یاسای نوێی بۆرژوازی جیهانی،……ئازاد به‌کر
یاسای نوێی بۆرژوازی جیهانی، کاولکردنی ووڵاتان و کوشتارگه‌ی غه‌زه‌یه
ئازاد به‌کر
وا بۆ نزیکه‌ی مانگێک ده‌چێت حکومه‌تی فاشستی ئیسرائیلی بۆردومانی شاری غه‌زه‌و ده‌وروبه‌ری ده‌کات و ته‌ڕ و ووشک پێکه‌وه ده‌سوتێنێ، جۆره‌ها چه‌کی کوشنده‌و ڕێپێنه‌دراوی نێو ده‌وڵه‌تی به‌کار ده‌هێنێ و له کوشتنی ژن و مناڵ و پیرو په‌ککه‌وته و وێرانکردنی خانوو و قوتابخانه و خه‌سته‌خانه‌و هه‌موو شوێنه مه‌ده‌نیه‌کان ده‌ست ناپارێزێ و له‌و لاشه‌وه بزووتنه‌وه‌ی تیرۆریستی حه‌ماس شێتانه ڕۆکێته‌کانی ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل ده‌کات. هه‌مئاهه‌نگی هه‌ڵوێستی ئاشکرا و فه‌رمی ده‌وڵه‌تانی جیهانیش به گشتی و ئه‌مه‌ریکا به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ کاولکردن و دڕنده‌یی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلدایه. سه‌ره‌ڕای شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی مانگرتن و خۆپیشاندانی خه‌ڵکی توڕه‌ی ئازادیخواز و ئاشتیخواز هێشتا ئه‌و لایه‌نانه‌ی شه‌ڕکه‌ر و ئه‌مه‌ریکای پێشه‌نگیان هیچ گوێنادهنه بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و له‌سه‌ر گه‌رمکردنی زیاتری ئه‌م ئاگره‌دان. خه‌ڵکی سڤیلی غه‌زه له پێش هه‌موو که‌سێکه‌وه قوربانیه‌تی، کوشتن و ماڵوێرانی و ترس و برسێتی، نه‌بوونی هیچ خزمه‌تگوزاریه‌کی هه‌نوکه‌یی و ته‌ندروستی و پێداویستی خۆراک و نه‌بوونی جێگایه‌ک بۆ خۆشاردنه‌وه و داڵده‌دان و ڕاکردنیان له‌و ئاگره‌ی بۆکڕوزی هه‌موو هۆش و هه‌ست و نه‌ست ویژدانی زیندووی مرۆیی ده‌هه‌ژێنێ و به‌رد دێنێته جووڵه‌و و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنه به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین تاوان و کۆمه‌ڵکوژی که‌ده‌رهه‌ق به مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا ئه‌نجامده‌درێ. شه‌رم و شوره‌یی یه بۆدهسهڵاتداران و مایه‌ی بێئومێدی مرۆڤایه‌تیه نه‌توانێ ده‌ستی بگاته ئه‌و تاوانکارانه‌ی بێ سڵه‌مینه‌وه و به پێش چاوی هه‌موو جیهانه‌وه، کێشه‌و ناکۆکی ئه‌مه‌ریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی له شارێکی وه‌ک غه‌زه‌دا له‌گه‌ڵ نه‌یارانی ئه‌مڕۆ و دۆستانی دوێنێیاندا به‌م جۆره مامهڵهبکرێ و ئیسرائیل ببێته نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریکاو ڕۆژئاوا و جیهاد و حه‌ماسیش نوێنه‌ری ئیسلامی سیاسی بن به سوونه و شیعهیهوه. ئه‌مه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین مشتێکه له خه‌رواری تاوانه‌کانی ڕژێمی هاری سه‌رمایه‌داری جیهانی، له‌پێش هه‌ر که‌سێکه‌وه زیانی بۆ خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشه. داگیرکردنی عێراق و ئه‌فغانستان و شه‌ڕی داسه‌پاوی فه‌له‌ستین نموونه‌یه‌کی زیندووی ئه‌و سیاسه‌ته شه‌ڕ ئهنگێزیهیه که ووڵاتانی ڕۆژئاوای سه‌رمایه‌داری به‌دوای هه‌ژمون و ده‌سکه‌وتنی قازانجدا ده‌ریایه‌ک له تاوانیان به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاتانه ئه‌نجامداوه. 