Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
گوناه هۆنراوەی : فروغ فەرروخزاد

گوناه هۆنراوەی : فروغ فەرروخزاد

Closed
by February 24, 2008 ئەدەب

گۆڕینی: د. ناسح قەرەداخی……
 
 
 گوناهم  كرد  گوناهی  پر  لەلەززەت
 لە پەنا جەستەی  سەرمەست  و لەرزیوا
 خودایا  نازانم  چی  بوو كە كردم
 لەو خەڵوەتگە تاریك  و بێ سریوا
 
 لەو خەڵوەتگە تاریك و بێ دەنگەدا
 ڕوانیمە نێو چاوانی كانگای  ڕازی
 دلأ  لەسینەم  بێ سەبرانە  دەلەرزى
 لە تكا كاریی چاوی پر  نیازی
 
 لەو خەڵوەتگە تاریك و بێ دەنگەدا
 لە تەنیشتیا لـێی  دانیشتم  نیگەران
 هەوەسی  ڕشت بەسەر  لێوانما، لێوی
 خەمی دڵی دێوانەمی دەر پەران
 
 بە گوێچكەیا  خوێندم  چیرۆكی  ئەوین
 كە تۆم  دەوێ ئەی  دولبەری  شیرینم
 ئەتۆم  دەوێ ئەی  باوەشی  ژیان  بەخش
 تۆ ئەی عاشقی دێوانەی  ئەوینم
 
 لەچاوانیا گری  هەوەس  كڵپەی سەند
 شەرابی  سوور  كەوتە سەما  لە پێكان
 لە دوو توێی پێخەفی نەرما جەستەی من
 لەسەر سینەی وەكوو مەست  كەوتە هەژان
 
 گوناهم  كرد، گوناهی  پر  لە لە لەززەت
 لە باوەشێكی  گەرم  و ئاگرینا
 گوناهم  كرد  لە نێو  دوو بازووانی
 گەرم  و كینە  لە دڵا و  ئاسنینا
 
 ******
 كۆمەڵە هۆنراوەى دیوار
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.