Skip to Content

Sunday, October 24th, 2021

په‌یامێك بۆئاشتی و ئاشتبوونه‌وه‌

Be First!
by February 18, 2011 گشتی

ماوه‌یه‌كه‌ لێره‌و له‌وێ‌ هه‌وڵی ئه‌نجامدانی چالاكی مه‌ده‌نی ده‌درێت بۆ ده‌ربڕینی خواست و داواكاریه‌كانی خه‌ڵك و گه‌یاندنی ناره‌ِزاییه‌كان به‌ لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردن , دوایین چالاكی مه‌ده‌نیش كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلێمانی  ڕۆژی (17/2/2011)بوو كه‌ به‌داخه‌وه‌ به‌ره‌و ئاقارێكی نه‌خوازراو رۆیشت و هێرشكرایه‌ سه‌ر باره‌گای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌و هۆیه‌وه‌ هاوڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستداو وده‌یان برینداریشی لێكه‌وته‌وه‌. دواتریش له‌شاری هه‌ولێر هێرشكرایه‌ سه‌ر باره‌گای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و باره‌گاكه‌یان سوتێنرا.
ئێمه‌ وه‌ك ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌ چالاكه‌كان و ڕۆژنامه‌نووسان و كه‌سایه‌تی و ڕۆشنبیرانی كوردستان له‌كاتێكدا ئیدانه‌ی هه‌موو رواڵه‌ته‌كانی توندو تیژی ده‌كه‌ین داوامان له‌لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نگژه‌ی سیاسی نه‌هێڵن، بارگرژی ڕاگه‌یاندنه‌كانیان ڕاگرن، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان ئاراسته‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی مه‌ده‌نی و ئاشتیانه‌ بكه‌ن و نه‌هێڵن توندوتیژی په‌ره‌بسێنێ‌.
له‌هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش خوازیارین ئارامی و هێمنی شاره‌كانی هه‌رێم بپارێزن و دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌هه‌ر كارێكی نه‌خوازراو كه‌ببێته‌ هۆی تێكدانی سه‌قامگیری و ناشرینكردنی چالاكی مه‌ده‌نی و كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان، ڕێگه‌ نه‌ده‌رێت فه‌رهه‌نگی توندوتیژی ببێته‌ ئامرازی چاره‌سه‌ری ململانێی سیاسی، تا بارودۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر نه‌بێت. هه‌ر وه‌ك ئه‌ركی سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌ (ئازاد وحزبی ‌و ناحزبی) به‌رپرسیارانه‌ و پیشه‌ییانه‌ ره‌فتاربكه‌ن و له‌ گه‌یاندنی هه‌واڵه‌كاندا نه‌هێڵن خواستی ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و فراوان بوونی بارگرژی و توندوتیژی زاڵ بێتو هه‌وڵی بچووككردنه‌وه‌ی ناكۆكی و كێشه‌كان بده‌ن نه‌ك گه‌وره‌كردنی له‌ پێناو ڕاكێشانی سه‌رنجی بینه‌ران و خوێنه‌ران و هاندانی لایه‌نه‌كان بۆ توندتركردنی دۆخه‌كه‌.
له‌م دۆخه‌ نائارامه‌دا، نه‌ك هیچ شتێك گه‌شه‌ناكات، به‌ڵكو ژیانی ئاسایی خه‌ڵك و ئارامی بازاڕو كاسبی و بژێوی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیانیش له‌مه‌ترسیدا ده‌بێت، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی چالاكییه‌ مه‌ده‌نی و كۆبونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانه‌وه‌ داوای چاكسازی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بنه‌بڕكردنی بكه‌ن، به‌ڵام گۆڕینی ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان به‌ره‌و كاری توندوتیژی و هێرشكردنه‌ سه‌ر باره‌گا حزبی و حكومییه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و هێمنی بارودۆخه‌كه‌ی دا نییه‌.
