Skip to Content

Sunday, June 13th, 2021

گفتوگۆ لەگەڵ پرۆفیسۆر دۆكتۆر مستەفا زەڵمی

Be First!
by June 6, 2012 گشتی



پرۆفیسۆر دۆكتۆر مستەفا زەڵمی:

– مه‌زهه‌ب له‌ ئيسلام دا نييه‌.

— بە هیچ شێوەیەك (نەسخ) لە قورئاندا نییە.

– ئەو مەرج وپێناسانەی بۆ (ئیجتیهاد) دانراون هەڵەن.

– سوننەتی پێغەمبەر (د.خ) سروش (الوحی) نییە.

-پاش سی وپێنج ساڵ بەراوردی قانوون و قورئان ئێستا دەزانم خودا چەند گەورەیە.

– لەچەندان كۆنگرەی جیهانی بە تەقریری پزیشكی دەرم خستووە، خەتەنەی كچان پانزە نەخۆشی لێ‌ پەیدا دەبێت.

پرۆفیسۆر دۆكتۆر مستەفا زەڵمی زانایێكی گەورە و سەنگینی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە، كتێبەكانی ئەو ئێستا لە زانكۆكانی جیهان بە شێوەی مەنهەج دەخوێندرێن.
بۆچوونە نوێیەكانی ئەو لەسەر تەڵاق و نەسخ و خەتەنە و سوننەت و رەجم و مەزهەب و كۆمەڵە چەمكێكی دیكەی ئایینی مشتومڕێكی زۆریان لە نێو مامۆستایانی ئایینی دروست كردووە. زەڵمی تاكو ئێستاش لە نووسین بەردەوامە و چەند پرۆژەیەكی گرنگی بە دەستەوەیە. ئێمە دوای ئەوەی لە ڕێگای دكتۆر ئەحمەد بالیسانی بە خزمەت ئەم زانا پڕ زانستە گەیشتین بە باشمانزانی چەند پرسیارێكی جەدەلئامێزی ئاڕاستە بكەین، جەنابیشیان هەر چەند باری تەندروستی باش نەبوو، بەڵام بە زمانێكی شیرین وەڵامی پرسیارەكانی ئێمەی دایەوە.

دیمانە: حەیدەر عەبدوڵڵا


هەموومان دەزانین پرۆفیسۆر دكتۆر مستەفا زەڵمێ‌ كێیە، بەڵام حەزدەكەین بە كورتی لە زمانی خۆتەوە بزانین تۆ كێیت؟
لەبارەی ئەم پرسیارە داوای لێبووردن دەكەم، نامەوێت باسی خۆم بكەم بە خراپ یان بە چاك، ژیاننامەی خۆم نووسیوەتەوە، یەكێك هەیە بۆم پێدا دەچێتەوە. ئەوەی ڕوونە من فەقێ‌ بووم، دوانزەساڵا لە لای مەلا چاكەكان خوێندوومە، پێنج ساڵا لە ئێران لای مەلا هەرە باشەكان لە عێراقیش حەفتساڵ لای بژاردە مەلا خوێندوومە. ئیجازەی مەلایەتیم وەرگرتوە، بە داخەوە بەم خوێندنە نە فێری دین بووم نە فێری دنیا بووم، مەبەستم لەم شێوە (تدریس)ەیە كە هەبوو، زانستەكانی نەحو و صەرف و مەنتق و بەلاغە ئوصول و …. زانستی گەورەن بەڵام گەر بەرهەمهێن نەبن هیچ سوودێكیان نییە. واتا گەورەیی ئەو زانستانە لە بەرهەمهێنانە نەك خولانەوە بە دەوری خۆیان. بە نموونە تۆ پێنج دەفتەر دینارت پێیە دەچی بۆ شوێنێك هیچ دووكان و خواردن و خواردنەوەیەكی لێ‌ نییە، دەی تۆش برسی و تینوتە، پێم بڵێ‌ ئەم پارەیە لەم كاتەدا سوودی چییە؟ ئەم زانستە ئالیانە لە خودی خۆیاندا سوودیان نییە، بەڵكوو سوودە زۆرە و گەورەكەیان لە بەرهەمهێنانەوە دەردەكەوێت.

