یه‌كه‌م زمان و زمانه‌كانی جیهان فاكته‌ری جوگرافیا
ده‌روازه
گوتاری بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وتاره دوور و نزیك دووره له په‌سندكردنی هه‌ر زمان و زارێك .به عه‌قڵێكی شرۆڤه‌كاری هزری نووسراوه . نووسه‌ر ده‌یه‌وێ وه‌ك پێشنیازێك بۆ گه‌نگه‌شه‌كردن پێشكه‌شی بكات تا ئه‌وانه‌ی به بۆچوونه‌كه ڕازی نیین , به دژه‌هزرێك وه‌ڵامی بده‌نه‌وه.خاڵێكی تر, كه نووسه‌ر ده‌یه‌وێ جه‌ختی له سه‌ر بكات له ده‌سپێكدا یه‌ك زمان هه‌بووه , هه‌رچی زمان , زار و شێوه‌زار هه‌یه له‌و زمانه‌ی به‌رایی سه‌رچاوه‌یان گرتووه .دووه‌م , به چاوێكی ڕه‌گه‌زپه‌سندی له زمان ناڕوانین هه‌تا وه‌ك جوله‌كه و ئه‌لمانی و عه‌ره‌ب…له یه‌كه‌م زمان بڕوانین و جورئه‌تی ئه‌وه بكه‌ین و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه زاتی خودا به كوردی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئاده‌م كردووه. ناسنامه‌ی زمانی یه‌كه‌م وه‌ك چاره‌نووسی مرۆڤ ونه .وه‌ك یه‌كێ له ئینجیله‌كان ده‌ڵێت:”له ده‌سپێكدا وشه هه‌بوو ” , ئێمه‌ش هه‌رچی ڕایه‌ك بڵێین ” قسه‌ی ڕووته ” وه‌ك ئه‌حمه‌د جافی شاعیر وته‌نی قسه‌ی ڕووتیش ناچێته گیرفانه‌وه .چۆن به‌ڵێنی ئینگلیز بۆ كورد هه‌ر قسه‌ی ڕووت بوو , ئێمه‌ی مرۆڤیش هه‌ر ڕایه‌ك بڵێین هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌ركیۆلۆژی و زانستی پاڵپشتی ناكات ته‌نها وڕێنه و قسه‌ی ئه‌فسانه‌ئامێز نه‌بی , ئه‌و دووه‌ش جێیان نابێته‌وه له زمانناسیدا.
چیرۆكی یه‌كه‌م زمان
له ته‌ورات-په‌یمانی كۆن- و قورئانی پیرۆز ئاماژه به‌وه‌كراوه , كه خه‌ڵقی ئاوه‌ها بووه كه شیانی زمانی هه‌بێت و بتوانێ ده‌رباره‌ی دوێنێ و ئێستا و داهاتوو بدوێ .ئه‌و ئه‌دگاره له زمانی ئاژه‌ڵ , ماڵی و كێوی , بوونی نییه .هه‌ر چۆنێك بێ ئێمه‌ی مرۆڤ هه‌ست و ئیدراك به بوونی فیزیكی ناكه‌ین.
له ڕوانگه‌ی ده‌قه‌كانی قورئانه‌وه , ئاده‌می یه‌كه‌م مرۆڤ زۆر زیره‌ك بووه , هه‌تا له جنۆكه‌ی وه‌ك شه‌یتان و ئه‌و فریشتانه‌ی پرسیار له ئامانجی بوونی ئاده‌م له زاتی خودا ده‌كه‌ن , زیره‌ك تر بووه .ئه‌و ڕاستیه قورئانیه وامان لێده‌كات كه بیرۆكه‌ی تیۆری هه‌بوونی مرۆڤی چاوه و نیاندرتاڵ ڕه‌تبكه‌ینه‌وه.
خودا له ئاخاوتنی ده‌رخستنی زیره‌كیی ئاده‌م بۆ جنۆكه و فریشته , قسه‌ی كردووه هه‌روه‌ها له پاش گوناهی له به‌ری داره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه خواردن , قورئان به پێچه‌وانه‌ی په‌یمانی كۆن-ی ده‌سكردی جوو , ئاده‌م و حه‌وا له‌و گوناهه سه‌رزه‌نشت ده‌كات .له میانی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش , ئاده‌م (سه‌لامی خودای لێ بێ ) قسه‌ی له‌گه‌ڵ خودا كردووه تاكو خودا لێی خۆش بێت .
