Skip to Content

Wednesday, October 27th, 2021

گرتنی عه‌لی مه‌حمود و چالاکڤانانیتر ژێرپێخستنی مافه‌کانی مرۆڤه

Be First!
by February 5, 2011 گشتی

 

رژێمی ئیسلامی ئێران رۆژانه‌ چاڵاکڤانانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌سه‌ر ئازادی بیروباوه‌ر و به‌رگری له‌ مافه‌کانی مرۆڤ له‌سێداره‌ ده‌دات، رۆژانه‌ مرۆڤی کورد له‌به‌ر خه‌باتیان بۆ ئازادی و رزگاری نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌گرێ، له‌ زیندانیان ده‌په‌ستێ و تیرۆریان ده‌کات، ده‌شت و چیاکانی کوردستان تۆپباران ده‌کات، گونده‌ سنوریه‌کان تۆپباران ده‌کات و جۆتیارنی کورد ده‌کوژێ، ژیانی جوتیارانی بێبه‌رگری کورد تێکده‌دات و ناچاری بارکردنیان ده‌کات. ئه‌وه‌ی رژێمی ئیسلامی ئێران ده‌یکات، تیرۆریزم و تاوانکارییه‌، پیشێلکردنی مافه‌ گه‌ردونیه‌کانی مرۆڤه‌، پیشێلکردنی مافی گه‌لانه‌، پێشێلکردنی سه‌رداری ستاتی سه‌ربه‌خۆی دراوسێیه‌.
هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی چاڵاکڤانانی مافه‌کانی مرۆڤ ماوه‌یه‌که‌ گه‌یشتۆته‌ ئاستێکی مه‌ترسیدار، که‌ هه‌موو مرۆڤدۆستانی کوردستان و جیهانی ته‌واو نیگه‌ران کردووه‌. هه‌ر له‌م روانگه‌یه‌وه‌ چالاکڤانی ماندونه‌ناس عه‌لی مه‌حمود و هاوبیرانی ئه‌و مام هه‌ژار و د. ناجی و که‌سانیتر له‌به‌رده‌م کۆنسولخانه‌ی ئێران له‌ هه‌ولێر خۆپیشاندانیان کردوه‌ و پرۆتستۆی تاوانکاریه‌کانی رژێمی ئیسلامی ئێرانیان کردووه‌. ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ کردوویانه‌ مافی ره‌وای خه‌ڵکی کوردستانه‌ چ سه‌باره‌ت به‌ پیشێلکردنی مافه‌کانی ‌مرۆڤ، چ  سه‌باره‌ت به‌ به‌رگری له‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کورد له‌ رۆژهه‌لاتی کوردستاندا.
به‌پێی گوتنی چالاکڤانی ماندونه‌ناس عه‌لی مه‌حمود ئه‌وانه‌ له‌لایه‌ن کونسوڵ ئێرانه‌وه‌ سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌ گوایه‌ به‌ردبارانی کونسولخانه‌یان کردووه‌، هه‌روه‌ها تۆمه‌تی دراندنی وینه‌ی جه‌لال تاله‌بانی سه‌رۆکی ئێراقیان خراوه‌ته‌ پاڵ. وادیاره‌ تۆمه‌تی دووه‌م ده‌سه‌لاتی پارتی له‌سه‌ریانی تۆمار کردووه‌، ئه‌وه‌ش واپێده‌چێ بۆ داپۆشینی هاوکاریه‌که‌یانه‌ بۆ رژێمی ئێران.  سه‌یره‌ تۆمارکردنی سکاڵا یه‌کسان نییه‌ به‌ گرتن و زیندانی کردن. چۆن ده‌کرێ هه‌ر که‌ سکاڵا تۆمار کرا یه‌کسه‌ر خه‌ڵک راپێچی زیندان بکه‌ن. نه‌بیستراوه‌ سکالا له‌ به‌رپرسان کرابێ و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ گیرابن. واپێده‌چێ تۆمه‌تی دراندنی وێنه‌ی تاله‌بانی هه‌لبه‌ستراوه‌. به‌ردبارانکردن ئه‌گه‌ر رووبدات له‌هیچ وڵاتێکی ئازاددا نه‌بۆته‌هۆی گرتن و فراندن. له‌ئه‌گه‌ری له‌کۆنترۆل ده‌رچوونی خۆپیشاندان و پێکداداندا ده‌کرێ پۆلیس به‌م کاری گرتنی کاتی‌ هه‌لسێ. نه‌زانراوه‌ خۆپیشاندانه‌که‌ی ئه‌م چالاکڤانانه‌ له‌ کۆنترۆل ده‌رچووبێ.