60 ساڵه کێشه‌ی فه‌له‌ستین له ئارادایه‌و به‌هه‌ڵپه‌سێراوی ماوه‌ته‌وه، به‌مه‌رجێک ڕۆژئاوا خۆیان دروستکه‌ر و بنیاتنه‌ری ئه‌م کێشه‌یه‌ن و له ماوه‌ی دووجه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه‌ی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌مدا بڕیاری پێکهێنانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته دراوه به کۆمه‌ک و هاوکارییان پاش داگیرکردن و دابه‌شکردنی ئه‌و ووڵاتانه له ئه‌نجامی ئه‌و جه‌نگانه‌دا که ملیونه‌ها مرۆڤیان تێدا کۆشت و بهکوشداوه هاتوون به‌پێی ئاره‌زوو و ویست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ناوچه‌کانیان دابه‌شکردووه و حکومه‌تی پاشایه‌تی لایه‌نگری خۆیان تێدا دامه‌زراندووه و به ناوی ئینتداب و جۆره‌ها په‌یماننامه‌ی کۆنه‌په‌رستی و داسه‌پاو میلله‌تانی ناوچه‌که‌یان دابه‌ش و پهرتهواز ه و ئاواره‌کردووه، که میلله‌تی کورد و عه‌ره‌بی فه‌له‌ستینی له‌و میلله‌تانه‌ن تاکو ئێستا چاره‌سه‌ری کێشه‌ی میلیان له‌به‌ر خاتری قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی بۆرژوازی ناوخۆیی و جیهانی بێچاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه. ساڵانێکه مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین به‌م شێوه‌یه ده‌هێنرێ و ده‌برێ و کۆنه‌په‌رستانی ناوچه‌که و جیهان له‌پاڵ ئه‌م کێشه‌یه‌دا خه‌ریکی جووڵانه‌وه و خۆڕاپهڕاندن بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان و له‌باربردنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌که، چونکه به‌کۆتایهاتنی کێشه‌ی فه‌له‌ستین ئیتر زۆر کێشه‌و گرفتی ناوچه‌که که‌م ده‌بێته‌وه چاره‌ده‌بێت و ده‌ستی کۆنه‌په‌رستانی ناوچه‌که چ ده‌سه‌ڵاتداران و چ ئه‌حزابی کۆنه‌په‌رستی کورتده‌کرێته‌وه. له هه‌مووی سه‌یرتر هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه که زۆر نه‌رم و بێبایه‌خه له کاتێکدا ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل هه‌رچی یاسا‌و بڕیار و په‌یمانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه ژێر پێی ده‌نێ و گه‌مارۆی ئابووری و سه‌ربازی له‌سه‌ر خه‌ڵکی غه‌زه توندتر ده‌کاته‌وه و باره‌گاکانیUN ده‌کاته نیشانه‌ی بۆمبه‌کانی، له کاتێکدا ده‌بوایه هه‌ر له ئێستاوه ئه‌و ده‌وڵه‌ته وه‌ک هێزێکی تیرۆر و شه‌ڕخواز بناسرایه و حه‌ماس و هاوشێوه‌کانی که ئاکامی زۆرداری و داگیرکردنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله له‌سه‌ر تاوانه دڕندانه‌کانیان بدرانایه‌ته ده‌ست دادگای نێوده‌وڵه‌تی و وه‌ک ئینسانکوژ و پێشلکاری مافه‌کانی مرۆڤ سزا و زیندانی بکرانایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له هه‌مووکات زیاتر ده‌زگایه‌کی بێلایه‌ن نی یه و هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر کێشه‌کانی جیهان به پێوه‌ر و به‌رژوه‌ندی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکاوه گرێدراوه‌ته‌وه، له داگیرکردنی ئێراقدا هیچ هه‌ڵوێستی نه‌بوو هه‌روه‌ها