گڵۆباڵیزم… وه‌ک زاراوه! له‌نێوان جیهانگیری و گۆیزمیدا…
گڵۆباڵیزم… وه‌ک زاراوه!
له‌نێوان جیهانگیری و گۆیزمیدا…
دڵشاد مه‌جید/
(سه‌ره‌تا ئه‌م بابه‌ته سه‌ره‌تای زینجیره‌یه‌ک ووتاره ده‌رباره‌ی، گڵۆباڵیزم، به‌دیدو خۆندنه‌وه‌یه‌کی کوردیانه.هیوادارم جێگای خۆی بگرێ، و ئێوه‌ش به ڕه‌خنه‌و سه‌رنج وده‌ست نیشان کردنی که‌موکورتیه‌کان. ده‌توانن بابه‌ته‌که ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکه‌ن… له‌گه‌ڵ ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم.. دڵشاد مه‌جید)
به‌ر له‌وه‌ی باسی گڵۆباڵیزم بكه‌ین و بزانین گڵۆبالیزم چییه‌و چۆنه‌و چه‌مك و ره‌هه‌نده‌كانی چین، پێویسته جیاوازی له نێوان، هه‌ردوو ووشه‌ی (گڵۆباڵیزم و گڵۆبالیزه‌كردن) بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ته‌واوه‌تی له چه‌مك و ڕه‌هه‌نده‌كانی و ماناکه‌شی تێبگه‌ین. كه به ئینگلیزیه‌كه‌ی به(Globalism & Globalization) ده‌خوێندرێته‌وه. گڵۆباڵیزم ئایدیا‌و بیر‌و ئه‌ندێشه‌كه‌یه به‌واتایه‌كی ترئایدۆلۆجیه‌كه‌یه، گڵۆباڵیزه‌كردنیش پرۆسه‌كه‌یه. ئه‌مه له‌له‌یه‌ك له‌لایه‌كی تر، ده‌بێت ئێمه‌ی خوێنه‌ری كورد، به‌ته‌واوه‌تی له مانای ووشه‌که بگه‌ین و به‌گوێره‌ی ئه‌و مه‌به‌سته‌و مانایه‌ی له جیهانی ڕۆژئاوا ده‌گه‌یه‌نێ ووشه‌یه‌كی بۆ دابڕ‌ێژین، به‌رای من تائێستا ئێمه به‌هه‌ڵه ووشه‌كه‌مان وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی، چووینه ڕاسته‌وخۆ له (العولمه) ی عه‌ره‌بی وه‌رمانگرتوه، به جیهانگیری (جیهانی شدن، جیهانسازی) فارسی ، ناوزه‌ندمان كردوه. به‌ڵکو عه‌ره‌بیش له‌سه‌ر ئه‌و ناولێنانه کۆک نین و مشتومڕو گفتوگۆی زۆری ناوه‌ته‌وه. هه‌ندێکیان ده‌ڵێن (عوله‌مه) وهه‌ندێکیان ده‌ڵێن (که‌ون) وه‌تاقمی سێیه‌م پێی ده‌ڵێن (که‌وکه‌ب). یه‌که‌مین که‌س که ووشه‌ی ((Globalization وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و به(عوله‌مه) ناوزه‌ندی کرد، دکتۆر سه‌میر ئه‌مین بوو(1). به‌ڵام دکتۆر اسماعیل صبری عبدالله ڕاستی ووشه‌که‌ی له ئینگلیزیه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی به (کوکب) ناوزه‌ندی کردووه. چونکه گڵۆباڵ به‌واتای گۆیی (خری) زه‌وی دێت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ووشه‌ی (العالم، العولمه) به ئینگلیزی به‌مانای (world) دێت و ووشه‌ی (که‌ونیش) له ئینگلیزیه‌که‌دا به مانای ((universal دێت. ووشه‌ی (العالم) بۆ مانای (به‌شه‌ریه‌ت یا مرۆڤایه‌تی) دێت. به‌لام محمود امین العالم وه‌ڵامی دکتۆر ئیسماعیل ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: (ئه‌گه‌ر گڵۆباڵیزم به‌مانای (کوکبه) بیت، هێشتا ئه‌و پێناسه‌یه ناتوانێ تێگه‌یشتنێکی ته‌واو ته‌نیا بۆ چوارچیوه‌ی که‌وکه‌بی زه‌وی بێت، چونکه (کوکب) سه‌روی گۆیی زه‌وی ده‌گرێته‌وه، که‌چی ئێستاله‌ڕێگای مانگه ده‌ستکرده‌کان چوارده‌وری ئه‌و که‌وکه‌به بۆته مه‌یدانێکی گه‌وره‌و فراوانی بنکه په‌یوه‌ندی و سه‌ربازی ئابووریه‌کانی جیهان، به‌یانیش ده‌بێته مه‌یدانێکی گر‌نگی ئابووری) (2). به‌هه‌رحاڵ من له‌گه‌ڵ بۆچونه‌که‌ی دکتۆر ئیسماعیل کۆکم. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ناولێنانه‌که نیم، هه‌ركاتێك له ئه‌وروپا یا ئه‌مریكا به‌تایبه‌تی له‌دانیشگاكان باسی گڵۆباڵ بكه‌یت، به‌ر له‌هه‌موو شتێك یه‌كسه‌ر بیری وان بۆ گۆی زه‌وی و حه‌ساره‌ی زه‌وی (الغلاف الجوی) ده‌چێت، چونکه ووشه‌ی (گڵۆباڵ)ی ئینگلیزی به‌واتای گۆی زه‌وی (کرة الارضیة) دێت ، ئینجا دواتر بۆ لایه‌نه ئابووری و كه‌لتووری و سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌چێت. كه‌وا بێت ده‌بێت ئێمه ووشه‌یه‌كی كوردی وا نزیك به‌كار بهێنین كه‌له‌و مانا گشتگیریه‌ی (گڵۆباڵیزم و گڵۆبالیزه‌كردن) دوورنه‌بێت، به‌ڕای من ووشه‌ی (گۆیزم یا گۆیزه‌كردن) به‌كار بهێنڕێت بۆ (گڵۆباڵیزم و گڵۆبالیزه‌كردن) نسبه‌ته‌ن بۆ گۆی زه‌وی. یا خڕی زه‌وی. چونكه كاتێك ووشه‌ی گۆی زه‌وی به‌و مانایه‌ی كه گڵۆباڵیزم مه‌به‌ستیه‌تی به‌کاربهێنیت، وابزانم تا ڕاده‌یه‌کی زۆرهه‌موو چالاكی و رووداو گۆڕانكاریه‌كانی سه‌ر رووی زه‌وی ده‌گه‌رێته‌وه. ڕه‌نگه پرسیارێک بکه‌ن و بڵێن بۆ ووشه‌ی (زاراوه‌ی) گۆییزم؟
یه‌كه‌م: ئه‌مڕۆ له‌نێو پرۆسه‌ی گڵۆبالیزه‌كردندا (ماوه، مه‌ودا) نه‌ماوه، پرۆسه‌كه هه‌ر له‌بۆشایی ئاسمانه‌وه بگره تا ده‌ریاو ژێر زه‌وی و گه‌ردونیشی گرتۆته‌وه، ده‌یه‌وی ئه‌و كه‌ونه بكاته گوندێكی بچووك بۆ نموونه (به‌خشی ته‌له‌فیزیونی له‌مه‌ودای لۆكاڵی نه‌ماوه و له‌ڕیگای مانگی ده‌ستكرد هه‌موو گۆی زه‌وی گرتۆته‌وه، هه‌روه‌ها زانیاریه‌كانیش له‌ڕیگای تۆڕه ڕیشاڵیه‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی ژێر ده‌ریاو مانگه ده‌ستكرده‌كان به‌هه‌مان شێوه مه‌وادی دوور‌و نزیكی نه‌هێشتۆته‌وه).
دووه‌م/ گڵۆباڵیزم په‌یوه‌سته به‌هه‌موو كۆمه‌لگاكانی سه‌رگۆی زه‌وی، هه‌ندێ جار وه‌ك یه‌ك، كه‌متر یا زیاتر ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ری یه‌كتر جا به‌وویست بێت یابه ناوویست بۆ نموونه( ئه‌مڕۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵا‌و خوارده‌مه‌نی وه‌ك یه‌ك به‌گوێره‌ی ڕیره‌وی ئابووری و كشتوكاڵی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه هه‌موو جیهانی گرتۆته‌وه). سێیه‌م/ گۆڕانكاریه‌كانی ژینگه‌ی جیهان، كاریگه‌ری وه‌ك یه‌ك بۆ هه‌موو گۆی زه‌وی وه‌ك یه‌كه.
