Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
یەکگرتوو – وەهمی گۆڕان …  بوون بە حزبی بنەماڵە.

یەکگرتوو – وەهمی گۆڕان … بوون بە حزبی بنەماڵە.

Closed
by May 4, 2008 گشتی

سەلام……

کۆنگرەی پێنجی یەکگرتوو کۆتایی هات  لەگەڵیدا هیوای گۆڕان بوو بە وەهم . وەک کۆنگرەی هەموو حزبەکانی تری کوردستان تاکە کەس ، بنەماڵە ، ناوچەگەری مۆرگی سەرەکی و رۆحی کەش و هەوای گۆنگرەکە بوون . هەر وەکو هەموو حزبەکانی تری کوردستان ئەمجارەش یەکگرتوو بە چەپڵە ڕێزان سەرۆکیان هەلبژاردەوە بە ناوی( ئەمینداری یەکگرتوو) هەمان کەس و هەمان فکر و بۆچوون بۆ هەمان ماوەو لەوانەیە بۆ هەتاهەتایش بێت تا مەرگی سەرکردە.
شێوازی بەرێوە بردن و خۆ کاندید کردن و ڕادەربڕین لەم کۆنگرەیەدا سەلماندی کە جیاوازی نێوان یەکگرتوو حزبەکانی تر زۆر کەمە و سەرکردەی حزبە کوردیەکان بیرو بۆچونیان سەبارەت بە ڕەخنەو گۆرانکاری و لاچوون لەسەر کورسی دەسەڵات وەک یەکە و هەموویان هاوشێوەی یەک مامەڵە دەکەن . بە تەبیعەتی حاڵ لەم جۆرە حزب و کۆنگرانەشدا کەسی نەزان و گێل و ماستاوچی براوەترن لە نۆێ خواز و جیاواز و رەخنەگر بۆ  باشکردنی سیستەمەکە. دەرچوونەوەی چەند کەسانێک بە بەردەوامی  و وەرگرتنەوەی دەسەڵات بەهەرشێوەیەک بێت شایەتی حاڵە کە کەسانێک لە ناو یەکگرتوودا وەک بنەماڵە ڕەفتار دەکەن وەهەروەها ماندوو بوون و کاری دەعوە و حزبیش بە مۆڵک و ماندوو بوونی خۆیان دەزانن.

ئەسڵ  وابوو کە یەکگرتوو شێوازی پێشکەوتوو بەدیلی برایەتی لا بێت بەڵام بە داخەوە بە هەمان شێوازی حکومەتی هەرێم و حزبەکانی تر کار دەکات ئەوەتا کە ژمارەی مەسئولەکانی سەرکردایەتی زیاد دەکات چونکە هیچ کام لە تاکەکان واز لە پۆستەکەی خۆی ناهێنێت .  تەنانەت بەناوی لێسەندنەوەی بەشێک لە دەسەڵات لە سەرۆکی یەکگرتوو ( ئەمیندار ) کۆمەلێک ئەنجومەنی شورا و لیژنەی باڵای بێدەسەڵات و سەر بە سەروە دروستکراوە بۆ ئیفلیج کردنی هەوڵی کەسانی نۆێگەر. کە ئەم جۆرە ئەنجومەن و نۆێنەر و گرووپانە زۆر ڕون و ئاشکرا دیارە کە بۆ لاواز کردنی فکرە جیاوازەکانەو بۆ بە دەسەڵات کردنی ئەمیندارە. چونکە حیلەیەکی شەرعیە بۆ هێشتنەوەی کورسی دەسەڵات و هێنانە ناوەوەی کۆمەڵێک لە گروپەکانی بنەماڵە. ئەمجۆرە گۆرانی سەکردایەتی و ئەنجومەنی شوارایانە زۆر دووبارەیە بۆ تاکی کورد چونکە لە هەموو کۆنگرە و پلینیۆم و دابەشکردنی دەسڵاتێکی حزبە کوردستانیەکاندا ڕووی داوە.
بە داخەوە لە هەموو شوێنێکی کوردستاندا کەسانی بێ شارەزایی و بێ پسپۆڕی وبێ بڕوانامە … شۆێنی کەسانی دڵسۆز بە میللەت و ئاین و شارەزاو هەڵگری بڕوانامەیان گرتۆتەوە . یەکگرتووش هاوشانی حزبەکانی تر بەم کۆنگرەیەیەدا سەلماندی کە پەیداکردنی ( واستە و پشت و خزم … بوون بە نەسەب ولا و ئەشومابیللا )  زۆرگرنگ ترە لە دکتۆاراو ماستەر و شارەزایی. گەر ئێمەی تاکی کورد کەمێک بەوورد تر بڕوانینە ئاستی سیاسی و ڕادەربڕین لە ناو حزبەکانماندا بۆمان دەر دەکەوێت کە لە ئەپەڕی ئیسلامیەوە  بۆ ئەوپەڕی چەپ هەر سیستەمە عەشایریە حەیاتەکەیە و سەرۆکی خێڵ و قەبیلە هەتا دەمرێت هەرخۆی ڕیش سپی و دەمڕاست و زاناو ڕاستگۆیە ، هەموو کەسانی تریش ڕەعییەن و نەفام تەنانەت تێکدەریشن . بەم کۆنگرە لێکچووانەو بە دوبارەبوونەوەی لەناو هەموو حزبەکاندا دەردەکەوێت کە دیکتاتۆریەت و خۆپەرستی و خۆشەویستی دەسڵات جەستەی ئەم سەرکردە و ئەمیندارانەی دا رزاندووە .
کۆنگرەی ئەمجارەی یەکگرتووش وەک هەموو  کۆنگرەی حزبەکانی تر خۆڵ لەچاوکردی خەڵکی کوردستان وناوچەکە بوو جۆرێک بوو لە تەمسیلی سواو و دوبارە (دەرچوون بە  کۆی دەنگ)  ، بەڕاستی ئەم حزب و لایەنانە ئەوەیان لە بیرکردووە کە کەسە سادەکان و ئەوانەی خوارەوەن ئەوانیان کردووە بەسەرکردە و ئەمیندار . ( کۆی دەنگ دەنگی تاکەکانە … بەگۆرانی تاکەکانیش ئێوەی سەرکردەی مڵۆزم هەرگیز بەچەپڵە رێزان هەلنابژێرێن  و بێ هاوتا نابن ) کۆنگرەی یەکگرتووش وەک ئەوانی تر چووە خانەی ڕزیووی ڕاسەبەسەرداپاندن و دیکتاتۆریەتەوە … بۆ ناو زبڵدانەکە.
                                                                                                                                                        سەلام – سلێمانی

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.