Skip to Content

Wednesday, October 27th, 2021

ڕاگه‌یاندنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق سه‌باره‌ت به‌ که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان

Be First!
by September 26, 2010 سەردەشت عوسمان

ڕاگه‌یاندنی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق سه‌باره‌ت به‌ که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان و شانۆگه‌ریه‌که‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان


پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ ناوی لیژنه‌ی لێکۆلینه‌وه‌ له‌ که‌یسی سه‌رده‌شت عوسمان له‌ 15 ئه‌یلولی ئه‌مساڵداپاش چاوه‌روانی چوار مانگ به‌ سه‌ر تیرۆرکردنی ئه‌م رۆژنامه‌ نوسه‌ ئازادیخوازه‌دا ڕاگه‌یاندنێکی بێ ناوه‌رۆکی ده‌رکردو تیایدا هاتووه‌ که‌ سه‌رده‌شت عوسمان له‌ لایه‌ن ئه‌نسار ئیسلامه‌وه‌ تیرۆر کراوه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌  به‌ڵینی به‌م رێکخراوه‌ داوه‌ کاریان له‌گه‌ڵدا بکا به‌ڵام به‌ڵینی کارکردنی له‌گه‌ڵیاندا نه‌بردووه‌ته‌ سه‌ر بۆیه‌ ئه‌وانیش کوشتویانه. وه‌ گوایا که‌سێک له‌ تاوانبارانی سه‌رده‌شت ده‌سگیر کراوه‌و دانی به‌ تاوانه‌که‌یدا ناوه‌.
هه‌رکه‌سێک چاو له‌م راگه‌یا‌ندنه بکا‌و گوێ بیستی قسه‌کانی به‌ ناو تاوانباره‌که‌ بێت بۆی ده‌ر ده‌که‌وێ که‌ ئه‌مه‌ شانۆگه‌ریه‌که‌و هیچی تر. دیاره ئه‌م شانۆگه‌ریه پاش هه‌وڵێکی زۆری پارتی بۆ وه‌ڵام به‌ ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌لکی کوردستان سازدراوه‌. وه‌ئه‌مرۆ پرسیاری خه‌لکی کوردستان له‌م شانۆگه‌ریه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نسار ئیسلام ئه‌وه‌نده‌ ئازادانه‌ بتوانێ که‌سێکی له‌ ناو چنگی ئه‌و زلهێزه‌ی پارتی ده‌ربکا و تیرۆری بکا ئه‌ی دیعایه‌ قه‌به‌و گه‌وره‌کانی پارتی چی لی هات که‌ ده‌ڵی کوردستان وبه‌تایبه‌تی ناوچه‌کانی ژێر کۆنترۆلی پارتی له‌ سایه‌ی بارزانیدا ئارامه‌ دووره‌ له‌ ده‌ستی تیرۆر؟!. 
ئه‌م راگه‌یاندنه‌ی پارتی به‌ ناوی لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌رکراوه‌ جگه‌ له‌وه‌ی بۆ چه‌واشه‌ کردنی خه‌لکی کوردستانه‌ له‌ سه‌ر ئه‌م که‌یسه‌ له‌ هه‌مان کاتدا هه‌ره‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌تره‌ له‌ خه‌لكی ئازادیخوازی کوردستان تا نوزه‌ی ره‌خنه‌و ناره‌زاتیه‌کانیشیان نه‌‌هێڵێ و زمانی ئازادی ببرێ و کوردستان بکرێته‌ دیکتاتۆرستان و هه‌ر ده‌نگێکی نارازی تاوانبار بار بکا به‌وه‌ی ده‌ستی تیرۆیستانی له‌ پشته‌.
سه‌رده‌شت عوسمان نه‌ک به‌ڵێنی کارکردنی دابێ به‌ ئه‌نسار ئیسلام به‌لکو که‌سێک بووه‌ له‌ مه‌یدانی خه‌باتدا بووه‌ له‌ دژی تیرۆر وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئیسلامی سیاسیدا، که‌سێکی مه‌ده‌نی و مۆدێرن بووه‌، له‌ دژی ناعه‌داله‌تی و نابه‌رابه‌ری بووه‌، نوسینه‌کانی به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌و ڕاستیه‌. هه‌ر بۆیه‌ تاوانبارکردنی سه‌رده‌شت عوسمان به‌م تاوانه‌ بێ به‌ڵگه‌و بێ ناوه‌رۆکه‌ ئامانجی سیاسی پارتی له‌ پشته‌ که‌ ده‌یه‌وێ به‌ جه‌ماوه‌ی ملیۆنی نارازی خه‌لکی کوردستان بڵی ئیوه‌ دیفاعتان له‌ که‌سێکی تیرۆرست کردووه‌ بۆیه‌ نارازی بوون له‌ پارتی.واته‌ خه‌لکی ئازادیخوازی کوردستانیش پشتیوانیان له‌ تیرۆرستان کردووه‌.
له‌ لای خه‌لکی کوردستان ئه‌م درۆیه‌ی پارتی نه‌ک ته‌نها ته‌مه‌نی کورته‌ به‌لکو هه‌ر له‌ رۆژی یه‌که‌می راگه‌یاندنه‌کداکۆتایی به‌ ته‌مه‌نی هات.هه‌ره‌شه‌کانی پێش تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت عوسمان هه‌ره‌شه‌ی ئه‌نسار ئیسلام نه‌بووه‌ هه‌ره‌شه‌ی کوشتنی بۆ ئه‌وه‌ لێ کراوه‌ نابێ له‌ سه‌ر پارتی و بارزانی بنوسێ. وه‌ هۆی تیرۆر کردنه‌شی ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ .
ملهوریه‌کانی پارتی بۆ سه‌ر خه‌لکی ئازادیخوازی کوردستان و به‌ تایبه‌ت رۆژنامه‌نوسانی ره‌خنه‌گر له‌ پارتی ماوه‌یه‌که‌‌ زۆر تو‌ند تر بوونه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌موو بوارێکدا. ئه‌م هێرشه‌ی پارتی  بۆ سه‌ر ئازادی زۆر توندتر بووه‌ته‌وه‌ هه‌ره‌شه‌کانیشی به‌رده‌وامه‌ ته‌نانه‌ت بۆ تیرۆرکردنی رۆژنامه‌ نووسان.

