Skip to Content

Monday, December 6th, 2021

وڵاتێك پڕ لە وشەى دیموكراسی……شێرزاد قۆڕیتانى

Be First!
by December 4, 2008 گشتی

 وڵاتێك پڕ لە وشەى  دیموكراسی
 شێرزاد قۆڕیتانى

   Sherzad_33@yahoo.com

 لەم ڕۆژانە بابەتێكم بەرچاوكەوت بەناوى دكتۆرێك بەند دەكرێ، زۆرسەیرە دكتۆرێك بەناوى بەزاندنى سنورەكان یاخود لادان لە داب ونەریتى كۆمەڵگا، بۆماوەى (6) شەش مانگ بریارى بەند كردنى بەسەردا بسەپێنرێ، تەنها بەتۆمەتى ئەوەى بابەتێكى بڵاوكردۆتەوە لە ڕۆژنامەى هاوڵاتى، لەم ڕۆژانە بە بڕیارى دادگا شەش مانگ بەند كردنى بەسەردا سەپێنرا، ئەى خۆتان ناڵێن ئێمە دیموكراسین و داواى دیموكراسى دەكەین، زمانى دایەلۆك وئازادى ڕادەربڕین وكۆمەڵێك وشەى بریقەدار، ئەمە دیموكراسیە دكتۆرێك بەند بكرێ لەسەر بابەتێكى بڵاوكراوە، ئەى بۆتائێستا دكتۆرێك بەندنەكراوە لەسەر ئەوەى كە گیانى مرۆڤێك لەژێر دەستى كۆتایی دێت، لەوكاتەى پەڕلەمان دەنگى دا بە فرەژنى من باوەڕم بە دیموكراس نەماوە، ئەوكاتەى چەند ئەندامێكى حزبە بەناو دیموكراسیەكان دەنگیان دا بە فرەژنى، هیواكانمان لەگۆڕنران، ئەوكاتەى باسى مافى ئافرەت دەكرێت هەمووتان دەبنە مەلاى دوازدەعیلم وچەندان ئایەتى قورئانمان بۆدەهێنەوە گوایە ئەمە دژى ئاینە، چۆن باوەرمان بمینىَ بەو دیموكراسیەى كە  بانگەشى بۆدەكەن، ئێوە خەریكە هیواكانى ئێمە لەگۆڕدەنێن، ئێمە ناڵێین ئازادیەكى ڕەهامان هەبێت، نەخێر ئێمە هیچ كات لەگەڵ ئازادى ڕەهادانینە، بەڵام بەم شێوەیەش نا لەسەر بابەتێك یاخوود لەسەر دیمانەیەكى ڕۆژنامە بەبەندكردن سزابدرێن، ئەوبابەتەى بڵاوكراوەتەوە ئەوەندە كاریگەرنیە بەرامبەر بە وتارێكى مامۆستایەكى مزگەوت كە هەندىَ جار لەپەناى ئیسلام خەڵكى هاندەدەن دژى حكومەت وپەڕلەمان وشێواندنى كۆمەڵگاو هاندان بۆ توندوتیژى، یاخود چەندین جار لە مزگەوتەكان گوێمان لەوتارى مامۆستاكان بووە هێرش دەكەنە سەرئاینەكانى تر وبەمونعریف ودەستكارى ناویان دەبەن، بەڵام ئەگەر نوسەرێك بابەتێك بڵاوبكاتەوە و ڕەخنە لەئاینى ئیسلام بگرێ ئەوە دەبێت دادگایی بكرێ كەچى بەخۆشیان چەندین جار هێرش دەكەنە سەر ئاینەكانى تر وكەچى هیچ لێپسرسینەوەیەكیان لەگەڵ ناكرێ، هەمووكەسێك ئازادە لە هەر بیڕوباوەرێك كەهەیبێت بەمەرجێك نابێت پێشێلكارى مافى خەڵكى تربكات وتەنها بیروبۆچونەكانى خۆى پێ ڕاست بێت وئەوانى تر بە گومڕاو سەرلێ شێواوبزانێت، بۆیە ئەمانە كارى حكومەتە نابێت جیاوازى بكرێت لەمابەینى هیچ چین وتوێژێك، ئازادى بابۆهەموان وەك یەك بێ، هەكەسێك شتێكى پێ ڕاستە بابۆخۆى بیكات و خزمەتى كۆمەڵگاى پێوەبكات، ئاینە ئاسمانیەكان پەیوەندیان بەدواڕۆژەوە هەیە هەركەسێك بڕواى پێ ى هەبێت دەیكات ئەوەشى بڕواى پێ نیە ئازادە، نەوەك لە مزگەوتەكان خەڵكى بە گومڕاو سەرلێ شێواو بزانن وخەڵكى هان بدرێت بۆ دژایەتى كردنى ئەوكەسانەوە وكاتێك ئەوان بەرگرى لەخۆیان بكەن ئەوان بە دژى ئاین ناویان بەرن، وەكو ئەووتەیەى دەڵێت( ماڵى قەیسەر بۆ قەیسەر وماڵى خواش بۆخوا) ئەگەر وامان كرد ئەوەكۆمەڵگایەكى پێش كەوتووبونیاد دەنێین دوورلە توندوتیژى .                                           
 

Previous
Next

Leave a Reply