فەرموودەی پێغەمبەرە (د.خ) (اختلاف امتی رحمە) كەچی دەبینین ناكۆكی و دووبەرەكی زیانی زۆری لە ئیسلام داوە، بە بۆچوونی جەنابت ئەمە چۆن لێكدەدرێتەوە؟
ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر (د.خ)، ئەگەر فەرموودەبێت، جیاوازە لە گەڵ پیادەكرن(تطبیق)ی ئیسلام، خۆی لە پێش (ئیختلاف)ی فوقەها (مەداریسی فیقهی) هەبوون، قوتابخانەی (ئەهلی ڕەئی) پێشەواكەی ئەبو حەنیفە بوو لە كوفە، (مەدرەسەی ئەهلی حەدیسیش) پێشەواكەی ئیمامی مالیك بوو لە مەدینە. دوای مردنی خاوەنی ئەم قوتابخانانە دەمارگیری شوێنكەوتووان بە هاوكاری كاربەدەستان قوتابخانەكانیان كرد بە (مەزهەب)، ئەمە لە سەردەمی ئەمەوی. هەقیقەتەن مەزهەب لە ئیسلامدا نییە، برۆ بگەڕێ‌ نە لە قورئان، نە لە سوننەتی پێغەمبەر، نە لە (تەتبیقی) چوار خولەفای ئیسلام مەزهەب نادۆزییەوە.
(ئیختلافی) ئوممەت ئەمە نییە، (ئیختلافی) ئوممەت بریتییە لە بۆچوونی هەمەجۆر لە سەر ئەساسی قورئان و سوننەتی پێغەمبەر (د.خ).
ئەحمەد ئەمین زانایێكی میسڕییە، لە گۆڤاری (المنار) نووسیویەتی و دەڵێ‌: لە ساڵی 1946داوایان لە شەش زانای میسری كرد بۆ ئەوەی قانوونێكی مەدەنی لەسەر مەبدەئی ئیسلام بۆ وڵات دابنێن، لەم شەش زانایە دوویان شافیعی بوون، دوویان مالیكی بوون، دووییان حەنەفی بوون. ئەمانە لە نێوان خۆیان بوو بە ناكۆكییان و چوون بە گژ یەكتردا، ئەو گوتی دەبێ‌ حەنەفی بێت، ئەو گوتی دەبێ‌ شافیعی بێت، ئەو گوتی دەبێ‌ مالیكی بێت، پاش شەش مانگ بە دوایاندا ناردن یەك وشەشیان ئامادە نەكردبوو! ئینجا پێیان وترا بەرپرسیاری دەكەوێتە ئەستۆی ئێوە، لەمەودوا ئێمە دەچین لە فەڕەنسا و ئیتاڵیا و سویسڕا قانوون دەهێنین لەسەر میسڕ جێ بەجێی دەكەین.
ئایا (ئیجتهاد) هەڵگۆزینی (ئەحكام) بە گوێرەی واقیع بەبێ‌ (ثوابت)دەكرێ‌؟
(ئیجتهاد) كە لە كتێبی (اصول فقە)یەكاندا باس كراوە، بۆ نموونە كە دەڵێ‌:
1- ان یكون حرا.
2-ان یكون ذكرا.
3- ان یكون مسلما.
ئەم پێناسە و مەرجانە هەمووی هەڵەن، یەكەم (حر) و(عبد) هەر لەسەرەتای ئیسلامەوە نەماون. دووەم: ژن هێندێجار لە پیاو عاقڵترە. سێیەم: سێیەم: موسڵمان بێت بۆ كاروباری ئیسلام، دەنا بۆ كاری دنیا هێندێجار كابرایێكی مەسیحی لە بوارێكی وەك ئابووری دا خەبیرترە.
پوختەی قسان ئەم مەرجانە هەموویان هەڵەن.
من سێ‌ مەرجم بۆ داناوە.
یانی دكتۆر تۆ ئیجتهادت لە ئیجتهاد كردووە؟
ئافەرین بەڵێ‌. نووسیومە مەرجەكانی (ئیجتهاد) سیانن:
1- ان یكون ملما بمقاصد الشریعە.
2-ان یكون ملما بمستلزمات الحیاە.
3- ان یكون ملما بالعلاقە بین مقاصد الشریعە ومستلزمات الحیاە.
خودا دەفەرمووێ‌: (وما أرسلناك الا رحمە للعالمین) كەواتە خودا پێغەمبەری بۆ بەرژەوەندی مرۆڤ بە گشتی ناردووە، نەك تەنها موسڵمان بە تەنیا، لەم ئایەتە هەموو حەڵا و حەڕامێك ڕوون دەبێتەوە.
بەڵام دكتۆر لە یادمان نەچێ‌ لەوەیە ئەم مەرجانە بۆ سەردەمی كۆن شیابن، ئەم مەرجانەی تۆش بۆ ئەو سەردەمە گونجاوبن؟
منیش دەڵێم ئەمە بۆ چەرخی خۆیان باش بوون، بەڵام گەر بێیتە سەر(مەنتق) و (عەقڵ)دەبێ‌ (مقاصیدی شەریعە) و پێداویستییەكانی ژیان بزانی، چونكە تۆ شەریعەت لە سەر ژیان پیادە دەكەی، كە لە ژیان جاهیل بیت بە چ جۆرێك ئەم ئیجتهادە دەكەیت؟

