یه‌کگرتنه‌وه‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه و پێشنیاره‌که‌ی کوردستان یونایتد .
حاجی ئه‌نوه‌ر ….
هه‌مو ئهوههوڵانهی له پێناوی یه‌کپارچه‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌دا دراوه، جێگه‌ی ستایشه . له چه‌ند مانگی ڕابوردودا چه‌ند هه‌وڵێکی تری له‌و جۆرهدرا به‌ڵام به‌داخه‌وه بێسهمهر بوو. دیاره هۆکه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ردوو لایه‌نی پێشنیارکه‌ر و پێشنیاربۆکراو .
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌نده به به‌ڕێزانی لایه‌نی پێشنیارکه‌ر، جدی نه‌بونیان بوو له گه‌یشتن به ئه‌نجامی کۆتای پێشنیاره‌که‌یان ، ده‌بوایه ئه‌و به‌ڕێزانه وه‌ک دۆستێکی دڵڕه‌ق، ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌یان ته‌واو بتهکانیایه تا له‌و ڕێگایه‌وه ته‌واوی ووردودرشتهکان بکه‌وتنایه‌ته سه‌رزه‌وی و که‌سێک نه‌یتوانیایه بێشه‌رمانه نه‌هی له ڕاستیه‌کان بکات و ڕاستیه‌کانیش وه‌ک ڕۆژی ڕووناکی دهمهنیوهڕوانی هاوینی کوردستان ده‌ربکه‌وتایه . به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ڕێزان ته‌نها به بڵاوکردنه‌وه‌ی پێشنیاره‌کانیان کۆڵ‌یان دا‌و نادروستیهکان گۆڕهوشارکران . به‌ڵام هه‌ر ڕۆژێک دێت ئێسک وپروسکی ڕاستیه‌کان ده‌دۆزرێنه‌وه و خۆشبه‌ختانه‌ش که‌سانی پاک و دڵسۆز هه‌ن تا لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بکات و ڕاستیه‌کان ئاشکرا ببن .
تا ئه‌و شوێنه‌ش که په‌یوه‌نده به ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌وه، ئاشکرایه که شه‌مشه‌مه‌کوێره، خۆشی له تیشکی هه‌تاو نایه‌ت و له ترسی جوانی و پاکژی تیشکی زێڕینی هه‌تاو، تاریکستان هه‌ڵده‌بژێرێت .
له ئێستاشدا به‌شداربوانی به‌ڕێزی ژووری کوردستان یونایتد ئه‌م پێشنیاره تازه‌یه‌یان کردوه که جێگه‌ی دهسخۆشیلێکردن و هه‌ستکردنیانه به لێپرسینه‌وه به‌رامبه‌ر کێشه جۆراوجۆره‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد .
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزانی کوردستان یونایتد هه‌وڵه‌که‌یان وه‌ک هه‌وڵه‌کانی پێش‌و به‌فیڕۆ نه‌ڕوات، ده‌بێت پێش ده‌ستبردن بۆههرکارێک ئه‌و پرسیاره شیبکه‌نه‌وه تا وورده‌کاری و ڕاستیه‌کانیان بۆ ده‌ربکه‌وێت و له‌و ڕێگایه‌وه بڕیارێکی دروست بده‌ن ، ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه بۆ دووله‌ت بوو ؟ هۆکاره‌کان چین ؟ جێبه‌جێکه‌رانی کێن ؟ بۆ ئه‌مه‌یان کرد ؟ کێن ئه‌وانه‌ی سود مه‌ند بوو له‌و دوولهتبونه ؟ مه‌به‌ستیان چی بوو ؟ .
ئایا ئه‌و لیژنه‌یه‌ی که به‌ڕێزانی کوردستان یونایتد پێشنیاریان کردوه ده‌توانن بگه‌نه مه‌به‌سته‌کان ؟ . ئایا ئه‌ندامانی لیژنه‌که کێ ده‌بن ؟ .
