Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
چیرۆکەکانی کوڕێکی عاشق… پەسار

چیرۆکەکانی کوڕێکی عاشق… پەسار

Closed
by March 6, 2008 ئەدەب

"مەسجێک پڕ لە ماچ"

شەوێک کوڕێک مەی دەخواتەوە
دواتر چەند کچێک دەبینێت
لە زمانیان ناگات
بەڵام بە بوونیان دڵخۆشە
هاورێەکەی
بە دڵێکی پڕ لە گریانەوە
کلارنێتەکەی هەڵدەگرێت و
مۆسیقای وڵاتی کچەکان دەژەنێت
کورەکە
حەزی لە ماچێکە
ماچێک و هیچی تر
مەسجێک هات
تێیدا نووسراوە
"شەوت پڕ ماچ".
Pasar_pna@yahoo.com

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.