لێرەدا پرسیارێكی گرنگت ورووژاند، تۆ پێت وایە عەقڵ و عیلم لە یەكتر جیاوازن؟

بەڵێ‌ ئەمە زۆر ڕاستە، گەلێجار دەبینین عالم شێتە.مامۆستاێكی ئلیینی پێنجوێنی هەبوو، زۆر زانابوو، بەڵام لە بەر زیرەكی شێت بوو بوو. مامۆستایێكی دیكە لەوێ‌ هەبوو دەڵێن : فەقیێەك چووە لای داوای جێگەی لێ‌ كردووە، ئەو مەلایە قسەی پێ وتوە و دەری كردووە، بەڵام سبەی جامانەكەی بەلای سپیەكە وەردەگێڕێ‌ و دەچێت بۆ لای بەخێرهاتنێكی گەرمی دەكات و جێگەی دەكاتەوە. ئەمەم لە دەمی كوڕەكەی بیستوە.
لە بارەی ناسیخ و مەنسووخ …ئایا ئەو ئایەتانەی مەنسووخن بە هۆی یاسای كاتییەوە بووە؟ ئایا دەشێ‌ حوكمەكانیان جارێكی تر بگەڕێتەوە؟
كاكە بە هیچ شێوەیەك نەسخ لە قورئاندا نییە تا حوكمەكەی بگەڕێتەوە، شتێك كە نەبێت چۆن دەگەڕێتەوە؟ تۆ لێم بپرسە هۆكارەكانی (نسخ) لە قورئاندا چین؟ پێم بڵێ‌: حیكمەتی (نسخ) چییە؟ ئەو ئایەتە كامەیە كە ئایەتێكی دیكەی (نسخ) كردووە؟
دەبێ‌ چەند شێمانە(احتمال)ێك دابنێین و بڵێین ئەمانە هۆكاری نەسخن:
یەكەم: ئایا خودا پێشتر نەیدەزانی ئەو ئایەتەی لە بری ئەم ئایەت بێنێ‌؟ ئایا نەیدەزانی ئەم حكومە باشتر لە حكومە لە كاركەوتووەكە؟ ئەمەش نیسبەتی نەزانینە بۆ خودا، پەنا بە خودا.
دووەم: دەیزانی بەڵام نەیدەتوانی ئەم حكومە لە سەرەتادا نەهێنێ‌. ئەمەش بێتوانایی خودا دەردەخات پەنا بە خودا.
سێیەم: دەیزانی ئەم حوكمە ناسیخە باشترە لە مەنسووخەكە بەڵام گوتی قەینا باجارێ‌ وابێت. ئەمەش پێی دەڵێن گاڵتەجاری، خودا لەمە بە دوورە.
چوارەم: رۆژهەڵاتناسەكان دەڵێن كاتی (محمد)بانگەوازی لاواز بوو، موجامەلەی غەیرە موسڵمانەكانی دەكرد و بە ئاشتی لە گەڵی هەڵ دەكردن، بەڵام كاتێ‌ بە هێز بوو پەیامەكەی لە ئاشتییەوە گۆڕا بۆ بۆ شەڕ و تۆقاندن. ئەمەش هەڵەیە چونكە لێرە باسی خودایە نەك (محمد د.خ)!
پێنجەم: موفەسیرەكان دەڵێن: سەرەتا (مەسلەحەتەكە) وابوو ئایەتی (مەنسووخ) بێت، بەڵام كاتێك بەرژەوەندی نەما ئایەتی (ناسخ) هات. ئەگەر بە قسەی ئەوانە بێت ئەوە دەبوو قورئان هەمووی (نەسخ) كراباوە، چونكە هەزاران جار بەرژەوەندی مرۆڤ گۆڕاوە و لە گۆڕان دایە.
پێوەری (نەسخ) چییە؟ ئەم ئایەتە بۆچی لە بەر ئەو ئایەتە (نسخ)بووە؟دیارە ئەمە بە هاودژی (التناقض)دەزانرێت. (تناقض)یش یانزە مەرجی هەیە، سیانیان ئیجابین:
وحدە الموضوع.
وحدە المحمول
وحدە……
بە (محمد) ڕەمەزانم گوت: لە قورئاندا ئایەتی هاودژ هەیە؟

