شۆڕش و ئاگایی چینایه‌تی … ئازاد به‌کر
ڕه‌نگدانه‌وه و به‌ڵگه‌کانی گه‌رده‌لوولی ڕاپه‌ڕین و شۆڕش که له میسر و تونسه‌وه هه‌ڵیکردووه، مژه‌ده‌به‌خشی شۆڕشێکی به‌رفراوانتر و هه‌ستانێکی شۆڕشگێڕانه‌تره له‌سه‌رجه‌م ووڵاتانی ناوچه‌که به کوردستان و عێراقیشه‌وه، ئه‌م شۆڕشانه هیوامان به‌ئایینده گه‌شتر ده‌کات و کرێکاران و چه‌وساوه‌کانی ئه‌و ووڵاتانه زیاتر له ئامانجه‌کانیان نزیک ده‌کاته‌وه. جه‌ماوه‌ری کرێکار و سته‌م دیده‌ی جیهان به ووریاییه‌وه چاویان بڕیوه‌ته ئه‌و بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که پایه‌یی چینایه‌تی خۆی له ناو لاوانی بکار و کرێکار و هه‌ژارادا ده‌بینێته‌وه و له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و یه‌کسانی و نه‌مانی هه‌ر جۆره بێمافی و چه‌وسانه‌وه‌یه‌کی چینایه‌تی که له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سه‌رکوتگه‌ر و دیکتاتۆری بۆرژوازیدا دووچاری بوون. پێویسته گرنگی و بایه‌خی ئه‌و نامه شۆڕشگێڕانه‌یه‌ی کرێکارانی تونس و میسر هه‌ست پێ بکه‌ین که‌ئاڕاسته‌ی چینی کرێکاری جیهانیان کرد، سه‌باره‌ت به‌ڕوخاندنی ڕژێمه دیکتاتۆره‌کانی سه‌رمایه‌داری له‌و دوو ووڵاته.
ئه‌مڕۆ ده‌رگا داخراوه‌کانی ئاواتی چه‌وساوه‌کان به خه‌بات و هێزی پۆڵایینی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانی ووشیار تێکده‌شکێنرین، خێرایی کاردانه‌وه‌ی گیانی یه‌کسانیخوازی چه‌وساوه‌کان به‌کرده‌وه کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و قۆناغێکی مێژوویی نوێ ڕاده‌کێشێ. ئه‌مه‌ش ئاکامی هه‌ڵڕشتنی ڕق و توڕه‌یی په‌نگخواردوی له‌مێژینه‌ی ناخی چینی کرێکاره، دژ به‌کرده‌وه و ڕه‌فتاری چه‌وسێنه‌رانه و سته‌مکارانه‌ی داموده‌زگا و ڕژێمه داپڵۆسێنه‌ره‌کانی بۆرژوازی. یه‌کگرتوویی ئێراده‌ی جه‌ماوه‌ر له‌ژێر ئاڵای ئازادی و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌خوراوه‌کانیدا دیواری ترس و بێ ئومێدی سه‌پێنراوی به‌سه‌ر خه‌ڵکی به‌شخوراودا ڕماند، ئازادی و ڕزگاری چه‌وساوه‌کان به تێکۆشان و قوربانیدان به‌رهه‌م هات. شۆڕشی هه‌ژارانی تونس و میسر ئاوێنه‌ی چه‌وساوه‌کانی جیهانه و بارودۆخی ئه‌و شۆڕشه گونجاوه له‌گه‌ڵ گشت حکومه‌ته گه‌نده‌ڵ و دیکتاتۆره‌کانی دنیایی بۆرژوازیدا که هه‌مان ناوه‌خنیان هه‌یه. ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری ووڵاتانی تونس و میسر په‌یامێکی شۆڕشگێڕانه‌بوو هه‌موو سنووره‌کانی بڕی، نیشانی چه‌وساوه‌کانی جیهانیدا، که‌چۆن یه‌کگرتوویی و یه‌ک هه‌ڵوێستی جوڵانه‌وه‌که‌یان به‌هێزده‌کات و هیچ کات بورژوازی له‌به‌رده‌م توڕه‌یی جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ‌دا خۆی ناگرێ، ده‌بینن چۆن باهۆزی شۆڕشی چه‌وساوه‌کان ئه‌و ڕژێمه دیکتاتۆره بۆرژوازیانه که سه‌رچاوه‌ی گه‌نده‌ڵی و چه‌وسانه‌وه‌ی سیاسی و ئابووری کۆمه‌ڵگه‌یه یه‌ک له دوای یه‌ک هه‌ڵده‌وه‌شێن و ده‌ڕوخێن.
