Skip to Content

Sunday, October 17th, 2021

پێگه‌ی چه‌پ و به‌ره‌ی دژه‌ فاشیزم له‌ به‌ریتانیا

Be First!
by September 1, 2010 دیمانە

زانکۆی کۆمۆنیزم ، هه‌فته‌یه‌ک شرۆڤه‌ و ووتوێژ و تاوتویکردنه‌ له‌ نیوان مارکسیسته‌ ئه‌کادیمیه‌کانی دنیا و له‌لایه‌ن هه‌فته‌نامه‌ی (ویکلی ۆرکه‌ر‌)ه‌وه‌ رێکده‌خرێت له‌ له‌نده‌نی پایه‌ته‌ختی به‌ریتانیا و  باسه‌کانی رۆژانه‌ش له‌لایه‌ن چه‌ندین که‌سایه‌تی ئه‌کادیمی مارکسیستی  ناوداری جیهانییه‌وه‌ به‌رێوه‌ ده‌برێن . ویکلی وۆرکه‌ر هه‌فتانه‌مایه‌که‌ که‌ شرۆڤه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ و زانستی مارکسیزم به‌ بنه‌ما ده‌گرێت و رووپه‌ری هه‌فته‌نامه‌که‌شی به‌وپه‌ری دیموکراتی بۆ هه‌موو ئایدیاکان واڵا کردووه‌  سه‌رباری هه‌موو جیاوازیه‌کان له‌ پیناو ئه‌وه‌ی که‌ به‌ میتۆدی ره‌خنه‌ له‌ خۆ گرتن بتوانێت هه‌موو پارته‌ چه‌په‌کان له‌سه‌ر میزێک کۆبکاته‌وه‌ و له‌ بلاوبونه‌وه‌ی یه‌که‌مین ژماره‌شیه‌وه‌ له‌ ساڵانی هه‌شتاکانه‌وه‌ داوای رێکخراوبوونی پارته‌ چه‌په‌کان ده‌کات له‌ یه‌ک پارتی مارکسیستدا.، ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م هه‌فتانه‌مه‌یه‌ و نووسه‌ره‌کانی باسی ده‌که‌ن ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر مارکسیسته‌کان نه‌توانن دیموکراتیکانه‌ له‌ سه‌ر مێزێک کۆببنه‌وه‌ ئیدی چۆن ده‌توانن کۆمه‌ڵگا رێک بخه‌ن ؟ 

 جیاوازی زانکۆی کۆمۆنیزم ،  ئه‌م هه‌فه‌ته‌‌ تیۆرییه‌  له‌گه‌ڵ ڤیستیڤا‌ڵه‌ رۆتینیه‌کانی مارکسیزمدا ئه‌وه‌یه‌. لێره‌ که‌شوهه‌وایه‌کی ته‌واوی دیموکراسی به‌دی ده‌کرێت و  مارکسیسته‌کان لێره‌ به‌دوای ره‌خنه‌ و جیاوازیدا ده‌گه‌ڕێن له‌ بری وتاف و داواکاری سیاسی هه‌رزه‌یی، که‌ تاراده‌یه‌ک ده‌کرێت وه‌ک که‌لتوورێکی باوی ناو بزووتنه‌وه‌ مارکسیستییه‌ گشتیه‌کانی ئه‌مرۆ چاوی لێبکه‌ین

.
 ئێمه‌ وه‌ک مالپه‌ری ده‌نگه‌کان ئاماده‌ی زانکۆی کۆمۆنیزمی ئه‌مساڵ بووین  و هه‌م له‌به‌ر گرنگی باسه‌ تیۆری و زانستیه‌کان که‌ گرنگی ئه‌وتویان هه‌یه‌ هه‌ره‌وه‌ها بۆ زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی باسه‌کانی مه‌له‌فی کارل مارکس که‌ مالپه‌ری ده‌نگه‌کان ریکیخستووه‌ و روناکبیرانی کورد و بیانی تیایدا باسه‌کانیان له‌ دیدگای جیاوازه‌وه‌ له‌ سه‌ر مارکسیزم له‌دنیای ئه‌مرۆماندا شۆرڤه‌ ده‌که‌ن

باسی ئه‌مڕۆ  له‌ سه‌ر به‌ره‌ی دژه‌ی فاشیزم بوو،  له‌لایه‌ن بێن لویسه‌ وه‌ ئاماده‌کرابوو که‌ مارکسیستیکی به‌ریتانییه‌ ‌ ، باسه‌که‌ تایبه‌ت بوو به‌ فاشیزم له‌ به‌ریتانیا  و ئه‌و بزووتنه‌وه‌ توندره‌وه‌ ناسیۆنالیست- فاشیسته‌ی‌‌  که‌ ئه‌مرۆ له‌ شه‌قامه‌کانی به‌ریتانیادا به‌دی ده‌کرێن و له‌ ژێر ناوی “په‌یوه‌ندی به‌رگری ئینگلیزه‌کان و چه‌ند ناوێکی تردا” ئاسایشی ره‌وه‌نده‌ موسوڵمانه‌کانیان خستۆته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ و نائارامی سیاسیشییان هێناوه‌ته‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری به‌ریتانیا ، له‌ یه‌کێتییه‌ کرێکارایه‌کانه‌وه ‌‌بگره‌  هه‌تاوه‌کو گروپ و تاقمه‌ چه‌پره‌وه‌کانی تر.

بۆ درێژه‌ی بابه‌ت ته‌ماشای پاشکۆ بکه‌ن

Previous
Next

Leave a Reply