له‌سه‌رجه‌م شه‌ڕو ماڵوێرانیه‌کانی تری ووڵاتانی جیهان ناکام ماوه‌ته‌وه، له داگیرکردنی ئێراقدا پاش زیاتر له ساڵێک هه‌ڵوێستی به‌رانبه‌ر ئه‌و شه‌ڕه نواند و ئه‌مه‌ریکای به‌داگیرکار دانا، به‌ڵام له‌ڕووی یاساییه‌وه تا ئێستا نه‌یتوانیوه ئه‌مه‌ریکا ڕابکێشێته نێو دادگای نێوده‌وڵه‌تی و بگره گوێی خۆیشی لێکهڕکردووه. له کۆتایی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م و له‌ساڵی 1948 دا به‌کرده‌وه بیرۆکه‌ی ده‌وڵه‌تی زایۆنی ڕاگه‌یه‌نرا و فه‌له‌ستین کرایه جێی کۆبوونه‌وه‌ی جووله‌که‌کانی جیهان. پشتگیری ڕۆژئاوا و ووڵاتانی تری هاوکاریان له ئه‌نجامی شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی جیهاندا ووڵاتانی داگیرکراویان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شکرد، که فه‌له‌ستینیش به‌شێک بوو له ووڵاتانی داگیرکراو و ژێرده‌سته‌و ده‌وڵه‌تێکی ڕه‌گه‌زپه‌رست ودینیان بۆ جووله‌که‌کان تیا دامه‌زراند، ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه داگیرکردن و وێرانکردن و ده‌ربه‌ده‌رکردن و ئاواره‌کردن و پێشێلکردنی مافه ئینسانیه‌کانی میلله‌تی فه‌له‌ستین ده‌ستیپێکرد و بوونه قوربانی سیاسه‌تی پاوانخوازی ئیمپریالیزمی.ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌تانی براوه‌ی نێو جه‌نگه‌کانی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م له‌سه‌ر سوودو قازانجێک که له ئه‌نجامی شه‌ڕدا به‌ده‌ستیان هێنابوو، فراوانکردنی سنوور و پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان بوو به‌پێی نه‌خشه‌یه‌کی داڕێژراوی کۆڵۆنیالیزمی. تێگه‌یشتن بۆ ئیمپریالیزم له چوارچێوه‌یه‌کی ئابووریدا ته‌نیا هۆکارێکه ڕێ بۆ سه‌رمایه‌داری خۆشده‌کات بازاڕی نوێ بۆ سه‌رمایه‌کانی بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بره‌و به‌به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی بدات. که‌واته ئیمپریالیزم خۆی فاکته‌رێکه بۆ مه‌به‌ستی مانه‌وه‌و درێژه‌دان به قازانجی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری و ده‌ربڕی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی ده‌سه‌ڵاتێتی، له‌ووڵاتی وابه‌سته‌ی داگیرکراو له‌ڕێگای سه‌ربازیه‌وه. ئه‌نجام و شهڕوداگیرکاری جه‌نگی کۆنه‌په‌رستانه‌ی جیهانی دووه‌م دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی زایۆنی لێکه‌وته‌وه که به‌شێکه له فراوانکردن و بره‌ودان به ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی ئابووری و سیاسی ڕۆژئاوا له ناوچه‌ی ڕۆهه‌ڵاتی ناوه‌ندا، لینین ووته‌نی ئیمپریالیزم به‌رهه‌می سه‌رمایه‌داری پیشه‌سازی گه‌شه‌سه‌ندووه له قۆناغی مۆنۆپۆڵیدا. له‌فه‌رهه‌نگی ئه‌م ڕژێمه نوێیه‌ی سه‌رمایه‌دا هه‌ستی مرۆیی و مافی مرۆڤ سڕدراوه‌ته‌وه، به‌هۆی بونی هێز و توانایی ماددی و سه‌ربازیه‌وه ده‌ستده‌خاته کاروباری سه‌رجه‌م ووڵاتانی لاواز و بێهێزه‌وه و به‌خۆشی و به‌ناخۆشی له‌ڕێی سیاسیه‌وه به دانانی دیکتاتۆر به‌سه‌ر ووڵاتانه‌وه یان له‌ڕێی خۆتێههڵقرتاندنی سه‌ربازیه‌وه ئه‌و