گوتی: ئەستەغفیروڵڵا. گوتم:كەواتە بۆ نەسخیش ئەستەغفیڕوڵڵا.

زۆرباشە مامۆستا زانیمان (نەسخ) لە قورئاندا نییە، دیارە لەمە تۆ تەنیا نیت، هەندێ‌ لە زاناكانی دیكەش ئەم قسەیە دەكەن، حەزدەكەم قسەی نوێی تۆ لەم بارەی (نسخ) ببیستم؟

لە زەمانی پێغەمبەر بە زۆر شتیان گوتوە (نسخ) بۆ نمونە بە (بیان مجمل) و (رخصە)و (تقیدالنص المطلق) و (تقید النص العام) و (تدرج)یان گوتوە: (نەسخ). زانای ئوصوڵی دەیگوت فلان یاوەری پێغەمبەر (د.خ) گوتوەیەتی ئەم ئایەتە نەسخە ..نەیدەزانی ئەو وشەی نەسخی بە مانایێكی دیكە بەكار هێناوە.

قانوون و شەریعەت جیاوازی و ناكۆكییان چییە؟

شەریعەت بە سێ‌ مانا هاتووە:
یەكەم مانای (اخص) كە قورئانی پیرۆزە.
دووەم: مانای (خاص) كە دەقی شەرعییە.
سیێەم مانی (عام) كە فیقهی ئیسلامیش دەگرێتەوە.
من ئەم سیانەم لە گەڵ قانوون بەراورد كردوون، شەریعە و قانوون هەردووكیان لە خزمەتكردنی مرۆڤ هاوبەشن، هەردووكیان سیستەمی ژیان رێك دەخەن.
بەڵام شەریعەت سەرچاوەكەی سروشە قابیلی گۆڕان و گۆڕین نییە، دوورە لە سەهو و لە بیرچووەنەوە، بەڵام قانوون سەرچاوەكەی عەقڵی مرۆڤە و قابیلی گۆڕین و گۆڕانە، هەروەها مانای قورئانیش شایەنی گۆڕینە لە زەمەنێكەوە بۆ زەمەنێكی دیكە. بە نموونە:(وأعدوا لهم ما استگعتم من قوە)كاتی خۆی هێز شمشێر و درع و …تاد، بەڵام ئەمڕۆ(قوەت) بریتییە لە چەكی نەوەوی و چەكی تازە و زەبەلاح.
زۆرجار مرۆڤی زانا دەبینین لە ئایین پشت هەڵدەكات و بەرەو ئیلحاد مل دەنێت؟
ئەمە هەر لەسەرەتاوە زانا نەبووە. باپێت بڵێم پلەی زانست چەند جۆرێكە:
یەكەم: هەرە بەرزی (یقین)ە.
دووەم: نەفامی ئاوێتە(جەهل المركب).
سێیەم: چاولێكەری (التقلید).
چوارەم: (ظن تصور طرف الراجح.)
پێنجەم: الوهم.
شەشەم: الشك.
حەوتەم: التخیل.
پلەی یەكەم كە یەقینە ئیمانی تەواو و كامڵە، من ئێستا سەت ئەوەندە ئیمانم باشتر و بەهێزترە لە وەختێ‌ كە مەلا بووم. چونكە ئێستا بە بەڵگەی عەقڵی بۆم دەركەوتووە خودا هەیە، ئەو وەخت ئیمانی من تەقلیدی بوو، بەڵام ئێستا یەقینییە.
پاش سی وپێنج ساڵ بەراوردی قانوون و قورئان ئێستا دەزانم خودا چەند گەورەیە.
پەیوەندی نێوان فەلەسفە و ئایین چۆن لێك دەدەیەوە؟
سوقرات دەڵێ‌: هەمووشتێك چوار هۆی هەیە:
1- هۆی كارا، بۆ نموونە هۆی كارای ئەم تەپڵەكەیە نەجارەكەیە.
2- هۆی ماددی: دارەكەیە.
3- هۆی (صوریە) شكڵەكەیەتی.
4- هۆی مەبەست، بەكارهێنانەكەیەتی.
فەلسەفەی كۆن چەند جۆرێكە، جۆرێكیان دەڵێ‌: جیهان دروستكراوی سروشتە. بەشێكیان دەڵێن: دروستكراوی خودایە. ئیبنو روشد و فارابی ویستیان هەماهەنگی لە نێوان فەلسەفەی كۆن و نوێدا پەیدا بكەن. فەلسەفەی هەقیقی زیان لە مرۆڤ دوور دەخاتەوە و فێری حیكمەتی دەكات، دەی كەواتە قورئان پڕە لە فەلسەفە.
سوقڕات فەیلەسووفێكی گەورە و زانا بووە، قسەیەكی هەیە دەڵێ‌: (القانون مایحلو للاقوی) تائەمڕۆش ئەمە وایە. ئەم قسەیە كە دووهەزار ساڵ پێش زایین كردوویەتی دەڵێی ئەمڕۆ كردوویەتی. هەموو حیزبە دەستەڵاتدارەكانی دنیا قانوون بۆ بەرژەوەندی مانەوەی خۆیان دادەنێن.
سوقڕات حوكمی لەسێدارەدانی بەسەردا چەسپا، كە بردیانە بەندیخانە وتی: (رێز لە قانوون بگرن، با هەرچەند ئەم قانوونە ستەمكارانەش بێت!)
پێویستە رێز لە قانوون بگرین بۆ ئەوەی پاشاگەردانی دروست نەبێت. دەی ئەمە چ فەلسەفەیەكی بەهێزە، دەبێ‌ ئەوەش لە بیر نەكەین كە هەموو هەقیقەتێك خزمەتی ئیسلام دەكات.
لە بارەی تەسەووفەوە زۆر گوتراوە، زۆر نووسراوە، نازانم قسەی جەنابت لە بارەی ئەم چەمكەوە چییە؟
رمن پێم وایە دەبێ‌ هەموو مرۆڤێك تەسەووفی تێدا بێت. تەسەووف بەو مانایەی دەبێ‌(جانیبی مەعنەویت) بە هێزتر بێت لە لایەنی ماددی، لایەنی خودات بە هێزتر بێت لە لایەنی دنیایی. هەموو موسڵمانێك دەبێ‌ (موتەسەوویف) بێت بەڵام بەم شێوەیەی باسم كرد كە خودا دەیەوێت نەك هەواو ئارەزوو.
هێندێ‌ پێیان وایە ئایینی ئیسلام لە ڕووانگەی تەكنۆلۆژیاوە دواكەوتووە ئەمە تا چەند ڕاستە؟
ئەم قسەیە عەمەلییەن ڕاستە، چونكە موسڵمانان یان زاناكانیان زیاتر خەریكی (خیلافاتی مەزهەبی) و شتی لاوەكین. بە نموونە لەوانەبە لە سەر بابی (الطهارە) سەت تەن وەرقە نووسرابێت، ئەمە بۆ؟ راستیەكەی ئێمەی موسڵمان (ئایاتی) گەردوونیمان پشت گوێ‌ خستووە…من ساڵی 1943لای مامۆستا باقر دەمخوێند، دەیوت هەورە تریشقە فریشتەكانن بە قەمچی لە هەور دەدەن، بۆیە دەنەڕێنێت. دەیوت هەور بۆ باران وەك پێژنگ وایە ..دەی لە كاتێكدا لە كوردستان كەسێ‌ نەبوو وەك ئەو زانا بێت، بەڵام لە ڕوانگەی دنیا و ژیان كۆڵەواربوو. كەچی قورئان زۆر بە جوانی باسی ئەم شتانەی كردووە. ڕەوشت و عەقیدە بۆ ئەوەیە كە تۆ مرۆڤێكت لێ‌ دەرچێت بەرهەم هێن بیت، لە هەموو بوارەكانی ژیان. مامۆستای وامان هەیە ئێستاش باوەڕ بە چوونە سەرمانگ ناكات. كەواتە ئەوان ڕاست دەكەن كە دەڵێن موسڵمان دواكەوتوون، بەڵام ئەمە لە ڕوانگەی كردەیی (العملی)، نەك واقیعی كە شەریعەت لە لووتكەدایە.
ئایا سوننەت وەحییە یان نا؟
نەخێر، بە هیچ شێوەیەك سوننەت وەحی نییە، (وماینطق عن الهوی ان هو الا وحی یوحی)،كەسانێك هەن دەڵێن سوننەت وەحییە، كەسانی دیكەش هەن دەڵێن سوننەت وەحییە، بەڵام ئەمان هەمووی هەڵەن، وەزیفەی پێغەمبەر (د.خ) (تبیان) و (تەبلیغ)ە، نەك شتی دیكە. سوننەت ئیحائی خوداییە نەك وەحی خودایی دیارە جیاوازی لە نێوان ئەم دوو چەمكە هەیە. ئیحا واتا خودا خستویەتیە نێو دڵی پێغەمبەر (د.خ) وەحی راستەوخۆ لە خوداوەیە.
بۆ نموونە چۆنیەتی (تفاصیل)ی نوێژ لە قورئاندا نەهاتووە، بەڵام خودا ئیحای كردوە و پێغەمبەریش تیبیانی كردووە.

