Skip to Content

Saturday, April 20th, 2024
پەڕلەمانى كوردستان و پەسەندكردنى فرەژنى … !

پەڕلەمانى كوردستان و پەسەندكردنى فرەژنى … !

Closed
by November 10, 2008 ژنان

 پەڕلەمانى كوردستان و پەسەندكردنى فرەژنى … !
 سەروەر كەریم

 Sarwar_kareem@yahoo.com
 
 لەماوەى چەند ڕوژى ڕابوردوودا ، پەڕلەمانى كوردستان بەفەڕمى بڕیارى فرەژنى پەسەندكرد.. هەڵبەتە ئەو پەسەندكردنە بەلاى منەوە زۆرسانایەو هیچ گومان هەڵناگرى ، چونكە ووڵاتێك دەستورەكەى لەسەر بنەماى شەریعەتى ئیسلام دامەزرابێت ، زۆرئاسانە هەموو بڕیارێك ، لەدژى مافەكانى ژنان پەسەندبكرێت .
 ئیسلام ڕێگەى داوەبەفرەژنى ، كەواتە پەڕلەمان بۆ دژى ئیسلام بوەستێتەوە خۆزۆرینەى ئەندامانى پەڕلەمان ئیسلامن ، ئەگەر ئەوبڕیارە قبوڵ نەكەن ئەوە دژى باوەڕەكەى خۆیان دەوەستنەوە ، بەڵام گرفتەكە لەوەدا نى یە كەئەوبڕیارە پەسەندكرا ، بەڵكو گرفتەكە لەوەدایە ، كۆمەڵگاى ئێمە سەدان كێشەى ئابورى و سیاسى و كۆمەڵایەتى بەربینى گرتوە ، كەچى پەڕلەمان نەك نایەت هەوڵى چاكردنى ئەو بوارانە بدات و ڕێگەچارەى گونجاویان بوبدۆزێتەوە و ، وەك بڕیارێك پەسەندى بكات و حكومەت ناچاربكات بۆجىَ بەجىَ كردنى ، تائەوەى ژیانى هاوڵاتیان بەرەوباشى بچێت و دەسەڵاتدارنیش ، بەئاگابێنن لەو ژیانە ناهەموارەى بەربینى بەئینسانەكانى ئەم كۆمەڵگایە گرتوە ، بەڵام پەڕلەمان خۆى لەقەرەى بابەتێكى لەو جۆرە نادات و هەمیشە خۆى لىَ بەدوور دەگرێت ، لەبەر ئەوەى ئەوان نوێنەرى حیزبەكانیانن و تەنها ئەوە جآ بەجآ دەكەن كە حیزبەكانیان دەیانەوێت . كاتێكیش بڕیارى فرەژنى پەسەند دەكەن ، لەبەر ئەوەى دەوڵەمەندو خاوەن دەسەڵاتەكان سودمەند دەبن و ئەو بڕیارە لە قازانجى ئەوانە بۆیە بەزووى پەسەند دەكرێت . وە هەموو پاساوەكانیش بۆ پەسەندكردنى ئەو بڕیارە بنەمایەكى لۆژیكى نى یە ، جگە لەوەى كۆمەڵگاى كوردى بەتوندى پەیوەست دەكاتەوە بەئایینەوەو ، بەمەش هەنگاوێك پاشەكشە بەڕەوتى علمانى دەكات و دواتریش لەهەنگاوەكانى دواترى دا دەیەوێت كۆمەڵگا بەتەواوى مۆركێكى ئایینى وەربگرێت . بۆیە كاتى ئەوەیە هەرچى ڕەوتى پێشكەوتو خوازو مەدەنى علمانى هەیە دەبێت دژى بەئیسلام كردنى كۆمەڵگا بێنە مەیدان . كار بۆ سەپاندنى كۆمەڵگایەكى علمانى بكەت ، كەكۆتایى دێت بەفرەژنى و بەشێكى زۆر لەمافەكانى دەستەبەر دەبێت .
 سلێمانى
 3/11/2008
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.