چواره‌م/ جیهانگیری ووشه‌یه‌كی نه‌گه‌تیڤه‌و جۆرێك له له‌چه‌سپاندن و داگیركردن و زه‌وتكردن ده‌گه‌رێته‌وه. كه‌تیایدا ئه‌و جیهانگریه له‌سه‌ر بنه‌مای ئاره‌زه‌وموندانه‌و سوود وه‌رگرتن و لیك وه‌رگرتن له‌نێوان هێزه‌كان بنیاد نه‌نراوه. به‌ڵام گڵۆباڵیزم ئه‌وه‌نده‌ی خواستی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵا‌تداره ئابووری و ته‌كنه‌لۆژ‌یا و زانیاری و زانسته‌كانه، دوو ئه‌وه‌نده‌ش حه‌زو ویستی بێ هێزو بێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌و بوارانه‌ن كه له جه‌مسه‌ری دووه‌م خۆیان ده‌دۆزنه‌وه، ببیته خاوه‌نی ئه‌و كه‌رستانه. واته پرۆسه‌یه‌كه، مرۆڤه‌كان به‌بێ جیاوازی ڕه‌نگ و زمان و كه‌لتوورو ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ژاری هه‌موویان وه‌ك یه‌ك ده‌یانه‌وێ بێنه نێو‌و پرۆسه‌كه، ئه‌وجا چ به‌ئامانجی ده‌سكه‌وت بێ چ به‌ئامانجی سوودوه‌رگرتن بی یا به‌ئامانجی شاره‌زایی و كه‌ڵك لێوه‌رگرتن بێت. واته پرۆسه‌یه‌كه سه‌رباری زیان و ده‌سكه‌وته‌كانی، هه‌موو لایه‌ك وه‌ك یه‌ك هه‌ڵپه‌ی بۆ ده‌كات.
هه‌روه‌ها بۆ زیاتر قوڵبوونه‌وه له زاراوه‌ی گڵۆباڵیزم پێویسته له‌گه‌ڵ زاراوه‌کانی تری وه‌ک (نێونه‌ته‌وه‌یی، كۆسمۆپۆڵه‌تی، جیهانی) یش جیای بكه‌ینه‌وه. نێونه‌ته‌وه‌یی پرۆسه‌یه‌كه كه چه‌ند ووڵاتێك له بوارێك له بواره‌كان كار له‌گه‌ڵ یه‌كتری ده‌كه‌ن، بۆ ئامانجیك بۆ مه‌سه‌له‌یه‌ك. كۆسمۆپۆلۆتیش. ئه‌ویش بیركردنه‌وه‌یه‌كی مرۆڤێكه كه خۆی به‌هاوڵاتیه‌كی جیهانی ده‌ناسێ و خۆی پێناسه ده‌كات، خۆی به ئاینێ یا نه‌ته‌وه‌یه‌ك یا توخمێك په‌ویوه‌ست ناكات. خۆی به سنووره‌كان قه‌ید ناكات. جیهانیش رووداویكه یاكێشه‌یه‌كه یا لایه‌نیكی بواری ئابوری یاسیاسی یا كۆمه‌لایه‌تیه كه سه‌را‌پای جیهان پێی ئاڵوده ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ووشه‌ی (گۆیزمیش) جێگای مشت‌ومڕ بێت و گونجاو نه‌بێت، به‌کارهێنانی زاراوه‌ی (گڵۆباڵیزم) وه‌ک خۆی زۆر میتۆدیتر و زانستی ڕاستره له زاراوه‌ی جیهانگیری. بۆنموونه چاوێک به هه‌ر (63) زمانی پێگه‌ی گۆگل دابخشێنه، جگه له چێنیه‌کان و (فه‌ره‌نسیه‌کان که به مۆندیال) و (تورکه‌کان به کوروسه‌یلیشمه) و( فارسه‌کان به جیهان شدن) ناوزه‌ندی ده‌که‌ن. تێکرای زمانه‌کانی تر هه‌رهه‌موویان به ده‌ڕبڕینو نووسین، هه‌مان زاراوه‌ی (گڵۆباڵێزم) به‌کارده‌هێنه‌وه.
dilshad.majeed@gmail.com
………………………………………………………………………………………
(1) العولمة (تاریخ المصطلح ومفهومه) عبدالمجید را‌شد.
(2) محمود آمین العالم: العولمة وخیارات المستقبل. دار قضایا فکریه، القاهرة، طبعة الاولی، اکتوبر 1999.