مافه به‌خۆی ده‌دات. وه ووڵاتی ئیسرائیلیش یاریکار و هاوکاری خۆیه‌تی و پشتگیری هه‌موو ده‌ستدرێژیه‌کی ئه‌و ده‌کات له فه‌له‌ستینی داگیرکراودا، ئێستاش ئه‌و جه‌نگه‌ی که‌به‌سه‌ر خه‌ڵکی غه‌زه‌ی فه‌له‌ستیندا سه‌پاوه هه‌موو خه‌ڵکی ئاشتیخوازی جیهان داوای وه‌ستاندنی ده‌کات ته‌نیا ئه‌مه‌ریکاو هاو په‌یمانه‌کانی نه‌بێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌و شهڕهنگێزیهیه که سه‌رمایه‌داری جیهانی بۆ پاراستنی به‌رژوه‌ندیه ئابووری و سیاسیه‌کانی ئاشتی و ئاسایش و ئارامی جیهانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه. سه‌رجه‌م دانیشتوانی کرێکار و هه‌ژار و ئاشتیخواز و پێشکه‌وتنخوازی سه‌ر گۆی زه‌وی خوازیاری ئارامی و هێمنی و ئاسایشن نه‌ک شه‌ڕ و وێرانکاری، خه‌ڵکی له‌شه‌ڕ و ماڵوێرانی بێزار بووه. له بیرمانه ساڵی 2002 بوو کاتێک شارۆن که‌ناری ڕۆژئاوایی فه‌له‌ستینی کرده شه‌ڕگه‌ی سه‌ربازه‌کانی و گۆماوی خوێنی له جنیندا هه‌ڵسان و چ کۆستێکی گه‌وره‌و ترسێکی له‌ڕاده‌به‌ری خسته دڵی گه‌وره و منداڵانی بێنازی فه‌له‌ستینیه‌وه. کاریگه‌ری سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی بێتاوانی فه‌له‌ستینی ئه‌وه‌نده جه‌رگبڕ و دڵته‌زێنه، نزیکه‌ی زیاتر نیو سه‌ده‌یه ڕووباری خوێن ده‌ڕژێ، به‌جۆرێک ڕه‌وه‌ندی جووله‌که له ناوخۆدا وه‌ک له خۆپیشاندانه‌کانی ڕه‌وتی چه‌پ و ئاشتیخواز له ئیسرائیل، ته‌نانه‌ت بێژه‌ری ته‌له‌فزیۆنی ئیسرائیلی فرمێسکی بۆ خه‌ڵكی غه‌زه ڕشت، خۆپیشاندانه‌کانی جووله‌که له‌نده‌ن و ئه‌مه‌ریکاو هێندی ووڵاتانی تر بشارێته‌وه و ئه‌وانیش ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی ئاشتیخوازان و دژی تاوانه‌کانی سوپای دڕنده‌ی ئیسرائیل دژ به منداڵان و خه‌ڵکی سیڤیل و کاولکاری فه‌له‌ستین بوه‌ستنه‌وه. ئاشکرایه سیاسه‌تی شه‌ڕ و داگیرکاری ووڵاتانی زلهێزی سه‌رمایه‌داری جیهانی داگرتووه، نموونه‌ی زۆر له ده‌وڵه‌تان هه‌یه که‌چۆن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی بێچاره و بێده‌سه‌ڵاتی بنده‌ستی خۆیاندا یان له‌شێوه‌ی داگیرکردن و هه‌ڵوێستی نامرۆڤانهیاندا له وێرانکردن و تێکدانی سه‌رخانی ئابووری و سیاسی ووڵاتانی تردا ڕۆڵیان بینیوه، بێ گوێدانه هیچ کام له یاساکانی مافی مرۆڤ و ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ئاسایشی خه‌ڵکی ووڵاتان، به‌مه‌رجێک کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندا بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایشی جیهان کۆبونه‌ته‌وه، نه‌ک پابه‌ند نه‌بوونیان به‌و یاسانه‌ش که خۆیان دایاناوه و سنوور به‌زاندنیان تا ئه‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی. سه‌رباری ئه‌و کرده‌وانه‌یان، ڕه‌فتاری پێکهێنان و کۆمه‌ککردنیان به پارت و گروپه تیرۆریسته‌کانی ئیسلامی سیاسی بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی ده‌نگ و ڕه‌نگی ڕادیکال و چه‌پ و کۆمۆنیست و پێشکه‌وتنخوازی کۆمه‌ڵگاکان، له ئاکامیشدا ڕکابه‌رێ و به‌رهه‌ڵستیکردن وههڵگهڕانهوهی ئه‌و ڕه‌وتانه