دیارده‌کانی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ساڵانێکی دورودرێژ به‌رۆکی به‌خه‌ڵکی کرێکار و سته‌ملێکراوی ئه‌و ووڵاتانه گرتووه، سه‌لماندی تیژبوونه‌وه و که‌ڵه‌که‌بوونی تا ئه‌م ساته په‌یوه‌ندی به هه‌ژمونی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کانی سه‌رمایه‌داریه‌وه هه‌یه، بۆرژوازی جیهانی له‌ڕووی سیاسی و ئابووری و سه‌ربازیه‌وه هاوکاری سه‌رکرده دیکتاتۆره‌کان و ڕژێمه بۆرژوازیه‌کانه و هاوبه‌شی خێر و بێری ئه‌و ووڵاتانه‌یه وه‌ک عێراق و ئه‌فغانستان. ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه‌ی میسر و تونس زۆر جیاوازه له‌و بارودۆخه‌ی ئه‌مریکا به‌سه‌ر عێراقیدا هێناوه، که وێنای ململانیی کۆمه‌ڵایه‌تی و چێنایه‌تیان به شه‌ڕی تایفی و قه‌ومی و دینی شێواندووه و کۆمه‌ڵگه‌یان پێوه خه‌ریک کردووه. له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری له‌ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و خراپی باری ئابووریه‌وه داناوه، سه‌ره‌ڕای بێ‌کاری و هه‌ژاری، ڕیگرتن له‌پیشکه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی کۆمه‌ڵگا له زۆر ڕووه‌وه.
باڵاده‌ستی ئه‌مریکا و تاکڕه‌وی له جیهاندا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی زه‌مینه‌ی خۆشکه‌ربووه تا زۆر له ڕژێمه بۆرژوا دیکتاتۆره‌کانی ووڵاتانی جیهان له‌سایه‌ی ئه‌م نه‌زمه‌دا ببنه وابه‌سته و گوێڕایه‌ڵی سیاسه‌ته‌کانی و درێژه به‌مانه‌وه‌ی خۆیان بده‌ن له‌سه‌ر سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کرێکار و توێژه بێبه‌شه‌کان. شێوازی بیرۆکراسیانه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ئه‌مریکا به‌ناوی دیموکراسه‌ته‌وه دایمه‌زراندوون، دیکتاتۆری و تاکڕه‌وی و ئۆتۆکراتی و تایفی و باوکایه‌تی و خزمایه‌تی و بنه‌ماڵه‌یی چینه باڵاکانیان کردۆته ڕژێمێکی سیاسی باو، لێره‌شه‌وه دیارده‌ی تاک بڕیاری و سته‌م و گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری و پشێوی و نائارامی ده‌ر‌که‌وتووه، که زۆربه‌ی ئه‌و ووڵاتانه به‌ڕێژه و پله‌ی جیا جیا تێیدا به‌شداربوون. له بارودۆخێکی وادا هێزی تێکۆشه‌ر و بزوێنه‌ر سه‌رهه‌ڵده‌دات و شۆڕشگێڕی له‌ناخی زۆرلێکراو و چه‌وساوه‌کاندا ده‌گاته دواڕاده و گڕکانی ڕق و توڕه‌یی به‌ڕووی چه‌وسێنه‌راندا ده‌ته‌قێته‌وه و شۆڕش له‌دژی بێ‌کاری و گرانی و که‌می کرێ و هه‌ژاری و نه‌زانی و دواکه‌وتوویی به‌رپاده‌بێت، به‌و جۆره قه‌یرانی ئابووری قه‌یرانی سیاسی دێنێته‌کایه‌وه.
ئه‌وه‌ش ناوه‌رۆکی ئه‌و قه‌یرانه سیاسی و ئابووریه‌یه که ڕژێمه‌کانی ئێستای وابه‌سته به لیبرالیزم و گڵۆباڵیزمه‌که‌ی ئه‌مریکا و ڕۆژئاواوه له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌دا پێوه‌ی ده‌ناڵێنن، واته شکستی سیاسه‌تی ئابووری سه‌رمایه‌داری که له‌جیاتی ئازادی و گه‌شه و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رنامه و بۆچوونی سیاسی لیبرالیزمانه په‌یڕه‌و ده‌کرا. ئازادی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری داخوازیه‌کی ناوخۆیی و جه‌ماوه‌ریه و به پێکهێنانی ڕژێمێکی سیاسی هه‌ڵبژێراو و ئازاد له‌لایه‌ن زۆرینه‌وه که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه‌یه دێته‌دی.
