Skip to Content

Wednesday, October 27th, 2021

واژۆ …… به‌ندی عه‌لی ..

Be First!
by December 25, 2010 هۆنراوە

2010

 

ته‌ور که‌دار زامدار ئه‌کا
گه‌ڵا داوای مۆڵه‌ت ناکا
بۆ قریشکه‌و
گوڵ چاوه‌ڕێی ڕوخسه‌ت نیه‌
پڕ به‌گه‌رووی بزریکێنێ
که‌گابه‌ردێک
ڕێ له‌تانگۆی ڕووبار ئه‌گرێ
شه‌پۆل داوای ڕه‌زامه‌ندی
له‌که‌س ناکا بۆ یاخی بوون
ماسی گوێ نادا به‌داب و
نه‌ریتی .. گه‌وره‌و بچوکی
ئه‌و ده‌مه‌ی جامی بێده‌نگی
پڕ له‌باده‌ی حوزن ئه‌بێ
زریانی ئاخ
هه‌ر پرسه‌ گورگانێیه‌کیش
ناکا به‌ناخ
تاکو بڕژێ
که‌نیشتیمان
ئه‌بێت به‌قه‌فه‌زێکی مه‌زن
باڵنده‌ ده‌نگ زوڵاڵه‌کان
تکای ڕێگه‌ پێدان ناکه‌ن
له‌پاسه‌وان
بۆ چڕینی چریکه‌کانی ئازادی
ئیتر ئه‌م غه‌زه‌لنامه‌ نامۆیه‌
چ پێویستی به‌واژۆیه

 

Previous
Next

Leave a Reply