یادی هه ڵه بجه یادێكی داگیركراو
ئا شكرایه لای هه موان كه كاره ساتی هه‌ڵه بجه وه‌ك جینۆسایدێك كاره ساتێكی گه‌وره‌ی جیهانیه هه ربه ته‌نها هه ڵه بجه یه‌كان و كورد خاوه‌نی هه له بجه نین به ڵكو هه‌موو میلله تان و خه‌ڵكی ئازادی خوازومرۆڤ دۆستی جیهان خاوه‌نی هه‌ڵه‌بجه‌ن چوون هه‌ڵه‌بجه زامێكی گه وره‌ی جیهانیه‌و ئازارێكی گه‌وره‌ی ئینسانیه وه‌ك هۆلۆكۆست وه‌ك هێرۆشیما و ناكازاكی وهتد
به داخه‌وه تا ئێستا ئێمه چ وه‌ك هه ڵه‌بجه‌یه‌كان چ وه‌ك كورد چ وه‌ك ده سه‌ڵاتی كوردی كاری جدیمان بۆ ئه‌وه نه كردوه كه به فه‌رمی ئه‌م كاره ساته وه‌ك جینۆساید به جیهانی بكه‌ین به داخه‌وه له دوای ڕا په‌ڕینه وه بوه ته نه‌ریتێك كه ساڵانه حیزب و حكومه‌ت ئه‌م یاده ده‌كاته‌وه به‌مانابه‌كی تر ئه م یاده‌ی داگیركردوه وه‌ك چۆن زۆربه‌ی كایه‌كانی تری بۆ خۆی داگیركردوه و قۆرخ كردوه ئه‌م یاده جینۆسایده‌شی ئاوا بۆ خۆی قۆرخ و داگیر كردوه ئه مه‌ش نه ك له ڕووی دڵسۆزی و ئینساندۆستیانه‌وه بۆ یاده كه و بۆ هه ڵه بجه یه كان ونه‌ك له پێنا و به گه‌وره‌یی زیندو ڕاگرتنی یاده‌كه‌دا نه خیر ئه مكاره یان له پێنا و به‌رژه‌وه‌نده سیاسی و ئیقلیمی و جیهانیه‌كانیاندایه نه خێر شینی ئه‌وان بۆ هه ڵه بجه نیه به ڵكو بۆ هه‌لیسه‌یه به داخه‌وه حیزب و حكومه‌ت ئه‌م یاده‌ی خنكاندوه ئه م یاده‌ی كوشتوه و ئه م یاده‌ی بچوككردۆته‌وه له چه‌ند ووتارو دروشمێكی سواوهه زار باره‌دا ئه م یاده‌ی ئاخنیوه‌ته چه ند لافیته یه‌كی ڕه‌شی چڵكن ئه‌م یاده‌ی زیندانی كردوه له مۆنۆێنتێكدا من پێم وایه هه ڵه بجه پێویستی به مۆنۆمێنت نیه چونكه هه‌ڵه بجه بۆ خۆی مۆنۆمێنتێكی گه‌وره‌یه‌راِسته دواجار هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت مۆنۆمێنتێكی هه‌بێت به‌ڵام مۆنۆمێنتێك به مه‌فهومی ده سه ڵات وحیزب نا به مانای ده‌خیله گه‌وره كه‌ی ده سه‌ڵات نا به مانی شانۆسیاسه كه‌ی حیزب نا بۆ نمایشی به‌رژه‌وه ندو دیبلۆماسی وڕژانی فرمێسكی تیمساحی وسینه‌مایی به مانای فه‌رمانگه حكومیه كه نا به ڵكو مۆنۆمێنتێك كه به مانای ووشه مۆنۆمێنت بێت ومۆنۆمێنتێك كه هی خه‌ڵك بێت مۆنۆمێنتێك بۆڕێزلێنان له قوربانیان وزینددڕاگرتنی كاره ساته‌كه بی مۆنۆمێنتێك كه خه‌ڵكی شاره كه خاوه‌نی بێت نه‌ك حیزب و حكومه‌ت من پێم وایه شه‌رمه‌زاریه بۆ ده سه‌ڵات و حكومه‌تی