Skip to Content

Friday, June 18th, 2021

پاسی زه‌مین … ڕێبین ئه‌حمه‌د خدر

Be First!
by February 9, 2012 ئەدەب

 

1.            
له‌تۆدا هه‌موو شت ده‌بینم            
وابڕوات ده‌بیت به‌ ته‌له‌ڤزیۆن.

2.
وه‌ك من بێ ئیشه‌ زه‌وی،
هه‌ر ده‌سوڕێته‌وه‌.

3.
حه‌زده‌كه‌م بێمه‌ ناو تۆ
له‌وێدا كرێمستی بخۆم.

4.
چاوه‌ ڕه‌شه‌كانت قاوه‌یین.

5.
شه‌وێك خۆم كرد به‌دز به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌تانم دادا،
به‌س تا  تۆ ببینم.

6.
سه‌تڵێك بۆیاغی سپییم پێ یه‌،
خه‌ریكی ڕۆژه‌ ڕه‌شه‌كانم.

7.
دایكم هێنده‌ دڵناسكه‌
به‌ده‌نگی موزه‌خه‌ش ده‌گری.

8.
له‌سه‌ربان به‌ربوومه‌وه‌،
ته‌نها دڵم شكا.

9.
ماچی قتووش نییه‌ لێره‌.

10.
كڵاوی بابردوو دوای من كه‌وتووه‌.

11.
چ عه‌جه‌ب !
ئه‌مشه‌و لوقمانی حه‌كیمم بینی
به‌دوای ده‌رمانخانه‌یه‌كی ئێشكگردا ده‌گه‌ڕا.

12.
دڵێكم ده‌وێ به‌كرێ
به‌ڵام وه‌ك هی خۆم ته‌نگ نه‌بێ.

13.
به‌خۆم نه‌بوو
سه‌كنه‌كه‌ به‌زۆر سواری پاسی زه‌مینی كردم !

14.
سه‌د لاپه‌ڕه‌ی خۆشه‌ویستیم بۆت نووسی
شتێكی به‌جێت وت، ته‌نها وتت خه‌تت خۆشه‌!

15.
هاوین قه‌مسه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌ستووری له‌به‌ركرد
ده‌ڕۆیشته‌ ژووانی زستان
له‌رێگا زستانی بینی
فانیله‌ی عه‌لاگه‌ی له‌به‌ربوو.

16.
خۆشه‌ویسته‌كه‌م له‌به‌هه‌شته‌ و من له‌دۆزه‌خ
هه‌ركات دێته‌ سه‌ردانم كاسه‌یه‌ك هه‌نگوینم بۆ دینێ،
منیش خوا هه‌ڵناگرێ میهره‌بانم
ته‌شتێك خه‌ڵوزی پێده‌ده‌م..

17.
له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ به‌ربووه‌وه‌، كه‌وته‌ ناو ژیانی من.

18.
مێرووله‌كه‌ به‌ده‌م خه‌وه‌وه‌ ده‌گری
چونكه‌ له‌خه‌ونیدا بۆته‌ فیل و ..
ناتوانێ ده‌نگه‌ گه‌نمه‌كه‌ پاڵبدا.

19.
په‌پووله‌ ناچێته‌ باخچه‌ ئیتر،
عه‌تر وشت ده‌كڕێ.

20.
ئاو نه‌زیف بووه‌،
هه‌موو نه‌وه‌ و نه‌تیجه‌ی ئاگر له‌گه‌ڵی چوونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

21.
هه‌میشه‌ بۆ تۆ ده‌سووتێم ، له‌په‌نا زۆپاوه‌.

22.
فریشته‌ی مه‌رگ ده‌می تۆپبارانه‌كه‌ به‌ر له‌ ئێمه‌ خۆی خزانده‌ ئه‌شكه‌وته‌وه‌.

Previous
Next

Leave a Reply