دوای به‌ده‌نگ هاتنی سه‌رتاسه‌ری له‌ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا ‌له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ی هێزه‌کانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌لاتی پارتی، چاڵاکڤان عه‌لی مه‌حمود ئازاد ده‌کرێ ئه‌ویش به‌که‌فاله‌ت! هاورێکانی ئه‌و هه‌ر گیراون! ئه‌م که‌فاله‌ته‌ بۆچی؟! وادیاره‌ درێژه‌ی چاودێریکردنه‌ به‌شێوه‌یه‌کی باشتر. ‌وادیاره‌ خۆپیشاندان دژی له‌سێداره‌دانی ئازادیخوازانی کورد تاوانه‌ و بێ سزای ده‌رونی یا فیزیکی ده‌ربازی نابێت.
پ.د.ک قه‌ده‌غه‌ی چاڵاکیه‌کانی پ.چ.د.ک له‌ ناوچه‌کانی ژێرده‌ستی خۆیدا کردووه‌، ئه‌ندامانی ئه‌م پارته‌ هه‌میشه‌ له‌ژێر چاودێری پاراستنی پارتیدان. ئه‌گه‌رچی ئه‌و پارته‌ به‌پێی پره‌نسیپه‌ دیموکراسیه‌کان کارد ده‌کات و مۆڵه‌تی وه‌رگرتووه‌. مام هه‌ژار و د. ناجی ئه‌ندامی پ.چ.د.ک ن، بۆیه‌ وادیاره‌ تاوانه‌که‌ی ئه‌وان دوو قاته‌.
شایانی گوتنه‌ ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی دۆستی ئێران و تورکیان‌ و ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌وان ده‌که‌ن. پارتی کێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ ئه‌و ستاتانه‌ کورد ده‌کوژن و ده‌چه‌وسێننه‌وه‌. ئه‌م هه‌نگاوه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ پۆلیتیکی خۆی سه‌باره‌ت به‌م ولاتانه‌‌ یه‌کده‌گرێته‌وه‌. به‌مجۆره‌ پارتی به‌م کرده‌وه‌یه‌ جاریکی دیکه‌ دڵسۆزی خۆێ بۆ ئێرانی ئاغای له‌مێژینه‌ی راده‌گه‌یه‌نێ.‌ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی له‌هه‌ولێر کردوویه‌تی، جێبه‌جێکردنی داواکاریه‌کانی ستاتی دژبه‌کوردی ئیرانه، سه‌نگه‌رگرتنه‌ دژی خه‌باتی مرۆڤدۆستانه‌ی چاڵاکڤانان.
بێگومان گرتنی ئه‌و چاڵاکڤانانه‌ بۆشایی نیوان خه‌ڵک و ده‌سه‌لاتی خۆسه‌پێنه‌ری پارتی فراوانتر ده‌کات، چونکه ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ به‌گشتی کارێکی دژ به‌ تێگه‌یشتنی ئاسایی خه‌ڵکی کوردستانه‌. وادیاره‌ به‌تۆمه‌تهه‌لبه‌ستن و گرتن پارتی ده‌یه‌وێ‌ خه‌ڵکی ئازادیخواز بتۆقینێ، ئاغاکانی توڕه‌ نه‌که‌ن و له‌کاری له‌مشیوه‌یه‌ دووریان بخاته‌وه‌، به‌لام واپێده‌چێ ئه‌م کاره‌ و کاری له‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجامی باشی بۆ پارتی نابێت.

شاخه‌وان شۆڕش
2ی فێبریوه‌ری 2
011

Previous
Next

Leave a Reply