رەخنەی ئەوە لە زەڵمی دەگیرێ‌ كە گوایە لە مەسەلەی تەڵاق و نەسخ و خەتەنە و چەند شتێكی دیكە بە ڕەهایی قسە دەكات و هیچ بۆ بەرانبەرەكی ناهێڵێتەوە؟

ئەوە هۆی ئەوەیە من كار بە قوڕئان دەكەم، من كتێبێكم دانا بە ناوی (الطلاق فی القران)، بڵاوم كردەوە هیچ سوودی نەبوو، كەس گوێی بۆ نەگرت.مامۆستایێكی عاقڵ هاتە لام وتی: مەڵێ‌ (فی القران) چونكە ………. ئینجا نووسیم (الطلاق مرتان فی تفاسیر القران)هەموو تەفسیرە گەورەكانم هێنایەوە، هەموو دەڵێن (مرتان) دەبێ‌ نێوانیان هەبێت. ئەمە جێگەی خۆی گرت، مامۆستاكان پێشوازیێكی گەرمییان لێ كرد.
بڕۆ لە پیاوێكی تەماتە فرۆش ببپرسە بڵێ‌ جیاوازی نێوان (مرتان) و (اثنان) چییە؟ پێت دەڵێت: (اپنان) زەمان نییە لە نێوانیان بەڵام (مرتان) زەمان هەیە لە نێوانیان.
خەتەنەی كوڕان زەرورەتە، چونكە ئەگەر ئەو پێستەی ژێرەوە لانەبرێت ئایدز پەیدا دەبێت، یان تووشی شێرپەنجە دەبێت، بەڵام خەتەنەی كچ من لەچەندان كۆنگرەی جیهانی بە تەقریری پزیشكی دەرم خستووە، پانزە نەخۆشی لێ‌ پەیدا دەبێت. ئیتر كابرای مامۆستا یاخوا گەردەنی ئازابێت كە غەیبەتم دەكات، چونكە غیبەتی ئەو سەوابی من زیاد دەكات.
لە كاتێك شێخی خاڵ و مامۆستای مودەریس لە پاڵ ئایین خزمەتی زۆریان بە زمانی كوردی كردووە، بەڵام بۆچی زەڵمی هیچی بە زمانی كوردی نەنووسیوە؟