كوردی كه دوای 21ساڵ له ته‌مه‌نی حوكمڕانی له كوردوستاندا نه ینوانیوه تا ئێستا له هه ڵه بجه دا هۆڵێكی شیاو یا ته لارێكی هونه‌ری شیاو بۆ ئه‌م یاده گه‌وره دروست بكا كه چی توانیویه‌تی ده یان وسه‌دان باره گای حیزبی و سه‌ربازگه له ناوچه‌كه‌دا دروست بكا له پێناو به رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌كانی خۆی و له پێناو سه‌ركوتكردنی خه ڵكی دا به ڵێ شه رمه‌زاریه بۆ ده سه ڵات و حیزبه كانی كه له هۆڵێكی جه مه لۆندا كه ناوی لێناوه هۆڵی پرسه كه‌له گه ڵ ڕێزم دا هه‌ر له خه یمه‌ی پرسه‌ی سه ره كۆڵان و جاده‌كان ده چێت به ڵێ دێت یادی ئه م كاره ساته گه‌وره یه له و هۆڵی پرسه‌یه‌دا ده‌كاته‌وه ئه م یاده هێنده بچووك ده‌كاته‌وه ئه م هۆڵه شی ته‌نیا بۆ ئه‌وه دروست كردووه كه میوانه سه‌ركرده‌و به‌رپرسه حیزبی و حكومیه‌كان باران ته ڕیان نه‌كات و خۆریان به‌رنه كه‌وێت و تێكه ڵ به خه‌ڵك نه‌بن به ڵێ یه كه‌م ڕۆژ ڤیستیڤاڵه‌كه له م هۆڵه‌دا ده‌كاته‌وه وه‌ك ڕیكلامێك دواتر كه میوانه‌حیزبی و حكومی و به‌رپرس و سه‌ركرده‌كان ده‌ڕۆنه‌وه بۆ ڕۆژی دوه‌م یاده‌كه ده‌به‌نه هۆڵی ئه‌حمه‌د مختار كه هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی دایكان و باوكانی قوتابخانه‌ی ناوبراوه ه‌هێنده‌ی تر ئه م یاده بچووك ده‌كه نه‌وه‌و بێڕێزی ده‌كه‌ن به‌م یاده له هه مووی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه هه موو به رپرسه حیزبی و حكومی و ئیداری شاره‌كه هه ریه كه‌م ڕۆژ له به‌ر خاتری میوانه حیزبی وحكومیه كانی سه‌روتری خۆیان ئاماده‌ی ڤیستیڤاڵی یاده‌كه ده‌بن ڕۆژی دووه‌م بۆ د ه‌رمان یه ك به‌ر پرسی ئیداری و حیزبی شاره كه له هۆڵی یاده‌كه‌دا نا‌بینیت به داخه‌وه ئه‌م به‌رپرسه ئیداری و حكومی و حیزبیانه‌ی شاره‌كه زه ڕه‌یه‌ك ڕێز بۆ ئه‌و ئه دیب وهونه‌رمه‌ندانه دانانێن كه له ڕۆژی دوه‌مدا به رهه‌م و چالاكی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له هه مووی سه‌یرتر ئه و به‌رپرسه ئیداری و حكومی و حیزبیانه شار كول فی كل خۆیانن له لیژنه ی باڵای ڤیستیڤالداسه‌رۆكی لیژنه‌و زۆربه‌ی ئه‌ندامان هه‌رخۆیانن وقۆرخیان كردوه بۆ خۆیان و داگیران كردوه له هه‌مووی كۆمیدی تر ئه‌وه یه كه‌ئه مانه ده‌بنه لیژنه‌ی فه‌حس و به‌رهه‌م و چالاكیه‌كان ده‌بێت پێشتر به فولته‌ری