Skip to Content

Tuesday, April 16th, 2024
ڕۆژی له‌دایک بوون

ڕۆژی له‌دایک بوون

Closed
by August 7, 2008 ئەدەب

   
 له‌په‌نجه‌ره‌ی ژووره‌که‌وه‌
 په‌رده‌ پرته‌قاڵیه‌کانی
 دواهه‌مین ڕۆژێکی تری
 ساڵێکی که‌ی
 عومرێکی چه‌په‌رم لادا
 چه‌په‌ر له‌ئاوه‌دانی روح
 چه‌په‌ر له‌ده‌سکه‌نه‌ی گه‌نمی
 به‌فرمێسک ئاودراوی
 ڕه‌نجی خه‌سار
 چه‌په‌ر له‌بۆن و به‌رامی
 خه‌وه‌ وه‌نه‌وشه‌ییه‌کانی
 مناڵێتی و
 ئاره‌قه‌ی ئه‌سپه‌ شێته‌که‌ی
 ده‌شتی لاوی و
 چه‌په‌ر له‌هه‌ر چرپه‌ ڕازێ
 به‌نهێنی که‌دابێتم
 ڕۆژێ به‌گوێی مانگه‌شه‌ودا
 که‌چی ئه‌ڵێی
 شه‌پۆله‌ لاساره‌کانی
 روحی ده‌ریام
 ده‌مێ توڕه‌و سه‌رکه‌ش  هار
  ده‌مێ مه‌نگ و مه‌ست و بێدار
 ئه‌درێم به‌گابه‌ردی ڕۆخا و
 په‌لێکم ئه‌بێ به‌هه‌زار
 ئه‌بم به‌سه‌رچۆپی کێشی
 گه‌ڕیانی باو
 به‌ڵام ئه‌ی ژین
 تادوا چریکه‌ی مه‌لی دڵ
  تادوا شنه‌ی له‌سنگا ماو 
 عاشقێکی عیشق زاده‌م
 له‌تاڵێکی قژی زه‌ردی
 په‌ری ده‌ریا
 ده‌ست به‌ر ناده‌م
 
 5.6.2008 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.