جه‌ماوه‌ری نارازی خه‌ڵکی کوردستان

ئێمه‌ وه‌ک حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق  وێڕای ئیدانه‌ کردنی ئه‌م راگه‌یاندنه‌ پوچه‌ ،بانگه‌وازتان ده‌که‌ین به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆتان ده‌کرێ ناره‌زایه‌تیه‌کانتان توند تر بکه‌نه‌وه‌ له‌ دژی ده‌سه‌ڵاتی ناسیونالیستی کوردستان چونکه‌ هێرشی ئه‌و توند تر بووه‌ته‌وه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ئێوه‌دا، ته‌نها به‌ هێزی یه‌کگرتووی ئێوه‌ ده‌کرێ ده‌سه‌لات واز له‌ ملهوریه‌کانی بهێنێ ، بێ ده‌نگ بوونی ئێوه‌ ته‌مه‌نی ئه‌م ملهوریانه‌ی ده‌سه‌لات درێژتر ده‌کاته‌وه‌. حزبی ئێمه‌ له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌م خه‌باته‌داڕاوه‌ستاوه به‌ کۆبونه‌وه‌تان له‌ ده‌وری کۆمۆنیزمی کرێکاری و حیزبی ئێمه‌ ڕیگای تێکشکاندنی هه‌رهێرشێکه‌ بۆ سه‌رتان رێگای کۆتایی هێنانه‌ به‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ. 

بژی ئازادی بی قه‌یدو شه‌رتی راده‌ربڕین
ریسوایی بۆ بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان

حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری چه‌پی عێراق
21/9/2010‌‌

Previous
Next

Leave a Reply