Skip to Content

Tuesday, June 22nd, 2021

وانه‌ی یه‌که‌م … هێمن بابان

Be First!
by May 9, 2012 هۆنراوە

 

 

گه‌ر ئه‌مجاره‌ هاتمه‌ خه‌وت
ئاسمان فێرکه‌
شۆرابه‌ی هه‌ورێکی نه‌وی
دانه‌بارێ بۆسه‌ر زه‌وی
زۆر ده‌ترسم
له‌ شۆڕابه‌ و بارانی کڕ
له‌ بروسکه‌ و گۆڵه‌ی هه‌ور و
رێژنه‌ی به‌ خوڕ
چونکه‌ نه‌مگرت
به‌رگه‌ی هه‌وری گریانی تۆ
گشت دڵۆپێ ببوون به‌ گڕ
گه‌ر ئه‌مجاره‌ هاتمه‌ خه‌وت
هه‌ور فێرکه‌ نه‌گرمێنێ
فێری بکه‌
خه‌و له‌ چاوت نه‌تارێنێ
نه‌کا وه‌ک من
به‌رگه‌ نه‌گرێ و شاربه‌ده‌ر بێ
هه‌تا مردن
له‌گه‌ل خه‌ما سه‌وداسه‌ر بێ
گه‌ر ئه‌مجاره‌ هاتمه‌ خه‌وت
که‌ پڕ ئه‌ستێره‌ بوو شه‌وت
ده‌رگاکان وه‌ها فێر بکه‌
فێریان بکه‌ وه‌ک چاوت بن
نه‌ک له‌سه‌ر پشت
وه‌ک باوه‌شت
ئیتر منیش باکم نیه‌
با شۆڕابه‌ هه‌ر ته‌ڕم کا
گرمه‌ی هه‌ور هه‌ر که‌ڕم کا
ده‌با زه‌وی بێشکه‌ ئاسا بمهه‌ژێنێ
هه‌تا سه‌رمه‌ست و گێژ ده‌بم
بۆ کوێ بڕۆم ، هه‌ر دێمه‌وه‌ و
له‌ ته‌ک تۆدا درێژ ده‌بم

Previous
Next

Leave a Reply