ناسنامه‌ی ئه‌و زمانه چی بووه ؟ به چ ئه‌لفبێیه‌ك بووه؟ ئه‌و دوو پرسیاره وه‌ك چاره‌نووسی مرۆڤ به شاراوه ده‌مێننه‌وه .كه‌واته هه‌رچی ده‌گوترێ كه ئه‌و زمانه عیبری , ئه‌لمانی , سویدی , عه‌ره‌بی…یان كوردی ئێزدیه‌كان بووه.ئه‌و ڕایانه له سه‌ر ناسنامه‌ی یه‌كه‌م زمان له چوارچێوه‌ی ئه‌فسانه دایه , نه‌ك ڕاستی و زمان‌ناسی زانستی.
فاكته‌ری جوگرافیا له سه‌ر دروستبوونی زمانه‌كان له زمانی یه‌كه‌م
به ده‌قی ئایه‌تێكی ئاشكرا له سوڕه‌تی الحجرات , خودا له قورئاندا ده‌فه‌رمووێت:” ئێوه‌ی مر‌ۆڤم كردووه به به چه‌ند گه‌ل و هۆزێك بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كتر بناسن , باشترین كه‌س له ئێوه , له هه‌ر نه‌ته‌وه و هۆزێك بی, له لای خودا ئه‌وه په‌سنده كه به ته‌قواتره ” له ئایه‌تێكی تر خودا له قورئانه‌كه‌ی ده‌فه‌رموێ :” جیاوازی زمانی و ڕه‌نگی –ره‌گه‌زی -ئێوه‌ی مرۆڤ له ئایه‌ته‌كانی خودایه ” .ئه‌و دوو ئایه‌ته جه‌خت له سه‌ر هه‌بوونی كۆمه‌ڵگا و دروستبوونی نه‌ته‌وه ده‌كه‌ن خودا له قۆناغێكی ئاینده‌یی ده‌دوێ , ئه‌وكاته‌ی یه‌ك زمانی مرۆڤایه‌تی به هۆی جوگرافیاوه بۆته چه‌ند زمانێك وه‌ك : ئینگلیزی ,توركی , فارسی , كوردی , عه‌ره‌بی , عیبری ….,ئ باوه‌ڕی ڕه‌هام به‌و دوو ئایه‌ته هه‌یه له‌وه‌ش زیاتر بێجگه له‌وه‌ی زه‌ره‌یه‌ك یان بچووكتر گومانمان ده‌رهه‌قیان نییه , به‌ڵام ئه‌و دوو ده‌قه ئامانجی ناونیشانی سه‌ره‌وه نییه , هه‌ر بۆ ئه‌وه‌شمان هێناوه , كه دوو شت بڵێین :
1. نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و زمانی جیاواز ئایه‌تی خودان بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وام بێت و ئه‌و مرۆڤه نه‌ته‌وه و زمان جیاوازه پێكه‌وه بژین و ڕێزی یه‌كتر بگرن و له ئاسووده‌یی بژین , نه‌ك وه‌ك عه‌ره‌بی سوونی و شیعی له په‌نای ناسیۆنالیزمی مه‌زهه‌بی سته‌م له كورد بكه‌ن .
2. نه‌ته‌وه‌ی باش و زمانی پیرۆز بوونی نییه . هه‌ر نه‌ته‌وه و زمانێك به‌وه پیرۆزه كه زیاتر پابه‌ند بن به بنه‌ماكانی خوداپه‌رستی نه‌ك ڕه‌گه‌زی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه چییه.
زمان‌ناس و گه‌ریده و بازگانی و ئه‌وانه‌ی خه‌ریكی كۆلۆنالستین له
نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا له سه‌ده‌ی شازده و حه‌ڤده و هه‌ژده و نۆزده به دوای ئه‌وه گه‌ڕاون , زمانی خۆیان له‌گه‌ڵ زمانی تر به‌راورد بكه‌ن وه‌ك : ئیتالی له‌گه‌ڵ سانسكریتی , ئه‌لمانی له‌گه‌ڵ سانسكریتی , فه‌ره‌نسی له‌گه‌ڵ سانسكریتی وه ئینگلیزی له‌گه‌ڵ سانسكریتی…چه‌رخی نۆزده‌هه‌م به هه‌موو ڕه‌وته‌كانه‌وه ناونرا به چه‌رخی فیلۆلۆژی به‌راورد .له‌و هه‌موو به‌راوردكردنه گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه زمانی سانسكریتی دایكی زمانه‌كانی ئه‌وروپایه . ئه‌و هه‌موو زمانه‌ی ئه‌وروپا پێشتر زارگه‌ڵێك بوون , هه‌موو له زمانی سانسكریتی جیابوونه‌ته‌وه . فاكته‌ری ده‌ڤه‌ری –جوگرافیا – ده‌وری سه‌ره‌كی هه‌بووه له به (زمانبوونی یان به زمانكردنی ) هه‌موو زمانه‌كانی هیندۆ-ئه‌وڕوپی.
