پاش تۆوەڵات چەندەچۆلە… كاوەى خەسرەوكاوانى
Closed
پاش تۆوەڵات چەندەچۆلە… كاوەى خەسرەوكاوانى
پاش تۆوەڵات چەندەچۆلە
نەم دەزانی وەڵات پاش تۆ
هێندچۆل دەبىَ
شەقامەكان دەڵێ ى نەكەسی پێدادێ و
نەكەس پێیدا رۆیشتووە…
هەتابڵێ ى جیهان لەلام كش وماتە
رویشتنت هەمودەنگێكی كوشتووە…
وێڵم بەقەد ووشەی وێڵی
خەمت هێندەی باڵای خەمیك
بەنێورۆحی من كشاوە…
كەتونەبی، ئیترچاوەڕێ ى كێ بكەم
شاری ئاوەدانی دڵم بێ گوزەرت
هەموی بووە بە كەلاوە…
خۆزگە روژێ تەنیاجارێك
بۆچەندساتیك بەنێوناخم روودەچووی و
ئاویتەدەبوی بەهەستم …
ئەوسادەتزانی دڵەكەم
بێ سەدای تۆچەندەپەستم
چەندەمەستم
13/٤/٢٠٠٨