Skip to Content

Sunday, November 28th, 2021

گەنج لەنێو نەهامەتى ژییان….!؟….رێبوار كەلهورى

Be First!
by December 8, 2008 گشتی

 گەنج لەنێو نەهامەتى ژییان….!؟ 
 رێبوار كەلهورى

 
 
 گەنجان و لاوانى كورد دواى ئەوەى زۆر دڵخۆش بوون بەنەمانى رژێمى فاشى بەعس و دارودەستەكەى,كە چیتر ناخۆشى نابینین و بەرەو دیموكراتى دەڕۆن وئاستى رۆشنبیرى و زانستى بەرەو پێش دەچێت,بۆیە گەنجان زیاتر تموحى ئەوەیان كرد كە برەو بەخوێندن بدەن, تاكو بنەمایەك بۆخۆیان دابین بكەن و بتوانن دڵیان سەقامگیر بێت لە وڵاتە خێرنەدیوەكەى خۆیان و چیتر بیر لە دەرەوەى وڵات وهەندەران نەكەنەوە,كەچى بەداخەوە لەدواى ئازاد كردنى عێراق لەساڵى 2003 دا ئیتر گەنجان وتیان تەواو ئێمە رزگاریمان بوو لە بەعس كەچى بەعس بەجۆرێكى تر هاتۆتە كایەوە ئەویش بەناوى ئازادى كەسایەتى كەچى پەیرەویش ناكرێت بەهیچ شێوەیەك, ئەوەتا بەلایەنى كەم هەفتانە رۆژێك بەردەمى پەرلەمان ئاوەدانە بە قوتابیان و داواى مافى خۆیان دەكەن, تارادەیەك پەرلەمان توانیویەتى كێشەكان بەرەوچارەسەركردن ببات بەڵام تاكو ئێستا كێشەكان زۆر بەسستى بەرەو چارەسەركردن دەچن, بەڵكو بەساردى كارەكان ئەنجام دەدەن ئەوەتا ئەو دە هەزار قوتابییەى ناویان نەگەرانەوە بە بریارێك ئەم قوتابیانە وەردەگیرێن لە پەیمانگاى تەكنیكى بەڵام كەى ئەمە ساڵ وا تەواو بوو, تازە فۆرمێكى نوێیان بەسەر قوتابیان دابەش كردووە كەى تەواو دەبىَ و كەى دەوام دەكەن, ئایا ئەمە بۆ سالێَكى ترە؟ ئایا ساڵێكى تر هەمان كێشە دروست نابێتەوە؟ ئەى بۆ بیرێك لەو گرفتە ناكەنەوە بۆ ساڵێكى تر تاكو تووشى هەمان گرفت نەبین؟ كەچى هیچیان دانامەزرێنن دواى تەواوبوونیان لە كۆلێژو پەیمانگاكان.ئێستا زۆربەى گەنجان و لاوانى وڵاتەكەمان بیر لە چوونە دەرەوەى وڵات دەكەنەوە بەڵكو بگرە زۆربەیان رۆیشتوون یاخود لەم خەیاڵەدان و خەونى پێوە دەبینن, كوا ژیان لەو وڵاتە وێرانە, لە راگەیاندنەكاندا واپیشان دەدەن هەرێمى كوردستان بۆتە وڵاتێكى پر لەخۆشى وشادى وپر كامەرانى كەچى كۆمەڵگاش بەدەستیەوە شلەژاوە, وڵاتەكەمان پرە لە زێرى رەش و بە زەویدا دەروات یاخود دەفرۆشرىَ و دیار نییە بۆ كوىَ و بۆ كوىَ دەچىَ و چى لێدێت…. !؟.
 

Previous
Next

Leave a Reply