Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
کەنەدا- سیمینارێکی رۆشنبیری لە ماڵی کورد بۆ پرۆفیسۆر ئەمیر حەسەن پور ڕێکدەخرێت

کەنەدا- سیمینارێکی رۆشنبیری لە ماڵی کورد بۆ پرۆفیسۆر ئەمیر حەسەن پور ڕێکدەخرێت

Closed
by November 12, 2010 زمان

کەنەدا ، سیمینارێکی رۆشنبیری لە ماڵی کورد بۆ پرۆفیسۆر ئەمیر حەسەن پور ڕێکدەخرێت 
عوسمان عەلی . کەنەدا

 

لە چوار چێوەی چالاکییەکانی بواری ڕۆشنبیری و کەلتووری ماڵی کورد لە تۆرونتۆ ، ئێوارەی رۆژی یەک شەممە 14/11/2010  کاتژمێر 3.30 ی ئێوارە سیمینارێکی رۆشنبیری لە هۆڵی ماڵی کورد بۆ پرۆفیسۆر ئەمیر حەسەن پور مامۆستای مێژوو و کولتووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانکۆی تۆرونتۆ سازدەکات .
لەم سیمنیارەدا بابەتی چۆنێتی دەستنیشانکردنی زمانێکی ستانداردی کوردی و کێشەکانی  لە دوای ڕووداوەکانی ساڵی 1991ی  باس دەکرێت .
رۆژ / یەک شەممە  / 14/11/2010                                                                                               
ناونیشان : ماڵی کورد /   1658 ڤیکتۆریا پارک ، تۆرونتۆ . کەنەدا                                                    
Address ;                  
Kurdish house ، 1658 victoria park Ave . Toronto . Canada

ئەمیر حەسەن پور ، لە ساڵی 1972 لە زانکۆی تاران بەشی زمانناسی خوێندنی تەواو کردووە و پاشان ، لە ساڵی 1987 وە  لە زانکۆکانی کەنەدا مامۆستا بووە  ، لە ساڵی 1992 لە دانشگای ئیلینۆی ئەمریکا ناسنامەی دوکتورای کۆمینیکەیشنی لەسەر لێکۆلینەوەی زمانی ستاندارتی کوردی بەدەست هێناوە .  ماوەی 10 ساڵیشە مامۆستایە لە زانکۆی تۆرونتۆ .
هاتن بۆ هەمووانە ، بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بەم ژمارانەی خوارەوە بکەن .

416-  508 4415
647-  891 0325
416-  274 2771
ڕاگەیاندنی ماڵی کورد / تۆرونتۆ

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.