Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
گەنج لەنێو مەرگەساتەكانى ژیاندا … رێبوار رۆستەم

گەنج لەنێو مەرگەساتەكانى ژیاندا … رێبوار رۆستەم

Closed
by March 12, 2008 گشتی

 ژیانى مەرگەساتى و خەم وپەژارەى گەنج لەنێو كۆمەڵگاى كوردیدا, لاوان چۆن ژیان دەگوزەرێنن لە عێراق و كوردستان بەتایبەتى, لاوان بۆ روو لە هەندەران دەكەن و بەرەو وڵاتە ئەوروپییەكان كۆچ دەكەن, بۆ كوردستانى دایك جىَ دەهێلن , گەنج لەم وڵاتە وێرانەدا بێزارەو نازانێت چى بكات و دوا 
 رۆژى خۆى لا رۆشن نیەو بەردەوام رەشبینە لە ژیان و داهاتوویدا, گەشبینى پێوە دیارە نییە,هەروەها بەرپرسەكانمان نازانن چى لەپارەو دۆلارو سامان و موڵك و ڤێلاكانیان بكەن, ئۆتۆمبێلى دوا مۆدێل و جگە لە خەریك بوون بە بازرگانى كردن هیچ شتێكى تر لە مێشكیان ناخولێتەوە تەنها بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان نەبێت, كە چۆن بەرپرسەكان ركابەرێى یەكتر بكەن لە زەنگینى و ناوداریان لەم وڵاتە بێنازەدا, وادەزانن ئەمە كاتییەو دواتر نایبینن تەنها بەخەیاڵ نەبێت لە كوردستانداو, كوردستان بە موڵكى خۆیان نازانن و تەنیا بۆخۆیان لێرەدا خەریكى پارە كۆكردنەوەوەن و ماڵ و منداڵیان لە ئەوروپا دەژین و بێخەبەرن لەوەى كە لە ئەوروپادا چى دەكەن لەبەرئەوەى خۆیان لێرەدا لە نازونیعمەتێكى زۆرو رابواردندان, هەروەها گەنجانى ئێمە شوێنێك شك نابەن تابتوانن لەگەڵ هاورێكانیان یاخود خۆشەویستەكانیان بۆ ساتێك لەگەڵ یەك و بەیەكەوە گوزەربكەن و رازو نیازەكانى خۆیان بۆ یەكتر ئاشنا بكەن, لەوڵاتى ئێمەدا كاتێك گەنجێك دادەمەزرێت نازانێت چۆن  بیر لەوە بكاتەوە وبتوانێت ژیانى هاوسەرى پێك بهێنێت و ببێت بە خاوەن بیر و باوەرو هەست بە كەسایەتى خودى خۆى بكات, چونكە كاتێك دادەمەزرێت بە مووچەیەكى كەم و پاش چەندین ساڵ خزمەت بۆى نیە داواى پارچەیەك زەوى بكات, كەچى كەسانێك هەن هەر لەسەرەتاى دامەزراندنیانەوە بەبىَ ئەوەى خاوەن بروانامە بێت یاخود هیچ خزمەتێكى هەبێت هەر دواى دوو تا چوار مانگ دەتوانىَ پارچەیەك زەوى لە شوێنێكى چاك وەربگرێت چونكە خزمى فڵانە كەسە, لەگەڵ ئەوەشدا لە وڵاتى ئێمەدا گرانى بازارو نەبوونى سووتەمەنى و كارەباو كەرتى تایبەتیش لەولاوە, كە لەوڵاتاندا كەرتى تایبەت ركابەرێى یەكتر دەكەن لە هەرزانى بازارو كاڵاكانى ناوشار, كەچى لەوڵاتى ئێمە بە پێچەوانەى وڵاتانى تر كەرتى تایبەت دەبىَ هى فڵان بەرپرس بێت و نابێت كەسى تر لەم جۆرە كەل وپەلە بهێنێت بۆئەوەى بتوانێت  بەئارەزووى خۆى بەنرخێكى گرانبەها بەخەڵكى هەژار بفرۆشێت و بازار قۆرخ بكات تاكەى حكومەتى هەرێمى كوردستان بیرێك لە گەنجانى ئێمە ناكەنەوە,هەر ئەم گەنج ولاوانە نەبوون بوونەهەوێنى ئەم كوردستانە و لەهەموو قوناغەكانیدا بەشداربوون بەتایبەت لە هەڵبژاردنەكاندا,ئێوەیان هەڵبژارد بۆئەوەى ببن بەنوێنەر, لەگەڵ ئەوەشدا چەند سەنتەرێك دادەمەزرێت بەناوى سەنتەرى گەنجان یاخود لاوان بەناوە ئەم سەنتەرە ئازادە لە بیروراو رەخنەو پێشنیارەكان, بەڵام بەداخەوە هیچ سەنتەرێكى ئازاد نییە لە كوردستاندا تەنیا دەبێت سەر بەلایەنێك بێت بۆئەوەى بتوانرىَ یارمەتى ماددى بدرێت لەلایەن ئەم لایەنە سیاسیە, گەر من ژیانم خۆش نەبێت و نەتوانم بەئارەزووى خۆم بچم بۆ ناوشارو تیایدا تۆزێك لە ئازارەكانمان كەم بكەینەوە من (ناز ستى و نیوستى و شارى خەونەكان و شارى ئینگلیز و نازەمۆڵ وهاى ستى و شارى مهندیسان و…….هتد)م بۆچییە گەر من تەنیا تەماشاى بكەم و نەتوانم بچوكترین كەڵاشى تیایدا بكڕم.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.