ئه‌مجه‌د شاكه‌لی له لاپه‌ڕه (10 )ی كتێبی “زمانی كوردی ناسنامه و نیشتمانی كورده ” ده‌نووسێت :”زمانانی باكوور,كه ئێستا له : نۆروێژی, دانی(دانماركی), سوێدی,ئایسلاندی و فه‌رئوێیی پێكهاتوون و كه له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا, فره جیاواز نین له یه‌كدی.هه‌موویان زاراوه‌گه‌لێك بوون له یه‌ك زمان,كه پێی ده‌گوترا,زمانی باكووری كۆن . ” هه‌روه‌ها ناوبراو له هه‌مان لاپه‌ڕه‌دا , ده‌نووسێت :” به پێی زمانزانان,له ده‌سپێكدا دوو شێوه یا دوو زاراوه بوون:زمانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی(دانی و سوێدی) و باكووری ڕۆژاوایی (نۆروێژی ,ئایسلاندی و فه‌رئوێیی ).” براده‌رێكی نزیكم ماوه‌یه‌ك له دانمارك و نه‌رویژ ژیاوه , ده‌یوت خه‌ڵكی دانمارك , نه‌رویژ و سوید له یه‌كدی ده‌گه‌ن . ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره
كه زمانی ئه‌و چوار-پێنج وڵاته ( دانمارك , نه‌رویژ , سوید , ئایسلاند… )پێشتر یه‌ك زمانیان هه‌بووه.له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین , فارسی و كوردی زۆر به یه‌كده‌چن .هه‌ردووك هیندۆ-ئه‌وروپین نیین , به‌لكو زمانی ئارین و ڕه‌گه‌زیان له نه‌ته‌وه‌ی یا ڕه‌گه‌زی ئارییه .ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ هاوكه‌لتوری فارس و كورد ئه‌وه ده‌رده‌خات له یه‌ك زمانه‌وه هاتوون .كه ده‌وترێ زمانی فارسی نوێ له زمانی باشووری ڕۆژاوایی وڵاتی ئاریانه و زمانی كوردیش زمانی باكووری وڵاتی ئاریانه , هیچ له‌وه ناگۆڕێت كه له بنه‌ڕه‌تدا یه‌ك دایكیان ( دایكه زمانیان ) هه‌بووه هه‌روه‌ك زمانه هیندۆئه‌وروپیه‌كان كه هه‌موو له یه‌ك proto –language دایكه زمان سه‌رچاوه‌یان گرتووه. ئه‌و دیارده‌یه هه‌تا سه‌ده‌ی نۆزده و بیست له كوردستان هه‌بووه :
1. دوو برا له‌گه‌ڵ یه‌ك نه‌گونجاون , برایه‌ك گوندی زێدی خۆی به‌جێهێشتووه و به هه‌مان ناو گوندێكی تری ئاوه‌دانكردۆته‌وه : شێخان , تووێ , داره توو , تۆبزاوه ,…..
2. شێخی ده‌ڤه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ ئاغا و لادێیه‌كان نه‌سازاوه و گوندێكی تری به هه‌مان ناو ئاوه‌دانكردۆته‌وه : شێخ مه‌موودیان , سه‌یدیان ,شێخان….
خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به زارێكی تر قسه‌یان كردووه هه‌تا بۆته زمانێكی سه‌ربه‌خۆ.
شێوه‌زاری بادینی و سۆرانی له بنه‌ڕه‌تدا یه‌ك بوونه وه‌ك چۆن ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێ له نێو خه‌ڵكی رواندز و سورچی و هه‌ركی …دیارده‌ی جێنده‌ری زمانی هه‌رماوه .به واتای زمانی كوردی له بنه‌ڕه‌تدا جێنده‌ری هه‌بووه , به‌ڵام به درێژایی كات له هه‌ندێ ده‌ڤه‌ر ئه‌و دیارده‌یه نه‌ماوه .
له دیدی ئیسلامی له ده‌سپێكدا یه‌ك مرۆڤی خوێنده‌وار هه‌بووه و له‌و مرۆڤه‌وه‌ش پیاو و ئافره‌تی تر دروست بوون هه‌روه‌ها ته‌نیا یه‌ك زمانیش هه‌بووه هه‌تا سه‌رده‌می تۆفانه‌كه‌ی نووح , كوڕ ونه‌وه‌كانی به جیهاندا بڵاونه‌بوونه‌وه له پێناو بژێوی ژیان فره‌زمانی و كۆمه‌ڵگای جیاواز دروست نه‌بوون .دووباره من له‌و باوه‌ڕه‌دام , كه له ده‌سپێكدا یه‌ك دایكه زمان هه‌بووه زار و زمانه‌كانی جیهان له‌و زمانه دروست بوون .
سه‌لام ناوخۆش به‌كر
یاریده‌ده‌ری پڕۆفیسۆر له زانكۆی سه‌لاحه‌دین