Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
یاخیبوون …    حه‌مه‌ی هیوا

یاخیبوون … حه‌مه‌ی هیوا

Closed
by May 1, 2012 هۆنراوە

 

 

 

سنوره‌كان
ئه‌به‌زێنم
پیرۆزیه‌كان
تێك ئه‌شكێنم
گه‌ر پێویست كات
هیمالایاش
ئه‌ڕوخێنم
من مرۆڤێكی ته‌نیام و
ته‌نها ده‌وای ته‌نیایشم
یاخیبونه‌ !
خواپه‌رستێكم
ردێنه‌كه‌م
هێنده‌ی چیای ئوحود ده‌بێ‌
بێ دینێكم
كه‌ باوه‌ڕم به‌ هیچ خوایه‌ك
ئۆقره‌ ناگرێ‌
من یاخیم و
یاخیبوونم وام لێده‌كا
هه‌رچی بته‌ بیشكێنم
من  یاخیم و
یاخیبونم
ته‌نها مانای
بونی منه‌

   حه‌مه‌ی هیوا
 
16 -4-2012

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.