Skip to Content

Tuesday, June 22nd, 2021

ڤه‌له‌نتاین … به‌ندی عه‌لی

Be First!
by February 15, 2012 هۆنراوە

پێکه‌وه‌ چووینه‌وه‌ جێژوان
بۆ ژێر سێبه‌ری هه‌مان دار
باکی مه‌رگمان نه‌بوو هیچمان
به‌ده‌ست والیه‌کی زۆردار
له‌وه‌رزی وه‌یشومه‌ی جه‌نگا
 دوور له‌داب و عورفی کوشتار
گوڵی سوورمان دا به‌یه‌کتر
ئه‌وی سه‌رکه‌ش ، منی لاسار

ووتیان یاساغه عیشق ئه‌مڕۆ
وه‌لێ ئێمه‌ هه‌ر نه‌ترساین
ووتیان هه‌ر کوفره‌ ئه‌م جورمه‌
وه‌لێ تانه‌ ته‌فره‌ی نه‌داین
ووتیان سه‌خته‌ سزای والی
له‌جێی خۆمان هه‌ر نه‌جوڵاین
له‌و ڕۆژه‌وه .. ئیتر ئه‌و بوو
به‌گوڵی سوور ، من فه‌له‌نتاین

Previous
Next

Leave a Reply