لێره‌وه‌ داواكارین له‌لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان  به‌سنگێكی فراوانه‌وه‌ گوێ‌ له‌داواكاری خۆپیشانده‌ران بگرن , چاكسازی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی زوو ده‌ستپێبكه‌ن، دانووسان و گفتوگۆی هێمنانه‌ بكه‌نه‌ ئامرازی گه‌یاندنی داواكاریه‌كانیان و خه‌ڵك نه‌كه‌نه‌ سوته‌مه‌نی پلان و به‌رنامه‌ سیاسیه‌كانیان، هه‌رچی زووه‌ پێكه‌وه‌ حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر یه‌ك مێزی دیالۆگ دابنیشن و بوار نه‌ده‌ن كه‌س له‌م گۆمه‌ لێڵه‌دا هه‌وڵی ڕاوی قوت و ئارامی خه‌ڵك بدات.
ئێمه‌ پێش هه‌موو شتێك ئارامیمان گه‌ره‌كه‌، ئارامی تاكه‌ خواستمانه‌، كه‌به‌بێ‌ ئه‌و نه‌دیموكراسی ده‌بێ‌ و نه‌ وڵات گه‌شه‌ده‌كات و نه‌ ماف ده‌مێنێ .
با ئاشتی و پێكه‌وه‌ ژیان و دیالۆگی مه‌ده‌نی جێگه‌ی به‌ردو فیشه‌ك و زمانی زبر بگرێته‌وه‌.
ئیمزا:
1.    ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت – CDO
2.    سه‌نته‌ری میترۆ بۆداكۆكی له‌ ڕۆژنامه‌نووسان
3.    رێكخراوی مه‌سه‌لله‌ – هه‌ولێر
4.    ڕێكخراوی HARIKAR ی ناحكومی – دهۆك
5.    ڕێكخراوی KCN – سلێمانی
6.    ڕێكخراوی KIE – سلێمانی
7.    ڕێكخراوی PAO – هه‌ولێر
8.    ڕێكخراوی HATAW – سلێمانی
9.    ڕێكخراوی WEC
10.    ڕێكخراوی پشك – سلێمانی
11.    سه‌روه‌ر علی جعفر
12.    ڕێكخراوی DHRD
13.    ڕێكخراوی WADI ئه‌ڵمانی
14.    ڕێكخراوی WEO – هه‌ولێر
15.    رێكخراوی KURDS – دهۆك
16.    رێكخراوی مافی مروڤ/ دهوك
17.    سه‌نته‌رێ‌ ئه‌نفال/ دهوك
18.    ئه‌نستیوتا دهوك بو ره‌وشه‌نبیریا گشتێ‌
19.    رێكخراوی هوریزون
20.    رێكخراوی مه‌ند بو یه‌كسانی
21.    رێكخراوا ئه‌لند
22.    رێكخراوا نوبه‌هار
23.    رێكخراوا ZSVP
24.    رێكخراوا كوردستان بو باراستنا مافی ئاژه‌لی
25.    رێكخراوا پێل
26.     رێكخراوا بادینان بو روژمه‌ڤانیا ئازاد.
27.    رێكخراوی VOP
28.    ڕازاو احمد شریف – پارێزه‌ر و چالاكوانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
29.    خدر دوملی – توێژه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس
30.    ڕێكخراوی فریا – سلێمانی
31.    ڕێكخراوی YAO – سلێمانی
32.    ڕێكخراوی CAMP  – سلێمانی
33.    په‌یمانگای په‌روه‌رده‌ی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی – سلێمانی
34.    به‌سمه‌ محمد مسته‌فا – مامۆستای زانكۆی كۆیه‌
35.    ئه‌نستیتۆی كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ KIHR  – هه‌ولێر
36.    سه‌نته‌ری چالاكی ژنان – كه‌ركوك
37.    ڕێكخراوی بوژانه‌وه‌و په‌ره‌پێدان – كه‌ركوك
38.    ڕێكخراوی ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی – كه‌ركوك
39.    تۆڕی كه‌ركوك بۆ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
40.    زیتۆ سیانی – چالاكوانی بواری مافی مرۆڤ و كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی
41.    ئاوات عه‌لی – رۆژنامه‌نوس
42.    سیروان غه‌رییب- رۆژنامه‌نوس
43.    ئاشتی دانش- هونه‌رمه‌ند
44.    رێبه‌ر ئامێدی – رۆژنامه‌نوس – دهۆك
45.    جه‌مال جلكی- رۆژنامه‌نوس – دهۆك
46.    زه‌كی قبلان – رۆژنامه‌نوس – دهۆك
47.    هه‌ڤال محمد حسن- رۆژنامه‌نوس – ئامێدی
48.    كاوه‌ حه‌سه‌ن – وه‌رگێر
49.    لاوك كوردی – هونه‌رمه‌ند
50.    بورهان مه‌حمود – وێنه‌گر
51.    ره‌حمان غه‌ریب- رۆژنامه‌نوس
52.    هێمن ساڵح – چالاكه‌وانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی – هه‌ولێر
53.    كامه‌ران مه‌نتك – مامۆستای زانكۆ – هه‌ولێر
54.    ڕێبین ره‌سول ـ نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوس – هه‌ولێر
55.    هێمن میرانی – مامۆستای زانكۆ – هه‌ولێر
56.    هێمن ئه‌حمه‌د – شێوه‌كار – هه‌ولێر
57.    ریبه‌ند ئه‌حمد- مامۆستا

Previous
Next

Leave a Reply