من ئەودەم جگە لە تەدریس هیچ شتێكی دیكەم لە دەماخدا نەبووە، دیسان من ئەوەی نووسیومە بۆ مرۆڤم نووسیوە بە گشی، من تەنها بۆ كوردم نەنووسیوە. تەرجەمە لە عەرەبییەوە بۆ كوردی ئاسانە، بەڵام بە پێچەوانەوە سوودەكەی سنووردارە.
شێخ محمدی خاڵ ئەدیب بوو، فەقیه نەبوو. مامۆستا عبدالكریم هەتا ئەوپەڕ دەرجە زانابوو، فەقیه بوو، بەڵام من نازانم بۆچی ئیجتهادی نەكرد؟.بە شیخ محمد بالیسانی زۆر مورتاح بووم، زۆر بە جوانی لەیەكتر تێ دەگەیشتین.
قسە و وەسیەتی كۆتاییت؟
هێندێ‌ پرۆژەم لە دەست دایە خودا هاوكاریم بكات و بە ئەنجامیان بگەیەنم، حەزناكەم پێش تەواونەكردنیان خەلەل بكەوێتە مێشكم و خوانەخواستە نەتوانم بە ئاكامیان بگەیێنم.
داوا لە هەموو كەسێك دەكەم بە پیاو و ژن و بە كچ و كوڕ ، هەموو هەوڵێكی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی زانست بخەنە گەڕ، چونكە دوای ئیمان هیچ شتێك نییە لە زانست و زانیاری بۆ مرۆڤ بە كەڵكتر بێت، تەنها بە زانیاری و زانست كۆمەڵ و كۆمەڵگا پێش دەكەوێت.
بقلم الدكتور صالح محمد النعيمي

به‌رهه‌مه‌كانی زه‌ڵمی:

