ڕاگەیاندنی دەزگای وارڤین بۆ پرسەکانی ژنان بۆ ڕای گشتی
بۆ رایگشتی
ژنان و چالاكوانانی بواری مافه‌كانی ژنان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن و به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی سیاسی هه‌رێم ئاماژه‌ی پێده‌كه‌ن له‌میانه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت. ئێمه لێره‌وه وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ به‌رچاوڕوونی هه‌موو لایه‌ك رایده‌گه‌یه‌نین ئیدی كاتی ئه‌وه هاتووه له‌هه‌موو ئاڵوگۆڕێكی سیاسی‌دا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم ره‌چاوی پێگه‌ی ژنان بكات و له‌ئاست واقیعی هه‌نووكه‌یی جیهان و ناوچه‌كه‌دا كاری جدی بكات بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی ژنان و رۆڵپێسپاردنیان له‌ناوه‌نده‌كانی بڕیارداندا.
به‌و پێییه‌ی ژنانی كورد له هه‌رێمی كوردستاندا به كرده‌وه سه‌لماندوویانه كه شایسته‌ی رێبه‌رایه‌تیكردنی كۆمه‌ڵگه‌ن و له‌توانایاندا هه‌یه له پێگه‌ی به‌رپرسیارێتیدا شانبه‌شانی پیاوان ئه‌ركی خۆیان راپه‌ڕێنن و له‌و رووه‌شه‌وه هیچیان له پیاوان كه‌متر نییه.
پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین، كه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ستهاتوون به‌رهه‌می ره‌نج و قوربانیدانی ژنانی ئه‌م هه‌رێمه‌ن و مایه‌ی ئه‌وه نین ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وه‌ك به‌خششێكی خۆی به‌ژنانی هه‌رێمی بفرۆشێته‌وه و به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێم به‌هه‌موو جومگه و ره‌نگه‌كانیه‌وه دانیپێدا ناوه له‌ئاستی خواست و ویستی ژنان و ئه‌و قوربانییه زۆره‌ی ژنان نییه، كه له‌پێناو ئازادی‌دا داویانه.
ئێمه وه‌ك (ده‌زگای وارڤین بۆ پرسه‌كانی ژن) لێره‌وه چه‌ند داواكارییه‌كی ره‌وای ژنانی هه‌رێم ده‌خه‌ینه به‌رچاوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌روبه‌ندی ئاڵوگۆڕی حكوومه‌ت و پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو له‌به‌رچاو بگیرێن و به‌پێچه‌وانه‌وه حكوومه‌ت و به‌رپرسانی سیاسی باڵای هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان به‌كه‌مته‌رخه‌م و وه‌ڵامنه‌ده‌ره‌وه‌ی خواستی ژنان ده‌زانین.
داواكارییه‌كان:
یه‌كه‌م: پێویسته وه‌ك ئه‌وه‌ی له په‌رله‌ماندا هاتووه، ئه‌و كۆتایه‌ی بۆ ژنان دیاریكراوه به‌هه‌مانشێوه له حكوومه‌تیشدا ره‌چاو بكرێت و سه‌دا 30 پۆسته وه‌زارییه‌كانی حكوومه‌تی داهاتوو بدرێت به‌ژنان به‌مه‌رجێك ئه‌و پشكه یه‌كێك له پۆسته وه‌زارییه گرنگه‌كانیش بگرێته‌وه.
دووهه‌م: داوا ده‌كه‌ین په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ به هیچ پێكهاته‌یه‌كی حكوومه‌ت نه‌دات ئه‌گه‌ربێت و ئه‌و رێژه‌یه بۆ ژنان ره‌چاو نه‌كات و پێویسته په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كار بهێنێت بۆ چه‌سپاندنی مافه‌كانی ژنان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه خۆی ده‌ریكردوون.
سێهه‌م: داوا ده‌كه‌ین له‌سه‌رجه‌م پۆسته ئیدارییه‌كاندا رێژه‌ی له‌سه‌دا سی بۆ ژنان ته‌رخان بكرێت و حكوومه‌تی داهاتوو به كرده‌وه بیسه‌لمێنێت كه بڕوای به یه‌كسانی و مافی چوونیه‌كی ژن و پیاو هه‌یه له به‌ده‌ستهێنانی پۆست‌دا.
چواره‌م: ئه‌نجومه‌نی خانمان وه‌ك پێكهاته‌یه‌ك به‌یاسا كار و ده‌سه‌ڵاتی رێكبخرێت و له‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای بگۆڕدرێت و ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنی پێبسپێردرێت و ئه‌ندامه‌كانی له‌رێگه‌ی میكانیزمێكی شه‌فاف و یاسایی و له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی هه‌ڵبژێردرێن و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه دووربخرێته‌وه له ده‌ستتێوه‌ردانی حزبی و وه‌كو ده‌زگایه‌كی خاوه‌ن بڕیار مامه‌ڵه بكات و ته‌نیا ئه‌نجومه‌نێكی راوێژكاری نه‌بێت.
پێنجه‌م: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی توندوتیژی دژ به ژنان به یاسا ده‌سه‌ڵاتی فراوان بكرێت و ئه‌ندام و به‌رپرسانی له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی هه‌ڵبژێردرێن و كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زاو باوه‌ڕبوو به پرسی ژنان له‌و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه كار بكه‌ن و هه‌روه‌ها پێویسته به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه دووربخرێته‌وه له‌ململانێی و موزایه‌ده‌ی سیاسیی نێوان كابینه‌كانی حكوومه‌ت و به‌شێوه‌یه‌كی ده‌وری ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه پابه‌ند بكرێت به راگه‌یاندنی ئاماره‌كانی توندوتیژی دژ به ژنان “به‌بێ ده‌ستكاری كردن”.
ده‌زگای وارڤین بۆ پرسه‌كانی ژن
31.3.2012