هۆکاری پاشه‌کشه و شکستی پێکهاته‌ی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که تا دوێنێ گوێڕایه‌ڵی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوابوون و یه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی به‌یه‌کیه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه، مانای شکستی جیهانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و فراوانبوون و قوڵبوونه‌وه‌ی قڵشته چینایه‌تیه‌کانه، چینی کرێکار و توێژه به‌شخوراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه داخوازیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان له ئازادی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ریدا تائاستێکی فراوان په‌ره‌پێئه‌ده‌ن. خۆپه‌رستی چینی سه‌رمایه‌دار و بیرۆکراتیه‌تی له ده‌سه‌ڵات و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی مۆڵک و سامانی گشتی، پتربوونی دیارده‌ی دواکه‌وتوویی له‌زۆر باری ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌میشه که‌م هێنانی بۆدجه و قه‌رزاری ووڵات و ناچارکردنی به وابه‌سته‌یی ئابووری و دارایی و بازرگانی به ووڵاتانی زلهێزی سه‌رمایه‌داریه‌وه، سه‌رئه‌نجام هۆکاره‌کانی که‌ڵه‌که‌بوونی ئه‌م قه‌یرانه زیاتر ده‌کات، که‌ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی پێشوه‌ختی دیارده‌ی کۆنترۆڵکردن له‌لایه‌ن داروده‌سته‌کانی سه‌رمایه‌داریه‌وه به هه‌موو شێوازه‌کانی کۆن و نوێی بازرگانی و ئابووری و کشتوکاڵی که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌خۆیه‌وه ده‌گرن و ده‌بنه کلکی وابه‌سته‌ی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری گڵۆباڵیزمه‌یی.
له‌لایه‌ک قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵات و داهات و سامانی ووڵات له‌لایه‌ن بۆرژوازیه‌وه و له‌به‌رانبه‌ردا جه‌ماوه‌ری کرێکار و سته‌ملێکراوی بێبه‌شی کۆمه‌ڵگه هه‌ژار و بێ‌ماف و زۆرلێکراو و ده‌نگ کپکراو، له‌ژێر ئه‌م په‌ستانه سیاسی و ئابووریه‌دا، جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده به‌رهه‌ڵستی په‌یدا ده‌کاو ڕه‌تی ده‌سه‌ڵات و یاسا و ده‌ستور و سیسته‌مه‌که ده‌کاته‌وه و ده‌ست ده‌بات بۆ ئامڕازی خه‌بات و تێکۆشانی ڕه‌وای خۆی که ڕاپه‌ڕین و شۆڕشه، به‌رانبه‌ر ناله‌باری دۆخی گوزه‌رانی، که‌می کرێ و بێ‌کاری و هه‌ژاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، که‌نه‌توانی ژیانێکی شایسته‌ی مرۆڤ بۆ خۆی و مناڵه‌کانی دابین بکات. که‌واته گۆڕانکاری کایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ململانێی چینایه‌تی له پێناو ژیانی ئاسوده‌ی کۆمه‌ڵگادا یه‌کێکه له‌وانه و په‌نده‌کانی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌کانی تونس و میسر، سه‌رکوت و چه‌وسانه‌وه هه‌رگیز ناتوانێت تاسه‌ر جه‌ماوه‌ری شۆڕشگێڕ بێده‌نگ بکات و یارمه‌تی و هاوکاری بۆرژوازی جیهانی له چرکه وه‌ختی ته‌قینه‌وه‌ی ڕقی جه‌ماوه‌ردا ده‌بێته بڵقی سه‌رئاو و ناتوانن به‌هانای ئه‌و دیکتاتۆرانه‌وه بچن که تا دوێنێ هاوپه‌یمان و گوێڕایه‌ڵ خزمه‌تیان پێده‌کردن.
به هاتنه‌پێشه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه نائاساییه‌ی عێراق، ئاکامی پلان و سیاسه‌تێکه که‌داگیرکه‌ری ئه‌مریکی و حیزبه کۆنه‌په‌رسته‌کان به‌سه‌ر خه‌ڵکیاندا سه‌پاندووه، بۆیه سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش و هاتنه سه‌رشه‌قامی جه‌ماوه‌ر هاوشێوه‌ی تونس و میسر هه‌ر ئێستا ده‌ستی پێکردووه، ووڵاتێک خاوه‌نی سامان و داهاتێکی زۆر‌و ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ڵام پڕیه‌تی له بێکار و هه‌ژار، ئێستا کۆمه‌ڵگه پێوسیتی به‌یه‌کگرتوویی و سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ڕه‌وته پێشڕه‌وه سیاسیه‌یه که جوڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی فراوان و ڕێکبخات هه‌ر وه‌ک له میسر و تونس ڕوویدا. هه‌روه‌ک ده‌زانین ته‌وه‌ره‌ی ململانێکان چینایه‌تیه و ده‌بێ هه‌وڵبدرێت ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌رگێکی شارستانی و مۆدێرنی چینایه‌تیانه به‌خۆیه‌وه بگرێت له‌م کێشمه کێشه‌دا، جوڵانه‌وه‌که به‌دوور له ڕه‌وته قه‌ومی و دینی و تایفیه‌کان به‌رپابکرێت. تێکۆشان له‌پێناوی نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵات و سه‌رکوتی بۆرژوازی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و هۆیانه‌ی که‌بۆته هۆی ئه‌و سه‌رکوتکردنه و کۆتایی هێنان به‌چه‌وسانه‌وه و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سۆشیالیستی.
14.02.2011