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على سيدنا محمد وآله وصحبه أجمعين… وبعد :
فهو الأستاذ الدكتور مصطفى إبراهيم الزلمي،يعد في طليعة العلماء الذين لمعوا في سماء القرن العشرين والحادي والعشرين.
ولد سنة:1924 م) في قرية (زلم ) بمحافظة السليمانية في كردستان العراق ، ودخل المدرسة الدينية (سنة:1934م ) ودرس على يد المختصين من الشيوخ والعلماء في العراق وإيران ؛علوم : النحو ،الصرف ،المناظرة ،المنطق ،البلاغة ،أصول الدين ،أصول الفقه ،الفلسفة ،الرياضيات ،الفلكيات.
حاز على الإجازة العلمية في العلوم الإسلامية (سنة :1946م ، والماجستير في الشريعة الإسلامية(سنة: 1969م) من جامعة بغداد ، وحاز الماجستير في الفقه المقارن في( سنة :1971م) من جامعة الأزهر، والماجستير في القانون(سنة:1973م) من جامعة القاهرة ،وحاز الدكتوراه في الفقه المقارن بمرتبة الشرف الأولى من جامعة الأزهر (سنة: 1975م)،ودكتوراه في القانون( سنة: 2006م) من جامعة النهرين .
ومارس التدريس في كليات القانون في الجامعة المستنصرية ،وجامعة بغداد، وجامعة النهرين،والمعهد القضائي منذ (سنة:1976م) ومنح مرتبة الأستاذية البروفسورية )من جامعة بغداد (سنة: 1987م)،ولقب الأستاذ المتمرس (سنة :1990م ،وشارة الكتاب(سنة: 1995م) ، وحصل على جوائز الأستاذ المتميز من جامعة بغداد ،وجامعة النهرين .
ومنح جائزة وسام العلوم برقم( 112في 6/6/2002م.
واشرف على عدد كثير من رسائل الماجستير والدكتوراه في الشريعة والقانون ومن ضمنها إشرافه على أطروحتي للدكتوراه الموسومة بـ(صدر الشريعة ومنهجه في كتابه التوضيح في حل غوامض التنقيح في أصول الفقه)،وقد صحبته ولازمته في مدة إشرافه لي، فجزاه الله عنا خير الجزاء، ولا يزال في الوظيفة مستمرا في التدريس والتالبف والإشراف .
مؤلفاته:
في الحقيقة أنها كثيرة، ولكن الذي وقفت عليه هو:
من الكتب المنشورة:
1- أسباب اختلاف الفقهاء في الأحكام الشرعية.
2- المدخل لدراسة الشريعة .
3- سلطان الإدارة في الطلاق في جميع الشرائع والقوانين خلال أربعة آلاف سنة – جزآن .
4- المسؤولية الجنائية في الشريعة الإسلامية – دراسة مقارنة بالقانون.
5- موانع المسؤولية الجنائية في الشريعة الإسلامية والتشريعات الجزائية العربية .
6- الالتزامات في الشريعة الإسلامية والقوانين المدنية العربية .
7- دلالات النصوص وطرق استنباط الأحكام في ضوء أصول الفقه الإسلامي .
8-أصول الفقه الإسلامي في نسيجه الجديد – جزآن .
9- شرح قانون الأحوال الشخصية (أحكام الميراث والوصية).
10- الصلة بين المنطق والقانون .
11- منهاج الإسلام لمكافحة الإجرام .
12- القلق أسبابه، أنواعه، علاجه.
13- أهمية الطاقات الروحية في الجيش.
14- فلسفة الشريعة .
15- حكم أحكام القرآن .
من الكتب غير المنشورة :
16- التبيان لرفع غموض النسخ في القرآن .
17- المنطق القانوني.
18- نظرية الالتزام برد غير المستحق .
19- الموسوعة العلمية للمصطلحات الفقهية .
20- نهج القران في تنظيم حياة الإنسان .
21- ميزان التركات(باللغة الكردية) .
22- مذكرات حياتي(باللغة الكردية).
23- شرح قانون الأحوال الشخصية (أحكام الزواج والطلاق).
24- نظرية الضمان في الفقه الإسلامي المقارن والقوانين العربية.
25- أسباب الإباحة في التشريع الجنائي الإسلامي والتشريعات الجزائية العربية.
أما من البحوث العلمية :
1- التنمية الاجتماعية في الشريعة الإسلامية،بحث القي في مشاركة مؤتمر علماء الاجتماع العرب 1980م في بغداد .
2- مبدأ الشرعية ،منشور في مجلة القانون المقارن.
3- أساس المسؤولية الجنائية ،منشور في مجلة القانون المقارن.
4- التعليق على التعديل لقانون الأحوال الشخصية ،منشور في مجلة القانون المقارن.
5- مبدأ شخصية الجريمة ،مجلة التربية الإسلامية.
6- الطاقة الروحية والحضارة ،منشور في المجمع العلمي العراقي(الحضارة).
7- حقوق الإنسان في الإسلام ،منشور في مجلة بيت الحكمة.
8- المنطق القانوني ،منشور في مجلة كلية صدام للحقوق.
9- وصايا الحرب في الإسلام،منشور في مجلة الجندي.
10- التشريع الإسلامي وما يتناوله من الأحكام ،منشور في معهد الدراسات القومية والاشتراكية والقانون في العراق فكرا وحضارة .
11- ملاحظات ومقترحات حول قانون الأحوال الشخصية العراقي،منشور في مجلة كلية صدام للحقوق .
12- التعامل مع الجين البشري في الشريعة والقانون ،منشور في مجلة كلية صدام للحقوق .
13- الصلة بين الشريعة والفقه الإسلامي والقانون،منشور في مجلة كلية صدام للحقوق .
14- التكليف الشرعي والقانوني للعمليات الاستشهادية ،مجلة بيت الحكمة.
من البحوث غير المنشورة:
15- حقوق المرأة في الإسلام .
16- آثار أحكام الشريعة الإسلامية في القوانين المدنية العربية الحديثة.
17- المبادئ الإسلامية العامة لتحقيق العدالة في القضاء .
18- حكم الشريعة والقوانين في بتر وزرع الأعضاء البشرية.
19- حكم أطفال الأنابيب في الشريعة والقانون.
20- حكم تحديد النسل في الشريعة الإسلامية .
21- جنوح الأحداث .
22- صنع الإنسان في مدرسة الرسول –صلى الله عليه وسلم-.
23- تغير الأحكام بتغير الأزمان .
24- العلة المنصوصة وتحريم التدخين في القرآن.

Previous
Next

Leave a Reply