ئه‌زمونی پێش‌و دووپاتی ده‌کاته‌وه که به‌رژه‌وه‌ند په‌رستان وئۆپۆرتۆنیستهکان ناتوانن به‌ئاسته‌م له‌ڕاستیه‌کان نزیک ببنه‌وه ، هه‌ر بۆیه زۆر پێویسته هه‌ر کارێک ده‌کرێت ده‌بێت ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵه بکرێت .
ئایا پێوه‌ر چیه بۆ دروستکردنی ئه‌و لیژنه‌یه ؟ . ئایا ئیعتماد ده‌کاته سه‌ر چ په‌یڕه‌وێک ؟ . له حاڵه‌تی ده‌ست به‌کار بوونی چ میکانیزمێک ده‌گرێته‌به‌ر بۆ ده‌رخستنی نادروستیهکان ؟. چ زه‌مانێک هه‌یه بۆ ئلتزامکردنی لایه‌نه‌کانی کێشه‌که به بڕیاره‌کانه‌وه ؟ .
چ زه‌مانێک دیاری ده‌کرێت بۆ دووباره نه‌بونه‌وه‌ی هه‌مان کێشه .
چی به‌رامبه‌ر ئه‌و شه‌رمه‌زاریانه ده‌کرێت که ڕوویاندا؟ .
ئایا ماف ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مافخوراوان ؟ . چۆن و له چ ڕێگایه‌که‌وه ئه‌و مافه ده‌گه‌ڕێته‌وه و زه‌مانه‌تی چیه ؟ .
وه‌ک ئه‌ندامێکی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه ژماره‌یه‌کی زۆر به‌ڵگه‌م لایه ئاماده‌م کۆپیان بخه‌مه به‌رده‌ست هه‌ر لایه‌نێک و که‌سێک که چکۆڵانهترین هه‌وڵی دڵسۆزانه بده‌ن بۆ یه‌کڕیزو یه‌ک هێزی ، به‌تایبه‌تی له ئێستادا که هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر بزافی ڕزگاری خوازی گه‌لی کورده و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی کوردستانیش بێخه‌م و بێ هه‌ڵوێست، له پرخه‌ی خه‌وی سه‌وز و زه‌ردی خۆیدایه .
…………………
سه‌باره‌ت به گۆڕینی ناو و لۆگۆ و دابه‌شکردنی ناوی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه ــ چاک ــ .
له‌گه‌ڵ ڕێزێکی زۆرم بۆ به‌شدار بوانی ژووری کوردستان یونایتد.
ئه‌و کاره‌و هه‌رکارێکی تر که په‌یوه‌سته به به‌رنامه‌و په‌یڕه‌وی چاک ه‌وه له سلاحیه‌تی کۆنگره‌یه نه‌ک ئه‌ندامان یان دۆستانی. ده‌کرێت کۆمه‌ڵێک له‌دۆستان و دڵسۆزانی چاک یان کۆمه‌ڵێک له‌ئه‌ندامان پێشنیاری جۆراو جۆر بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی زیاتری چاک وه‌ک هۆیه‌ک بۆ ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد بکه‌ن، جا ئه‌و پێشنیارانه له گۆڕینی ناو یان لۆگۆ یان په‌یڕه‌و پرۆگرام یان هه‌ر شتێکی تر که به‌ڵگه‌ی زاستیان به‌ده‌سته‌وه بێت بۆ تۆکمه‌کردن و گه‌شه‌کردنی زیاتری چاک . له‌و حاڵه‌ته‌دا ده‌بێت چاک ڕێزیان لێبگرێت کار بۆ جێکهوتهکردنیان بدات .
جارێکی دی ئه‌و هه‌وڵه‌ی ژووری کوردستان یونایتد به‌رزڕاده‌گرم و هیوادارم دڵسۆزانی تری کێشه‌ی جینوسایدی گه‌لی کورد هه‌وڵی زیاتر بده‌ن و کۆتای ئه‌و ده‌ستانه بکه‌ن که چاکیان دووله‌تکرد .
5/3/2008