌ماوه له‌ژیانی هۆشمه‌ندی مادیاتهکانی ئه‌مڕۆوه بتوانێت نه‌خشه‌ت تراژیدی مه‌رگی خۆی دیاری بکات و بزانێت چی کۆتاییه‌کی به‌نسیب ده‌بێت .
که‌چی ئه‌وه‌تا سه‌رده‌شت له نوسینه که‌مه‌کانی دا ده‌ڵێت :
(له چاوه‌ڕوانی کۆتایی هاتنی مۆڵه‌ته‌که‌مم تادیداری بکوژه‌کانی خۆم بکه‌م ، دۆعاش ده‌که‌م مردنێکی تراژیدیام پێببه‌خشن که‌شایسته‌ی ژیانه تراژیدیاکه‌م بێت . ) }
سه‌ره‌نجام …
سێ ده‌سه‌ڵاتی جیاواز له تورک و کورد‌و عه‌ره‌ب ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا چارهنهویسی یه‌کترو ناکۆکی هه‌مه‌گیری یه‌کترن ، به‌ڵام هه‌رسێکیان یه‌کده‌گرنه‌وه له مهرگبارکردنی ڕاسبێژی و ده‌مکوت کردنی کردنی ئازادی بیر‌و ده‌ربڕین دا .
4/5/2012 هه‌ینی
سلێمانی
saidaraf@hotmail.com
سهرچاوهکـــــــــــــــــــــان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ :
(*)
http://www.aawsat.com/leader.asp?section=3&issueno=12111&article=660549
(**)
نوسینێکی ( هه‌رانت دینیک) ، ئه‌بو به‌کر خۆشناو له ده‌قی تورکیه‌وه وه‌ریگێراوه.
(***)
1 ــ (مه‌رگی واده‌یی) 11/5/2010
http://www.emrro.com/mergiwadeyi.htm
2 ــ (سه‌رده‌شت ڕۆژنامه نوس نه‌بو ) 22/5/2010
http://www.emrro.com/serdeshtronmenus.htm
3 ــ (مه‌رگی سه‌رده‌شت و مۆنۆلۆگی ده‌سه‌ڵات) 25/9/2010
http://www.emrro.com/mergiserdeshtu.htm