به‌رانبه‌ر به سیاسه‌تی ڕۆژئاوا و ده‌رچوونیان له جڵه‌وی ئه‌وان، له فراوانکردنی هه‌ژموون و بیری به‌سته‌ڵکی دواکهوتوانهیاندا، وه‌ستانه‌وه‌یان دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریکا به‌تایبه‌تی. به‌و شێوه‌یه کۆمه‌ڵگاکان به‌گشتی گیرۆده‌ی سیاسه‌تی ناسیۆنالیزمی و ئایینی و کۆنه‌په‌رستی دروستکراوی ده‌ستی بۆرژوازی ناوخۆیی و جیهانی یه و هه‌ر ئه‌مانه‌ش ڕێگرن له چوونه پێشه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری و فیکری ئینسانه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی زانستی و نزیکبوونه‌وه‌ی مرۆڤه چه‌وساوه و زۆرلێکراوه‌کان له ناسینه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان و ئیراده‌کردنیان له به‌دیهێنانی ژیانێکی باشتر و گونجاوی شایسته به‌مرۆڤی سه‌رده‌م و هاوچه‌رخ. که‌واته ئه‌و هۆ و که‌ره‌ستانه چی یه تا مرۆڤه‌کان له‌سه‌ر ئاستی ڕای گشتی بیخه‌نه‌کار به‌رانبه‌ر به زوڵم و ناته‌واوی و ڕووداوه‌کانی جیهانی هه‌ژاندووه، ده‌بێ به‌به‌ڵگه و ئه‌لته‌رنه‌تیڤی ئه‌کتیڤه‌وه به‌ره‌وڕووی ئه‌و بارودۆخه ببینه‌وه. ده‌بێ ڕێکخراوه سیاسی و مه‌ده‌نیه پێشکه‌وتنخوازه‌کانی دنیا هۆشیارانه بێنه مه‌یدان و شۆڕشگێڕانه بتوانن بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌هێزی جیهانی دژی شه‌ڕ بێننه کایه‌وه که‌هه‌ر ئێستاکه تۆوی ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه بوونی هه‌یه‌و ڕۆژانه ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌دا به‌ڕووی دزێوی شه‌ڕخوازانه‌ی بۆرژوازی و کۆنه‌په‌رستاندا و له‌پێناوی جێگیرکردنی ئاشتیدا له جیهان تێده‌کۆشن. له‌هه‌موو شتێک گرنگتر بۆ ئه‌م پێشڕه‌ویه بوونی ئاسۆیه‌کی تۆکمه‌و قایمی فه‌لسه‌فی وسیاسیه که ته‌واوی مرۆڤایه‌تی کۆبکاته‌وه له‌ژێر ئاڵای ئاشتیدا و سنوورێک بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژیانه دابنرێ که هه‌ڕه‌شه له ئاشتی و ئاسایشی جیهانی ده‌کاو ڕای گشتی جیهانی بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ بخرێته‌کار. ئه‌مڕۆ له‌جیهاندا حکومه‌تێک نی یه که‌م تازۆر خه‌ڵکه‌که‌ی له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌که‌یدا بێته‌وه و توانیبێت ئازادی و یه‌کسانی و خۆشگوزه‌رانی له سایه‌یدا بێنێته کایه‌وه. ئیتر ئه‌وه ڕوونه سیاسه‌تی گه‌مارۆی ئابووری و برسیکردنی خه‌ڵک و زۆرهێنان بۆئه‌وه‌ی خۆیان بده‌نه ده‌ست سیاسه‌تی حکومه‌ته‌کان و گه‌مارۆی سیاسی و ئابووری بۆرژوازی له‌سه‌ر ئه‌و ووڵاتانه‌ی حکومه‌ته‌کانیان سه‌رپێچی له‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ڕۆژئاوا ده‌که‌ن و خه‌ڵکی هه‌ژار و به‌شمه‌ینه‌ت هه‌میشه پشکی شێری ئه‌و قوربانیانه‌یان به‌رکه‌وتووه. ده‌بێ ده‌نگی ئازادیخوازانه‌و ئاشتیخوازانه هه‌ڵبڕین و هێرشی ناڕه‌وای سه‌رمایه‌داری بۆ سه‌ر ئازادی و که‌رامه‌تی ئینسانه‌کان ڕاگرین و سوپای چه‌پ و کۆمۆنیستی ئازادیخوازی و ئاشتیخوازی پته‌و بکه‌ین و سیاسه‌تی دروستی مرۆڤ په‌روه‌ری سه‌قامگیر بکه‌ین.
15 ژه‌نیوه‌ری 2009