Skip to Content

Friday, October 22nd, 2021

گه‌ڕان بۆ منداڵی سێوه‌كان

Be First!
by January 6, 2011 ئەدەب

 

 

به‌ كۆڵانی منداڵیمدا تێپه‌ڕده‌بم و
ده‌ستی پرته‌قاڵێكم گرتووه‌
نه‌با له‌ چاوشێركانێی گه‌ڕه‌ك لێم ونبێت
ده‌ستی چه‌پی هه‌نارێكم گرتووه‌
نه‌با سێوه‌كان ده‌نك ده‌نكی بكه‌ن
له‌ناو هه‌ناوی هه‌ڵقرچاوی گه‌ڵایه‌كدا
كلۆرۆفیلی خه‌یاڵ
به‌سه‌ر سێبه‌ری ساده‌یی مندا ده‌به‌ش ده‌بێ‌
 هه‌ست ده‌كه‌م گه‌مه‌ی منداڵیم ژه‌نگی گرتووه‌
سێوێك له‌ ژێر دارمێوه‌كه‌دا به‌ قاچی شكاوه‌وه‌
هاوار ده‌كا
خۆتان بشارنه‌وه‌ من هاتم..
تۆیش كه‌ ده‌مێكه‌ له‌ ئاو ده‌چی
به‌ دیار غروری جۆگه‌ی به‌رده‌م ماڵه‌كه‌مان
دانیشتوویی و پێمان پێده‌كه‌نی
هێشتا ته‌نوره‌كه‌ت په‌مه‌ییه‌كی منداڵانه‌و
به‌ پرچێكی لوول و ئاڵۆزه‌وه‌
فێرم ده‌كه‌ی هه‌ر منداڵ بم
 هه‌ر ئه‌و كچه‌یت كه‌ له‌ منداڵیدا
به‌شه‌رمه‌وه‌ خۆشمده‌ویستی
شێوه‌ت له‌و پۆرترێتانه‌ ده‌چێ‌
كه‌ له‌سه‌ر ده‌فته‌ری بیركاریدا دروستم ده‌كردن
ره‌نگت پرته‌قاڵییه‌كی كاڵه‌و
هه‌ر ئه‌و كچه‌یت
حه‌زم ده‌كرد له‌ من زیاتر كه‌س
ته‌ماشات نه‌كا
له‌ من زیاتر كه‌س به‌ كۆڵانه‌كه‌تاندا نه‌ڕوا

 

  فه‌رمان ساڵح

Previous
Next

Leave a Reply