ئه‌ماندا تێپه‌ڕێت ئه‌مان ئۆكه‌ی ده‌كه‌ن بۆ په‌سه‌ند بوونی یا نه بوونی به‌رهه مه‌كان ئه مه له كاتێكدایه كه ئه مانه دوور‌و نزیك سه‌روكاریان نیه له ته‌ك كا یه ی ئه ده‌بی و هونه ری و ڕوناكبیری و به مه‌ش ئه دیبان و هونه‌رمه‌ندان وڕوناكبیرانی شاره كه‌یان په‌راوێز خستوه من نازانم له گه‌ل ڕێزمدا چ پێویست ده‌كات قایمقام وسه‌رۆكی شاره وانی و به ڕێوه به‌ری مۆنۆمێنت و فڵان به‌رپرسی حیزبی سه رپه‌رشتی لیژنه‌ی ڤیستیڤاڵبن و ئه ندامی ئه ولیژنه یه بن ئه وه كاری ئه وان نیه به ڵكوو كاری ئه‌دیبان و هونه رمه‌ندان و ڕوناكبیرانی شاره كه و شاره كانی تری كوردوستانه من پێم وا یه ئه مه بێڕێزیه به هونه‌رمه‌ندان و ڕوناكبیران وبچوككردنه‌وه‌یانه‌و كوشتنی تواناكانیانه خۆی له ڕاستیدا ئیشی ئه‌وان ئه‌وه یه كه له ڕووی مادی و مه عنه‌وی و ئه منیه‌وه هاوكاری هونه‌رمه‌ندان و ڕوناكبیران بكه‌ن بۆ سازدانی ڤیستیڤاڵ وده سوه‌رنه‌ده‌نه كاروباری هونه‌رمه‌ندان وڕوناكبیرانه‌وه هه روه‌ك چۆن هونه رمه‌ندان و ڕوناكبیران هه رگیز ده ستیان وه رنه‌داوه‌ته كاروباری ئه وانه وه به داخه‌وه ئه م حاڵه ته‌ی له هه ڵه‌بجه‌دا هه یه له هیچ جێگه یه‌كی تری جیهاندا به‌دی نا كه‌یت 21 ساڵه حیزب و حكومه‌ت ئه‌م یاده‌ی داگیر كردوه وئه‌وه ماوه‌ی چه ند سالێكه له ڕێگه‌و ی وه‌زاره‌تی شه هیدانه‌وه هێنده‌ی تر ئه م یاده‌ی داگیر كردوه و قۆرخ كردوه ئه‌وه‌ونده‌ی تر توانا ئه ده‌بی و هونه‌ری و ڕوناكبیریه‌كانی شاره كه‌ی كوشتوه كه به ڕاستی كۆمه ڵێ توانای ئه ده‌بی و هونه ری و ڕوناكبیری باش و دیار ی ئه م شاره رهه‌ن به داخه‌وه ئیهمال و په‌راوێژده‌كرێن ونا هێڵن تواناكانیان له و یاده دا نمایش بكه ن و بیگه یه‌ننه هه موو لایه‌ك كه ئه مه‌ش مافێكی خۆیانه به ڵێ ساڵانه له ده‌ره‌وه‌ی شاره كه وه چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و ئه دیب دێنن وهاوكاریه‌كی مادی خه یاڵیان ده‌كه‌ن و به رهه‌مه‌كانیان ده خه‌نه یه‌كه‌م ڕۆژی ڤیستیڤاڵه‌وه و دونیایه‌ك ڕاگه یاندن و ڕیكلامیان بۆ ده‌كه‌ن و ڕاسته‌و خۆ له شاشه‌ی ته له فیزیۆنه‌وه ڤیستیڤاڵه‌كه په خش ده‌كه‌ن وتواناكانی ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندانی ده‌ره‌وه‌ی شاره كه به هه‌موو لایه‌ك ده گه‌یه‌نن وهه‌رچی توانیه‌كانی ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندانی شاره كه‌شه ده‌كوژن و ده‌یخه‌نه ڕۆژی دوه‌مه‌وه و كه ڕۆژی دوه م له هه موو شتێ ده چێ له ڤیستیڤاڵ نه‌بێت خاڵی له كامێراكانی ڕاگه یاندن خاڵی له ڕیكلام و نه گواستنه‌وه ی چالاكیه‌كان ڕاسته وخۆ ئه مانه هه‌مووی به مانای بچوككردنه‌وه و كوشتنی توانا هونه‌ری وئه‌ده‌بیه‌ه‌كانی شاره‌كه‌دێن من له گه‌ڵ ئه‌وه‌دام له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان و هه‌مووجیهانیشه‌وه هونه‌رمه‌ندان وئه‌دیبان بێن به‌رهه‌م له ڤیستیڤاڵدا پێشكه‌ش بكه ن وهاوكاریان بكرێت وڕیكلامیان بۆ بكرێت به ڵام هاوكات له گه‌ڵ ئه مانه‌شدا پێویسته تواناكانی ئه‌دیبان و هونه‌رمه‌ندان و ڕوناكبیرانی شاره كه‌ش له به‌ر چاو بگیرێت و په‌راوێز نه خرێت وله باره‌یه‌وه جیاوازی نه‌كرێت قسه‌ی من له سه‌ر ئه‌مه‌یه نه ك ناوچه گه‌رێتی كه من بۆ خۆم تا سه‌ر ئیسك دژی ناوچه‌وگه‌رێتیم من كه سێكم ئینسانیانه‌و نێونه‌ته‌ویه‌یانه بیر ده‌كه‌مه‌وه به‌ڕاستی ئه م یاده یادی حیزب و حكومه‌ت نیه ئه‌م یاده یادی خه‌ڵكه ونابێت حیزب و حكومه‌ت یادی بكاته‌وه ده بێت ده ستی حیزب و حكومه‌ت كۆتا كرێت له م یاده ده بێت ئه‌م یاده ئازادكرێت و له ده‌ست حیزب و حكومه‌ت بسه‌نرێته‌وه و بدرێته‌وه ده‌سته‌ست خه‌ڵك و ئه‌دیب و هونه‌رمه‌ند وڕوناكبیرانی هه‌ڵه‌بجه و كوردستان چی تر نابێ ئه م یاده مۆركی حیزبی و حكومی پێوه دیاربێت ونابێت ده سه‌ڵات داگیری بكات له ڕاستیدا ئه م ده سه ڵاته له دۆسیه ی هه ڵه‌بجه دا تاوانباره ده بێت دادگای بكرێت نه‌ك یادی هه‌ڵه‌بجه بكاته‌وه ئه وه‌ی پێویسته بگوترێت لێره دا كه ئێمه هه‌ڵه‌بجه یه‌كان هه موومان شاهیدی ئه وڕاستیه‌ین كه له كاره ساتی كیمیابارانه كه‌دا ته‌نانه‌ت تا قه یه‌ك دانه پێشمه‌رگه‌ی هه‌رددوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار نادۆزیته‌وه كه برینداریش بوو بێت نه‌ك بوبێته قوربانی ئه‌وه‌ی له هه‌ڵه‌بجه‌دا تیاچوو خه‌ڵكی مه‌ده‌نی شاره كه بوو خه‌ڵكی هه ژارو زه حمه‌ت كێشی شاره كه بوومناڵی خه‌ڵكی ڕه‌ش و ڕووت بوو نه‌ك پێشمه‌رگه و به‌رپرسان و سه‌ركرده‌ی حیزبه كان و مناڵه‌كانیان ئیتر به چ هه قێ ئه و یاده ده‌كه‌نه یادی خۆیان و داگیری ده‌كه‌ن له كۆتایدا به ده سه‌ڵات و حكومه‌ت ده‌ڵێم ئه و یاده یادی ئێمه یه هی ئێوه نیه واز له و یاده بێنن.
نه‌جم محه‌مه‌د